فیلیش دەتوانێت بفڕێت

Saturday, 20/02/2021, 21:56

4775 بینراوە


مامۆستا: چ ئاژەڵێک زۆر لەسەرخۆیە؟
قوتابی: کیسەڵ!
مامۆستا: ئەی ئافەرین - ئەوە باوکت چ کارەیە؟
قوتابی: مامۆستا باوکم ئەندازیارە
مامۆستا: ئەها تەماشاکەن کوڕی ئەندازیار چەند زیرەکە! 

دووبارە مامۆستا: باشە ئەی چ ئاژەڵێک قسە دەکات؟
قوتابیەکی تر: مامۆستا بەبەغا!
مامۆستا: ئافەرین بۆ تۆش ئەی باوکی تۆ چ کارەیە؟
قوتابی: مامۆستا باوکم دکتۆرە!
مامۆستا: ئەها کوڕی دکتۆرەکان چەند زیرەکن!

دیسان مامۆستا :چ ئاژەڵێک دەفڕێت؟
قوتابیەک: مامۆستا فیل!
مامۆستا: ئەوە کوڕی چ کەرێک بوو گۆتی فیل دەفڕێت!
قوتابی: مامۆستا من بووم باوکم بەرپرسی لقی پارتییە
مامۆستا: بە شپرزەییەوە: ئافەرین ڕاستە فیل ئەگەر خۆی توندکات جار بەجار دەتوانیت بفڕێت!