• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

نوکتە

لە ناو یەکێتییدا تەنیا مام جەلال و کاک نەوشیروان دز نیین

بەڕەحمەت بێت، ئەحەی دادی پێشمەرگەیەکی کۆنی جەلالی بوو، هەندێک جار قسەی خۆش و بەتوێکڵی دەکرد. رۆژێک لە دانیشتنێکدا باس لە دەستپیسی ناو یەکێتیی دەکرێت، دوایی روو ئەکەنە کاک ئەحمەد و لێی دەپرسن:کاک ئەحمەد ئەی تۆ چیی دەڵێێت؟ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: راستە، هەموو بەرپرسەکانی یەکێتیی دز و دەستپیسن، تەنیا مام...

مەقەڕێکی شووم

پێش راپەڕين لەگەڕەكى بەختيارى نزيك سەنتەرى گەنجان مەقەڕێكى جەيشى شەعبى لىَ بوو، چەند كەسێك لەوجەيش شەعبى يانە كوردبوون، يەكێك لەوانە ناوى مام فەرەج بوو، راپەڕين كرا و،ئەو مەقەڕەش كەوتە دەست خەڵك، لەبەر ئەوەى جەيشى شەعبيەكان زۆربەيان كوردبوون، هيچيان لينەكراو بەسەلامەتى دەرچوون، پاشان هەمان مەقەڕ كرا...

مەلا بەختیار پێشەکی بۆ کتێبێک دەنووسێ

نووسەرێک لە دەرەوەی کوردستان، بەرهەمێکی خۆی دەنێرێت بۆ براکەی کە لە سلێمانی بیدات بە مەلا بەختیار بەڵکو ئەویش یارمەتی بدات تا بۆی چاپ بکەن، ئەویش کە دەچێت و ئەم راسپاردەیە بە مەلا بەختیار دەگەیەنێت، لە وەڵامدا مەلا بەختیار  دەڵێت من پێشەکییەکی بۆ دەنووسم، هەرچەندە کاتم نییە کتێبەکە بخوێنمەوە!

مامۆستایەک لە قوتابخانیەکی سەرەتایی

 لە دێیەکی کوردستان مامۆستایەکی سەرەتایی هەموو رۆژێک کە دەچێت بۆ دەوام تاقەتی نابێت خۆی بگۆڕێت هەر بەبێجامەوە دەروا بۆ دەوامرۆژێک لە پڕ ئۆتومۆبێلک رادەوەستێت لەبەر دەرگای قوتابخانەکەمامۆستاکە لەپەنجەرەکەوە سەیر دەکات دەبێنێت یەک دوو کەس بە قات و ریبات دادەبەزن. بۆی دەردەکەوێت کە موفەتیشە ئیتر...

تاڵەبانی لە پێشمەرگەیەک تورە دەبێت

رۆژێک تاڵەبانی لە پێشمەرگەیەک تورە دەبێت دەڵێت من مەزەلیەکت بۆ دەکرم بڕۆ تەسلیم بەوە و لە ناوچەی ئازادی کراو مەمێنە.ئەویش دەگەرێتەوە پێی دەڵێتناوەڵا تۆ سەرێکی گەورەی سەر بەگۆبەندیتۆ بڕۆ تەسلیم بەوە من بیکەیسیەکت بۆ دەکرم.

مام جەلال تۆش بە چاویلکە سپییەوە ئێمەت گەیاندنە ئێرە

شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە بەناوبانگە بەوەی رەشبینە، هەمیشە وا ناوی دەرکردبوو کە گوایە بە چاویلکەیەکی رەشەوە لە دنیا و مەسەلەی کورد دەڕوانێت. لە سەردەمی  شەڕی نێوان پارتیی و یەکێتییدا کە پارتی سلێمانی دەگرێت، جەلال تالەبانی رادەکات بۆ قاسمە رەش، لەوێ کۆبوونەوە بە کۆمەڵێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی دەکات،...

قەمسەڵەکەی بایز تالەبانیی و چادرەکەی قاسمەڕەش

هەر لە سەردمی ٣١ی ئابە پیرۆزەکەی پارتییدا، بەرپرسەکانی یەکێتیی سلێمانییان جێ هێشتبوو، جەلال تالەبانی بۆ خۆی چووبووەوە قاسمە رەش، رێگای نەدا زۆر کەس لە هەڵاتووەکان بێنە ئەو ناوچەیە، تەنیا رێگای بە شەش چادر دابوو، کە لەوێ هەوار هەڵبدەن، بۆ بەیانی کە لە دوورەوە سەیر دەکات لە جیاتی شەش چادر، حەوتی لێێە ،...

تا ئێمە ساحیبی جەلال تالەبانیی بین، ئەوە هەر دەبێت بەشمان بێ

 لە ٣١ی ئابدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک پارتییەکان هاتنە ناو سلێمانی، هەر لە لێشاو ئەوانەی یەکێتیی بوون و گومانیان لە خۆیان بوو کە پارتیی بە دەردی یەکێتییەکانی هەولێریان دەبات، هەر خەڵک بوو بەرەوە سنوری ئێران رایان دەکرد،، ، قوبادی کوڕی جەلال تالەبانی یەکێک لەوانە دەبێت کە سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و لەگەڵ...

ئاسمان دڕاوە

ئەم نوکتەیە بە راستی روویداوەلە یەکێک لە دێهاتەکانی کوردستان کابرییەک لە درۆکردندا ناوی دەزڕێت ، درۆی ئەوەندە زل دەکات، تا دەگاتە ئاستێک لە زۆر شوێن باسی دەکەن. ئەو هەواڵە لە نێو هێزی پێشمەرگە بڵاودەبێتەوە. رۆژێک پێشمەرگەیەک دەڵێت من دەبێ بچم ئەو پیاوە ببینم بزانم چۆنە!؟ پێشمەرگەگە دەچێت ماڵەکە دەدۆزێتەوە...

کامیان زیاتر؟

کوڕێکی پارتی و کچێکی دەستگیرانی یەکتری تاقیدەکەنەوە، تا بزانن کامیان زۆرتر ئەوتری خۆش دەوێت، کوڕەکە دەڵێت: بەقەدەر ئەو هەموو دەنگانە تۆم خۆش دەوێت، کە بە پارتی درا! کچەکەش دەڵێت منیش بە قەدەر ئەو هەموو تەزویرانە خۆش ئەوێیت کە پارتی کردی!کامیان زۆرت ئەویتری خۆش ویستووە؟!

نوکتەی پاشەڕۆژ: بارزانی لە ئەمەریکا بە یەکەم دەنگ دەهێنێت

ئۆباما پەیوەندی بە کاک مەسعود بارزانییەوە دەکات، دەڵیت من هەردوو خولەکەم تەواو کردووە تۆ شارەزایت لە هەڵبژاردن و تەزویرکردند، بەڵکو تیمێکی خۆتانم بۆ بنێریت بەتەمام ئەمجارەش خۆم هەڵبژێرمەوەا. مەسعودیش تیمێکی تایبەتی بۆ دەنێرێ.شەوی دەنگدان کە دەنگەکان تەواو دەبێت و دەکەونە ژماردنی، ئۆباما تەلەفۆن بۆ مەسعود...

بەرپرسێک داوا لە کادێرێکی خۆیان دەکات

بەرپرسێک داوا لە کادێرێکی خۆیان دەکات، کە بۆ لەمەودوا بە وردی  لە ئینتەرنێتدا سەیری کوردستانپۆستی بۆ بکات، کادیرەکەش دەچێت کوردستانپۆست بچوک دەکاتەوە،دوایی بە زەڕەبین سەیری دەکات و بە وردی دەست دەکات بە خوێندنەوەی