کەریش ئەزانێ ئەمەی لە فلیمەکە دیارە مسعود بارزانی نییە

Sunday, 21/03/2021, 2:02

5714 بینراوە


ئەو فلیمەی کە ئێران بە مەبەست لەسەر مەسعود بارزانی دەریکردبوو، بەناوی تەوەکل، بۆ ئەوە بوو کەوا بە بیری مەسعودی بهێننەوە کە تۆ کابرایەکی ترسنۆک بوویت ئەو کاتەی داعش لە هەولێر نزیک بووەوە، تۆ  خۆت ئامادەکردبوو رابکەیت لە پێشدا خێزان و بنەماڵەکەی خۆت ناردە دەرەوە.
هەر بەو بۆنەیەوە پارتیی کابرایەکی کەری هەیە بە ناوی عەلی فەیلی، کە نازانێت فلیم و نواندن و شانۆگەری و هونەر و ئەدەب چییە، بۆیە ئەم عەلی فەیلییە کاتێک فلیمەکە دەبینێت ئەم لێدوانەی خوارەوە دەدات:
پێم سەیرە کادیر و لایەنگرانی پارتیمان وەکو شامپانیا بەم فلیمە ئێرانیە هەڵچوونە، ئێ خۆ کەریش ئەزانێ ئەمەی لە فلیمەکە دیارە گوایە کاک مسعود بارزانیە، خۆ ئەمە ئەو نییە، هەر لەویش ناچێت 
هەروها بیریشتان دەهێنمەوە ، کە ڕاستە جەنابی کاک مسعوود بارزانی لە رووی ئەمنیەوە پێویست ناکات، لەو شوێنە بێ، چ جای ئەوەی کاتیشی ئەوەشی نییە بچێ فلیم دەربکات‌.