ئەزموونی زێتر لە هەشتسەد ساڵ ژێر دەستی تورک و عەرەب، لەژێر دروشمی ئاینی و عیلمانیدا، لەژێر دەسەڵاتی خەلیفە و سوڵتانە ئیسلامیەکانی تورک و عەرەبدا، دواتر لەژێر دەسەڵاتی ڕێبەری عیلمانی و نیمچە عیلمانی و ئاینی تورک و عەرەبدا، پێمان دەڵێت، ئەگەر ڕێبەرانی کورد یان هەر بزوتنەوەیەکی سیاسی کورد، داوای بە دیموکراتی بوونی دەسەڵاتی سیاسی ئەنقەرە و دیمەشق بکەن، ئەوجا لە سێبەری ئەواندا هەوڵدەن پرسی کورد چارەسەر بکەن، ئەوا بێ گومان خۆدزینەوەیە لە هەڵگرتنی لێپرسراوەتی مەزن، کە ئەویش هەڵگرتنی دروشمی ئازادییە،...
ڕووخانی ئەسەد کوتوپڕ نەبوو، هەموو ئاماژەکان پێمان دەڵێن، کە ئەو ڕووداوە مێژوویە گرنگە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ژێربەژێری دەزگەی هەواڵگریی ئەمریکا، ڕوسیا، ئیسرائیل و تورکیا بوو. ئەگەری زۆرە، ڕوسیا بۆیە سازشی لە سوریا کردبێت، پێشوەخت لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئەو ناوچانەی لە ئۆکرانیا داگیریان کردووە بۆ...
دەرئەنجامی باس:مێژووی سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلام بەگوێرەی مێژووی دنیا و مڕۆڤایەتی مێژوویەکی زۆر کۆن نییە، مڕۆڤ بە میلیۆنان ساڵە لەسەر گۆی زەوی گوزەر دەکات، پاشماوەکانی ئەو مێژووە وەک پەنجە مۆر لەسەر گۆی زەوی ماوە، بەڵام ئاینی ئیسلام تەنیا ١٤٠٠ ساڵە تەمەنی، واتە بۆ لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە و نووسین دەربارەی،...
ژن لە ناکۆکیی لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا ڕۆڵی گرنگی هەبووە، وەک ژنی سوڵتان و کچی و دایکی، سوڵتان ئاسا دەسەڵاتدار بوون، بەتایبەتی ئەو جاریانەی کە لە جەنگدا بەدیل گیراون، بە دیاری بۆ سوڵتان و خەلیفەکان ناردراون، یان نوێنەری کۆشکی سوڵتان و خەلیفەکان لە بازاردا کڕاون. هەندێک لەو جاریانە وەک پیاوان ڕۆح...
تورک و دامەزراندنی نواتی ئیمپراتوریەتی عوسمانیعوسمان بن ئەرتوغلو، دوای مردنی سلێمان شای باوکی، بوو بە سەڕۆکی هۆزی قای کە تورک بوون و دانیشتووی ئاسیای ناوەڕاست بوون. مەغولەکان لە مێژوودا لەنێوان ساڵانی ١٢١٩-١٢٥٦ چەند هێڕشێکیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی بۆسەر دەوڵەتی خەوارزمی کرد بوو. لە ساڵی ١٢٢١...
هۆلاکۆ دوای ڕووخاندنی دەوڵەتی عەباسی لە بەغداد، چاوی لەوە بوو کە هەموو وڵاتانی موسڵمان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی. لەهەموویان گرنگتر بۆ ئەو دوای عیراق شام و میسر بوو. کە ئەو کات مەمەلیکە موسڵمانەکان ١٠ ساڵ بوو دەوڵەتی ئەیوبی موسڵمانیان ڕووخاند بوو و لە دەسەڵاتدا بوون. مەمالیک لەسەرەتادا کۆیلە بوون و دیلی جەنگ...
پێش بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢٤دا، بە چەند مانگێک کادیرەکانی زۆربەی پارتە سیاسیەکانی هەرێم، زۆربەی ئەوانەی خۆیان بە ڕۆشەنبیری هەرێم هەژمار دەکەن، کەناڵی تەلەفزیۆنەکانی سەر بەحزبەکان و سێبەر، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێت، تیکتۆک، سایتەکان و ڕۆژنامەکان و هۆڵی سمینارەکانی شارەکانی...
ناکۆکی نێوەخۆ لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا، تەنیا یەکدی کوشتن نەبووە. ئەڵبەتە لایەن و کەسە ناکۆکەکان بۆ دانیشتن لەسەر کورسی دەسەڵات، هەموو سنوورێکیان بەزاندووە. ئەوان دەستیان لەگەڵ دوژمن و غەیرە دین تێکەڵاو کردووە و خیانەتی مەزنیان کردووە. ئەلموستەعسم بیلا کۆتا خەلیفەی عەباسیەکان بوو، دوو وەزیری...
قۆناغی دەسەڵاتی سیاسی فاتمیەکان دوو قۆناغ بووە، یەکیان دەسەڵاتی تەواو لە دەستی خەلیفە بووە، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا وەزارەتیان پێکهێناوە و دەسەڵاتی سیاسی بەسەر وەزیرەکاندا دابەش بووە. لە ئەنجامدا کاری کردۆتە سەر، یەکێتی فیکر و جۆری بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی سیاسی، هەوڵدانی وەزیرەکان بۆ کوشتنی یەکدی، بۆ بوون...
کورسی دەسەڵات هۆی سەرهەڵدانی مەزهەبی جیا بووە لەنێو موسڵماناندا، واتە سەرکردەکانی ئەو کات بۆ ئەوەی بگەنە کورسی دەسەڵات، یاریان بە جۆری بیرکردنەوەی زۆرینەی سادە و خەڵکی شەقام کردووە، بۆ دانی مەشروعیەت بە شەڕی براکوژی لەنێو موسڵماناندا، چی لەنێو سونە مەزهەبەکان و شیعە مەزهەبەکاندا بووبێت، ئەوان هەوڵیان...
قورئان و بۆچوونی جیا لەنێو خەلیفەکان و موسڵمانانلە مێژووی دنیای ئیسلامدا هاتووە، کە جیاوازی فیکری بەتایبەتی بۆچوونی جیا لەسەر مەسەلەی قورئاندا، پرسیاری دروست کردووە، کە ئایا قورئان، کتێبێکی ئاسمانییە یان نا؟ واتە لەنێو موسڵماناندا لەسەر هەردوو ئاستدا، جەماوەر و دەسەڵاتدا ئەو بابەتە جێگە پرسیار بووە،...
خەلیفە عەباسیەکان کە بە میراتی سیاسی یەک لە دوای یەکدا، لەسەر کورسی خەلافەت واتە دەسەڵات دانیشتوون، پەیوەندیی خزمایەتی و خوێن لەنێوانیاندا هەبووە، بەڵام ئەوە ڕێگر نەبووە، لەوەی کە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و دانیشتن لەسەر کورسی خەلافەت، پلان بۆ کوشتن و تیرور کردنی یەکدی دانەنێن. ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە،...
لە ئێستا و ڕابردوودا لە دنیای جەنگی دەسەڵات و سیاسەتدا، هەر کەسێک کە مەترسی لەسەر دەسەڵاتی یەکەم دروست کردبێت، جا ئەو کەسە لە بەرەی ئۆپۆزسیۆندا بوو بێت، یان لەنێو ڕێزەکانی هەمان پارت و لایەن بوو بێت، بۆتە ئامانجی هەموو تیرهاوێژەکانی کە لەسەر کورسی دەسەڵاتدا دانیشتوون، بۆ نمونە سەدام زۆربەی ئەوانەی...
دەوڵەتی عەباسی و ئەمەوی، دەوڵەت نەبوونە، بەڵکو ئیمپراتۆریەت بوونە، لە قۆناغی ئەمەویەکاندا دەسەڵاتیان گەیشتۆتە ئەندەلوس و فرەنسا و بەشێک لە چین و تورکیا و بەشێک لە ڕوسیا، بۆیە کاتێک هەرکەسێک و لایەنێک کە تەماحی لە دەسەڵاتدا بووە، جگە لە بوون بە خەلیفە کە پێگەیەکی ئاینی بەرز بوو، لە سیاسەتدا دەسەڵاتی...
عەلی بن ئەبی تالیب شیعە نەبووە، لەبەرئەوەی پێش مردنی پێخەمبەری ئیسلام مەزهەبی شیعە نەبووە، دوای قوڵ بوونەوەی ناکۆکییەکانی نێو ئەسحەباکان، بۆ بوون بە خەلیفە، ئەوانەی لاینەگری عەلی ئیبن تالیب بوونە، پێیان گوتراوە (شیعە عەلی) واتە هەواداران و لایەنگرانی عەلی، کەواتە کێشەکە پەیوەست نەبووە بە جیاوازی بیروباوەڕ...