حامید حاجى خالید سپۆرتە

Sunday, 27/11/2016, 23:22

4820 بینراوە


لەکۆڕێکا شەوکەتى حاجى موشیر و حامید حاجى غالی تیا دەبێت، بەکۆمەڵ سەر ئەخەنە سەر حامید و پێى رائەبوێرن، یەکێک لە میوانەکان ئەڵێت وەللا خۆشە چۆن کاک حامید بەو هەموو قسەیە قەڵس نابێت، شەوکەتیش هەڵ ئەداتێ ئەڵێت ، برام کاک حامید سپۆرتە، سپۆرت. حامیدیش تەقەى سەرى دێت نازانێت سپۆرت بەماناى چى دێت. ئەپرسێت ئەڵێت شەوکەت سپۆرت یەعنى چى؟ ناشێت شتى خراپ بێت؟ شەوکەتیش ئەڵێت نا نا سپۆرت یەعنى کوڕى باش، خۆش مەشرەب، کۆمەڵایەتى. پاش ماوەیەک حامید کە ئەندام پەرلەمان ئەبێت، ئەچێتەوە بۆ هەولێر، لەوێ  پیاوەکانى ئافرەتێکى سۆزانى بۆ ئەهێنن، ئافرەتەکە زۆر جوان ئەبێت، حامید ئەحەپەسێت کە ئەو شتە جوانە خەریکى ئەو کارەیە، ئەپرسێت  بۆ ئەو ئیشە ئەکەیت، ئەى مێردەکەت نازانێت کە تۆ کارى وا دەکەیت؟ ئەڵێت با ئەزانێت بەڵام هیچ قسە ناکات زۆر سپۆرتە. حامید کە گوێى لە وشەى سپۆرت ئەبێت، شێت و هار ئەبێت، واز بەپەلە دێتەوە بۆ سلێمانى و  بەدواى شەوکەتا ئەگەڕێت، لەمەکتەب سیاسى ئەیدۆزێتەوە، بەبێ ئەوەى هیچ مەرحەبا و سڵاو و شتیک لە کەس بکات روى دەمى ئەکاتە شەوکەوت و ئەڵێت شەوکەت باش بزانە، خۆت سپۆرتى دایکت سپۆرتە، باوکت سپۆرتە.عائیلەکەت هەموویان سپۆرتن.. باشە.