بۆچی سەددام حسێن فەوجی خەفیفەی بۆ عەرەبەکان نەدەکردەوە!؟

Sunday, 03/12/2017, 20:38

7456 بینراوە


ئەگێڕنەوە، سەددام حسێن لە شەڕی عێراق و ئێراندا دەچێت بۆ (رومادی) و لە گەڵ سەرۆکی عەشیرەتەکان کۆدەبێتەوە، یەکێکیان داوا لە سەدام دەکات و دەڵێت: وەکو کوردەکان دەمانەوێت فەوجی خەفیفەمان بۆ بکەنەوە!
سەددام لە وڵامدا پێی دەڵێت: ئێوە وەکو کوردتان پێناکرێت!
یەکێكی تر لە سەرۆک عەشیرەتەکان، هەڵدەداتێ و دەڵێت:
گەورەم ئێمە  زۆر لەوان بەتواناترین.
سەددام لێێ دەپرسێت: باشە تۆ برات هەیە؟
لە وەڵامدا دەڵێت: بەڵێ ئەوەتا لە تەنیشتمەوە دانیشتووە!
ئینجا سەددام بانگی پاسەوانێکی خۆی دەکات و پێی دەڵێت: ئەو کلاشینکۆفەی خۆتی بدەرێ!
پاسەوانەکە کڵاشینکۆفەکەی خۆی دەداتە دەست سەرۆک عەشیرەتەکە!
سەددام پێی دەڵێت: هەستە براکەی خۆت بکوژە!
سەرۆکی عەشیرەتەکە بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت: جەنابی سەرۆک، چۆن بیکوژم؟! ناتوانم ئەوە برامە!
سەددام بە پێکەنینەوە پێی دەڵێت: من پێم نەوتن ئێوە وەکو کوردتان پێناکرێ!