چارەکێک کەباب بەرامبەر بە چارەکێک موچە

Monday, 23/04/2018, 20:26

6709 بینراوە


رۆژی 21/ 04 / 2018  قوباد کوڕی جەلال تالەبانیی گەورە تاوانبار و خائینی کورد، بۆ بانگەشەی هەلبژاردن لە دەڤەری رانیە دەبێت.
بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ دەچێتە کەبابخانەیەک، کابرای کەبابچیش، یەک چارەکە کەبابی بۆ دەبات، کە دەیخاتە ناو  پاروویەک نانەوە، قوبادی جانتاهەڵگری نێچیریش، سەیری ناو نانەکە دەکات، کەوا ئەو پارجە کەبابەی تێدایە، دەپرسێت:
-  ئەوە چییە ئەم کەبابە بچوکە؟
کەبابچیەکەش وەڵامی دەداتەوە:
- قوربان بەشێکی کەبابەکەم بۆ پاشەکەوت کردویت.
ئەوانەی کە لەمە ناگەن، مەبەست لەوەیە کەوا حکومەتە دزەکەی هەرێمی کوردستان لە بری موچەی تەواوەتی چارەکە مەچەیەک دەدەن و دەڵێن ئەوەی دیکەمان بۆ پاشەکەوت کردوون
 بۆ زانیاریتان ئەمە  نوکتە نییە و بەڕاستی رووی داوە