شەوکەت حەبى مەنع بە مەڕەکان ئەدات

Sunday, 27/11/2016, 23:17

4448 بینراوە


دواى رابەرین رێکخراوێکى ژاپۆنى کۆمەڵێک مەر و ماڵات ئەدات بەیەکێتى ، یەکێتیش وا بەباش ئەزانێت کە بیدات بە شەوکەتى حاجى موشیر و لە شارەزوور بەخێویان بکات، ساڵان دەڕوات، رۆژێک تاڵەبانى دێتەوە بیرى و یەک دوو کەس  لە دار و دەستەکەى ( دلێرى سەى مەجید و داناى ئەحمەد مەجید) رائەسپێرێت ئابچن سەرێک لەشەوکت بدەن و بزانن حاڵى چۆنە و مەڕەکانیش چیان بەسەر هاتوە ؟  ئەم دوو پیاوەش دەچن بۆ لاى شەوکەت و باش دانیشتن و وتو وێژ، پێى دەڵێن  کە تاڵەبانى  رایسپاردون بزانن مەڕەکان چیان لێهاتوە؟ بوون بەچەند؟ شەوکەتیش ئەڵێت هیچ نەبووە هەر چەند سەد سەرمەڕەکەى جارانە و نەزیادى کردوە و نەکەم، جەماعەت واقیان وڕ ئەمێنێت ئەڵێن شەوکەت ئاغا شتى وا چۆن ئەبێت؟ مەعقولە دوو دانە ساڵە هیچ مەڕێک نەزاوە ، هیچیان بەچکەیان نەکردوە؟ ئەویش ئەڵێت هەر ئەوەیە کە پێم وتن یەک دانەش چیییە زیاى نەکردوە، داناى ئەحمەد مەجیدیش ئەڵێت من عەقڵم بێت کاک شەوکەت فێربووە حەبى مەنعیان ئەداتێ بۆیە زیادیان نەکردووە.