نوکتەی پەندوەرگرتن

Friday, 24/08/2018, 19:15

8196 بینراوە


لە ئاواییەک دزێک پەیدا دەبێت، هەر شەوەی ماڵی کەسێک دەبڕی و تاڵانی دەکات، خەڵکی زۆر هەوڵ دەدەن، کە دزەکە بدۆزنەوە، بەڵام نەیاندەتوانی.. تا رۆژێک باران باری، خەڵکی شوێن پێی دزەکە هەڵدەگرن و دەدۆزنەوە، تا دەگەنە بەردەم ماڵی کوێخا.. سەیر دەکەن ڕێک شوێن پێی کوێخای ئاواییە، خەڵکەکە لە بری ئەوەی بڵێن خۆ ئەوە کوێخایە دزییەکە دەکات، بۆیە دەبێتە مشتومڕیان ، یەکێک دەڵێت:
ـ دیارە دزەکە جووتێک پێڵاوی هەیە لەپێڵاوی کوێخا دەچێت.
یەکێکی تر دەڵێت:
ـ لەوانەیە دزەکە پێڵاوەکانی کوێخای دزیبێ..
یەکێ تریشیان دەڵێت:
لەوانەیە دزەکە پێڵاوی کوێخای دزیبێت وا بەکاری هێنابێت...
لە ناو ئاوایی تەنیا شێتێک، دەنگی بەرز دەبێتەوە و پێیان پێدەکەنێت و دەڵێت:
ـ بێ عەقڵینە لەم ئاواییە جگە لەکوێخا کەس دز نییە، دزەکە تەنیا کوێخاخۆیەتی.
ئیتر خەڵکەکە لێیان دەبێت بە مقۆ مقۆ و دەڵێن:
ـ لێی مەگرن، ئەم کابرایە شێت و نەزانە و حیساب لەسەر قسەی شێت ناکرێ..
دوای ئەو ڕۆژە شێتەکە دیار نەمێنێت، خەڵکی ئاوایی هەرچەندە بە دوایدا دەگەڕێن نایدۆزنەوە.. تا کوێخا هەلدەداتێ و دەڵێت: 
بەدوایدا مەگەڕێن، بەخوا وادیارە دزەکە کوشتویەتی!