هاهاهاه ئاخۆ ئەو کەسە کێ بێت!؟

Friday, 17/08/2018, 21:29

7377 بینراوە


بڕێ پارەم لە برادەرێک قەرز کردبوو، ماوەی چەند مانگێک پێ چوو بۆم هەڵنەسووڕا پارەکەی بدەمەوە، بۆیە هەستم کرد زۆر لەوە دەترسا، کە شتێکم لێ بێت و پارەکەی بفەوتێ، بەڵام رووی نەدەهات بیداتەوە بە روومدا و داوای بکاتەوە، بەڵام هەموو جارێک کە منی دەبینی، یان تەلەفونمان بۆ یەکتر دەکرد، یەکسەر دەیگوت:
 توخوا کاک مستەفا ئەوەندە لەسەر دەسەڵات مەنووسە و لە تەلەفیزیۆندا هێرش مەکەرە سەریان، نەکا دەستت لێبوەشێنن و شتێکت لێبکەن!
پاش چەند مانگ دوکانێکم هەبوو، فرۆشتم و پارەکەم دایەوە: یەکسەر خۆی پێنەگیرا و وتی:
- ئیستا کاکە مستەفا گیان بە ئارەزووی خۆت چی دەنووسیت و چییان پێدەڵێیت، مەترسە و بیڵێ!
منیش ئەم رووداوەم کرد بە نوکتەیەک و لە پەیجەکەی خۆم لە فەیسبوکدا بڵاوم کردەوە!
کەچی زۆر سەیر بوو، یەکسەر هاتە سەر خەت و ئەم کۆمێنێتەی خوارەوەی نووسی:
- هاهاهاهاهاها ئاخۆ ئەو کەسە کێ بێت!؟