ئەگەر درۆ نافەرمویت فەرمو بیکە بە تەرزە

Sunday, 31/03/2019, 3:08

6391 بینراوە


ئەڵێن کاتی خۆی سەرەتای دروستبونی حیزبێک لە حیزبە هەرە کۆنەکانی کوردستان ، کادرێکیان ئەنێرن بۆ ناوچەیەکی گوندنشین تا بەرنامە و پرۆگرامی حزبەکە بڵاوبکاتەوە و ئەندام و لایەنگر کۆبکاتەوە.
زستان ئەبێ و کابرای کادری حیزب بەپێ دەروات و تا دەگاتە گوندێک، هەموو گیانی شەڵاڵی ئاو بووە. خۆی ئەکات بە مزگەوتی ئاواییدا و پیاوانی گوند لەوێ کۆبونەوەتەوە لە دەوری زۆپای دار. سڵاو دەکات و فەرمووی لێدەکەن و خۆی وشک ئەکاتەوە و دەڵێ؛ ئەوە چی ئەکەن.؟ ئیش و کارتان چیە؟
کابرایەک دەڵێ؛ بەهار و هاوین کشتوکاڵ دەکەیەن پایز کۆیدەکەینەوە و زستانیش دەیخۆین، ئەوەتا خوای گەورەش باران دەبارێنێ و دانیشتووین تا بەهار دێ.
کابرای کادر حیزب ئەڵێ؛ جا خوا حەقی چیە بەسەر باران بارینەوە، منیش ئەتوانم باران ببارێنم.!
خەڵکەکە ئەڵێن؛ ئەستەغفیروڵا. خوا تۆبە.
کابرا ئەڵێ؛ زۆر بەسیطە، کتریەک ئاو و سینیەکم بۆ بێنن و ئەیخاتە سەر زۆپاکە و کتریە ئاوەکە دەکوڵێ و سینەیەکە ئەخاتە بەر لولەی هەڵمەکە و ئەبێتە دڵۆپە ئاو و دێتە خوارەوە.
ئیتر خەڵکەکە پێیان سەیر ئەبێت و خەریکە بڕوای پێدەکەن، 
حاجییەکی پیر لە عانی سیگار پێچانەوەیا لەپڕتاو ئەڵێ؛ گەر درۆ نافەرمویت فەرمو  بیکە بە تەرزە