چەند کورتە نوکتەیەکی سیاسیی

Sunday, 21/03/2021, 1:48

5805 بینراوە


1- ئەڵێن بەرپرسێك پاسەوانەکانی ناردووە بۆ سەر مەرز بەدووای خزمێکیا تا پشکنینی بۆنەکەن بەڵام بە پاسەوانەکانی ووتوە نەیهێننەوە بۆ لای من.
2- مەسرور بارزانی ئەڵێت ڕیفراندۆم کامێرەی شاراوە بوو واتا  ئەو پێشمەرگانەش کە لە کەرکوك کوژران کامێرەی شاراوە بوو ئێمە نەمان زانی بوو
3-  برادەرێك گێڕایەوە ووتی ساڵی ۱۹۹۹ لە گەڵ کچێکا دڵمان زۆر بەیەکەوە بوو یەکترمان زۆر خۆش ئەویست ووتی کە چومە داوای باوك و براکانی ڕازی نەبوون و نەیاندامێ لە بەر ئەوەی ئەوان پارتی بوون و ماڵی باوکی منیش یەکێتی بوون . ئنجا سەرنج بدەن ئەم دوو حیزبە هۆکار بوون بۆ ئەوەی دوو خۆشەویست و دوو عاشقیش لە یەك داببڕن.
4-  هەڤاڵ ئەبوبەکری پاریزگای سلێمانی کە کابرایەکی بێ مێشکە،  وای راگەیاندن کە خەڵکی دەتوانیت دەغیلەی هەبێت و پارەی تیا کۆبکاتەوە لە هاویناندا نەوت بکڕێت، تا سەر ئێسقان من لە گەڵ قسەکەی دکتۆر هەڤاڵم ئەگەر لە تەمەنی حەوت ساڵیمەوە دەغیلەیەکم هەبوایە ئێستا ساحێبی بیرە نەوتێك ئەبووم
5- دکتۆر شێرکۆ عبداللە ئەڵێت من هەرچەندە خانەنشینم، بەڵام دوو موچەی تریشم هەیە و بەڕەنجی شانی خۆشم ئەو موچانە وەرئەگرم
6- پارتیی و یەکێتیی ئەوەندە کوردیان ناشرین کردووە، تەنانەت شێتەکانیش فێری قسەی نەستەق بوون و وەکو عاقڵ قسە دەکەن،
لە شێتێک دەپرسن کوردایەتیی چییە؟ لە وەڵامدا ئەڵێت وەکو ڤیاگرا وایە، بە کوردیان ئەدا تا زەوقی کوردایەتیی هەڵسێ، بەڵام خۆیان زەوقی خیانەتیان هەڵدەستا.