پیاوێکی پیر بۆ دەنگدان دەچێتە لای بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان، تا بزانێت خێزانەکەی دەنگی داوە، یان نا؟بەڕێوبەرەکەش بە ناو لیستی تۆماری دەنگدەرەکاندا بۆی دەگەڕێت، دوایی دێتەوە بۆ لای مامەی پیرە و پێی دەڵێت: بەڵێ ژنەکەت دەنگی داوە، بەڵام مامە گیان بۆچی بە یەکەوە نەهاتوون، ئایا لە یەک عاجز بوون!؟پیاوە...
موحەمەد ماغوت قسەیەکی جوانی هەیە کە دەڵێت:’ سیاسەتمەدارەکانی ئێمە ئەگەر سەری خۆشیان نەخون، ئەوا سەری نیشتیمانەکەیان دەخۆن،لەکاتی قسەکردنیشدا دیارە بۆ خۆیان چی دەخۆن.تێبینی: گوێ لە مەسعود بارزانی بگرن، کە لە کاتی سوێند خواردنەکەدا، چی دیکە دەخوات، موحەمەد ماغوت مەبەستی لەم قسەیەی مەسعود بارزانیشە.
لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ مەلا بەختیار بێژەر: ئەڵێن گوایە بڕوانامەت نییە؟مەلا: نەخێر وا نییە، دووانم هەیەبێژەر: ئەتوانی پێمان بڵێی بڕوانامەکانت کامانەن؟مەلا: یەکەم شەهادەی جنسیە عێراقی و شەهادەی وەفاتی دایكم.بێژەر: ئەی بڕوانامەی ئەستۆپاکی (حسن السلوك) هەیە؟مەلا: هێشتا بیرم لێنەكردۆتەوە.
هونەرمەندی ناوداری میسری عادل ئیمام دەگێڕێتەوە:" كاتێك خوێندكاری كۆلێژی كشتوكاڵ بووم، زۆرجار لەنێوان موحازەرەو موحازەرەیەكی تردا، لەگەڵ هاوڕێكانم ئەچووین بۆ دادگای جیزە، كە هەر لەپشت كۆلێژەكەمانەوە بوو، چوونەكەشمان هەر بۆ سەیركردن بوو بزانین چی ڕوودەدات"."ڕۆژێكیان دادگاییەكە پەیوەندی بەئاسایشی نیشتمانییەوە...
(نوری سەعید باشا) سەرۆك وەزیرانی عێراق 1930_1958 هەفتانە جارێک بۆ سەرتاشین ئەچووە لای جەوادی دەلاک .. هەرجارێك کە جەواد سەری نوری سەعیدی چاك ئەکرد، كوڕی سەرتاشەكە خاولی بۆ سەرەك وەزیران ڕائەگرت و پاشاش هەموو جارێك وەکو بەخشیش چوار فلوسی دەدایە مناڵەکە ، ئەو كوڕِەی جەوادی دەلاک گەورە ئەبێت و پۆلی پێنجی...
کابرایەک لە مەهاباد لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکاندا کاری شەریفانەی گەوادی بوو، ناوی حەسەن گاوان بوو، زۆر جار خەڵکی قسە و تانەیان لێدەدا، پێیان دەگوت: کاک حەسەن عەیب ناکەیت گەوادی دەکەیت؟ ئەویش لە وەڵامدا دەیگوت: بۆ عەیبە خۆ نەبوومەتە جاش!
عەلی شەریعەتی دوو کتێبی هەیە: یەکەمیان بە ناوی (دەبێت چ بکرێت ؟!) دووەمیشیان بە ناوی (لە کوێوە دەست پێ بکەین؟! تێڕوانێک بۆ مێژووی سبەینێ ).خێزانەکەی عەلی شەریعەتی بە ناوی (د. پورانی شەریعەتی) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ساڵی ١٣٥٤ ی هەتاوی، تازە عەلی لە زیندان ئازاد کرابوو. لە قوتابخانەوە، پێیان ڕاگەیاندم کە...
مام عەلی هەلاج پیاوێکی هەژار بوو. پیشەی هەلاجیی بوو کە بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی تا کۆچی دوایی کرد، لەو کارە وازی نەهێنا. هەرچەندە ئەو نەخوێندەوار بوو، بەڵام لە زۆربەی رووناکبیر و نووسەرەکانی ئەمڕۆی کورد زاناتر و عاقڵتر و قسە لە روو بوو.لە ساڵی 1992 لە گەرمەی بانگەشەی یەکەم هەڵبژاردن، کاتێک ئێمەی...
لە ئاواییەک دزێک پەیدا دەبێت، هەر شەوەی ماڵی کەسێک دەبڕی و تاڵانی دەکات، خەڵکی زۆر هەوڵ دەدەن، کە دزەکە بدۆزنەوە، بەڵام نەیاندەتوانی.. تا رۆژێک باران باری، خەڵکی شوێن پێی دزەکە هەڵدەگرن و دەدۆزنەوە، تا دەگەنە بەردەم ماڵی کوێخا.. سەیر دەکەن ڕێک شوێن پێی کوێخای ئاواییە، خەڵکەکە لە بری ئەوەی بڵێن خۆ ئەوە...
بنەماڵەی بارزانی وەکو بنەمالەیەکی ناشرین و قێزەوەند، کە مێژوویان پڕە لە خیانەت و دزیی و ناپاکی، کە لە پشتی داگیرکەرانەوە بەردەوام هەوڵیان بۆ تێکشکاندنی کورد و شکستی هێناوە، بۆیە خەڵکی لێیان پڕبوون و لەپاڵ ئەو هێرشنەی کە دەکرێتە سەریان، بەردەوام لە هەموو دەرفەتێکدا نوکتەشیان لەسەر دروست دەکەن.ئەمەی خوارەوە...
ئەگێڕنەوە، سەددام حسێن لە شەڕی عێراق و ئێراندا دەچێت بۆ (رومادی) و لە گەڵ سەرۆکی عەشیرەتەکان کۆدەبێتەوە، یەکێکیان داوا لە سەدام دەکات و دەڵێت: وەکو کوردەکان دەمانەوێت فەوجی خەفیفەمان بۆ بکەنەوە!سەددام لە وڵامدا پێی دەڵێت: ئێوە وەکو کوردتان پێناکرێت!یەکێكی تر لە سەرۆک عەشیرەتەکان، هەڵدەداتێ و دەڵێت:گەورەم...
مۆگابی سهرۆكی زيمبابۆی پێنج رای سهیری ههیه لهسهر كۆتايی هێنان به رهگهز پهرستی1-رهگهز پهرستی كۆتايی نایەت تا ئۆتۆمبێلی سپی تايهکانی رهش بی2-رهگهز پهرستی كۆتايی نایەت تا جلكی سپی پێش جلكهكانی تر بشورێ3-رهگهز پهرستی كۆتايی نایەت تا بهختی رهش بۆ بهدبهخت بهكار بێت و سپیش بۆ رهنگی...