لە کوێوە دەست پێبکرێت!؟

Wednesday, 07/04/2021, 17:37

5974 بینراوە


عەلی شەریعەتی دوو کتێبی هەیە: یەکەمیان بە ناوی (دەبێت چ بکرێت ؟!) دووەمیشیان بە ناوی (لە کوێوە دەست پێ بکەین؟! تێڕوانێک بۆ مێژووی سبەینێ ).
خێزانەکەی عەلی شەریعەتی بە ناوی (د. پورانی شەریعەتی) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ساڵی ١٣٥٤ ی هەتاوی، تازە عەلی لە زیندان ئازاد کرابوو. لە قوتابخانەوە، پێیان ڕاگەیاندم کە یەکێ لە مناڵەکانمان، لە ئاودەستی قوتابخانە، دروشمێکی دژی " شا " نوسیووە. نووسیوێتی: "مرگ بر شاه". ئەوەم بۆ عەلی باسکرد
بۆ شەوەکەی عەلی  "ساراو سەوسەن"ی دانیشاندو ووتی:
- بیستومە ئێوە زۆر پێشڕەویتان کردوە، پێگەیشتون و دروشم دەنووسن!
ڕۆڵە... من کتێبێکم هەیە بە ناوی "لە کوێوە دەست پێبکەین_!" ئێوە نە دەبوو لە ئاوەدەستەوە دەستان پێ بکردایە !