کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
چەند رۆژێکە شەپۆلی ناڕەزایی خەڵکی ئێران دژ بە ئاخوون و رێبەرانی دەوڵەت لە سەرانسەری ئێران تەواوی ووڵاتی هەژەندووە و جیهانیشی هێناوەتە دەنگ. بە سەدان کەس دەستگیر کراون و بە دەیانیش کوشتاری تێدا کەوتووەتەوە.رێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی هێز و لایەنی دەرەکی بە بەرپرسبوون بەرامبەر بە ئاڵۆزی خۆپیشاندانەکان تاوانبار دەکات. خامەنەیی لە یەکەم رەتکاریدا بەرامبەر بە خۆپیشاندانەکان رۆژی سێشەممە ووتی: "دوژمنانی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا بە پارە و چەک و بە پشتگیری سیاسی یارمەتی گێرەشێوێنانیان...
لەم رۆژانەی دواییەدا دیاردەیەکی سەیەر بە سەر دیوارێکی شەقامی سالمی شاری شلێمانی بەدی دەکرێت، کە بانگەشەی پێکەوە ژیان و روحی لەخۆبوردن و یەکدی-قەبوڵکردن بە بێ جیاوازی ئاین تایەفە و نەتەتەوە دەکات. ئەو دیاردەیەش بریتیە لە چەند وێنە و درووشمی ئاینە جیاوازەکان، کە لە لایەن رێکخراوی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لەو...
بەبۆنەی کەمپەینی کارەساتی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان ئەمڕۆ (٢٨/١٢/٢٠١٧)، پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر راگەیاندنێکی بڵاو کردەوە. لەو راگەیاندنەدا مرۆڤ زۆر بە زەقی هەست دەکات، کە ئەو راگەیاندنە تەنیا قسەی بێ ناوەڕۆکەو دوورە لە هەموو هەست و سۆزێکی مرۆڤایەتی و هاوخەمی بۆ خەڵکی لێقوماو و خاڵیە لە هاودەردی...
ئایا بردنەوەی سەربەخۆیی - خوازانی کەتەلۆنیا لە هەڵبژرادنەکەی هەفتەی پێشوودا ئومێدی کورد بۆ سەربەخۆییبوون بەهێز دەکات؟رۆژی پێنجشەمە، ٢١/١٢/٢٠١٧ لە کەتەلۆنیا هەلبژاردنی نوێ ئەنجام درا. لەم هەڵبژاردنەدا دوو بەرەی دژ بەیەک رووبەڕووی یەک بووبوونەوە:(١) بەرەی سەربەخۆیی - خوازانی کەتەلۆنیا کە خۆیان لەم پارتانەدا...
لە دانیشتنی رۆژی ١٧ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، گفتوگۆ لەسەر "یاسای لێبووردنی گشتی" کرا!!!عەجیب سەرنووسێك؟ عەجیب بابەتێکی سەیر و سەمەرە! کاتێ ئەو سەرنووسەم لە گۆڤاری ئەلیکترۆنی "رووداو" دا خویبدەوە، بڕوام بە چاوەکانی خۆم...
نیازگوزاری ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باڵوێزخانەکەیان لە شاری تەلئەڤیڤ- ـەوە بگوێزنەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم بگرەوبەردە و خۆسەغڵەتکردنێکی گەورەی لە جیهانی ئیسلامی و لە ووڵاتە عەرەبیەکاندا ناوەتەوە. ئەم خۆگیڤ-کردنەوەیە بریتیە لە "هەراهەرایەکی زۆر لە پێناوی هیچدا" و هەڵوێستێکی نامۆ و بەدەر لە تێگەیشتنی...
لەتیف هەڤرەێست چاوئاوەڵا دژەنوێژەکانم رەدووی بانگە دەنگبڕەکانت دەکەون، تۆ ئەی ئەو شتەی، کە دەڵین گوایە تۆ هەموو شت دەبینی و لە هەموو جێیەکی. مێشکەکانی سەرزەوی، بیرەکانی سەرزەوی وەک مێردەزمە سواری کۆڵی بیرەکانی تۆ دەبن، ئە ئەو شتەی، کە بە بیری مرۆڤ گوایە تۆ هەموو شتێک دەزانی، رەهازانی خۆ لە هەموو...
لەتیف هەڤرێست (بە بۆنەی هێرشە دڕندانەکەی دەستەی تێرۆرکاری داعش بۆ سەر شەنگاڵ و کووشتنی بەکۆمەڵی هاووڵاتیە یەزیدیەکان) هەڵمەت هێنرا بە ڕۆژی ڕووناک، لە لایەن تاریکیەوە لە لایەن هێزێکی ڕەشەوە کە لە مەڵبەندێکی نزیکەوە وەکو پەتا هەڵمەتیان هێنا. دەعش دەردەڕەشە لە ناکاو دای بە سەر "شەنگاڵ" دا یاساووڵگە...
ڕۆژێ لە ڕۆژان لە ڕاز و نیازی سپێدەی بەیان لە نێو کەلێنی زەمین و ئاسمان بە دەنگێکی زۆر لە خۆ بایی و جۆر ئاسۆی بەیان، پرسی لە خۆر: چی ئەبێت ئەگەر هەمیشە و تا سەر هەڵهاتنی تۆ ڕانەگەیەنم؟ لە دەشت و لە دەر تیشک و ڕەنگی تۆ دابمرکێنم ووزەی گەڕۆکی بە ملیۆنەها سەدە ت بە کڵپەی گەرووی خۆت بسووتێنم؟ l بە تێلێکس...
پێنووسەکانت ووشە هەڵئەڕێژن ووشەکانت دەنگ ئەبێژن دەنگەکانت لاشەی گەندەڵیی لە گۆڕی بێشەرمیدا ئەنێژن لە گەرمیان گەرمەسێرە و گڕی بیرت مێردەزمەکان ئەترسێنێت بێسۆزی لە دەروونیاندا ئەهروژێنێت ڕیسوایی و بێڕەوشتی لە ناخیاندا هەڵئەقوڵێنێت، لە سەنگی ئاو خولێک پڕ لە کینە هەڵچوو کینە بوو بە گووللە و لە دڵی تۆ ڕۆچوو...
لە سەر ڕیگەی بەردەڵانی مێژوو، ئەمرۆ كوردستان گالیسكەیەكە شڕە و پەڕپووت دوو ئەسپی ملهوڕ و سەرەڕۆ چەتوون و ڕەوشت نابووت بێ سۆز و زەبوون ڕایئەكێشن بەرەو هەڵدێر بۆ ناو گەرووی نەهەنگێكی هەرگیز نەتێر كوردستانمان ڕێبوارێكی زۆر شەكەتە و ڕێگەی كۆچی بەردەڵانە و، شەوگاریشی نسرم و سارد، لە جێ سمی ئەسپەكان لە سەر...
هەر لە سەرەتای ژیانی مرۆڤەوە پێش 200,000 ساڵ (دەربارەی تەمەنی مرۆڤ تیۆری جۆراوجۆر هەیە) مرۆڤ بە کۆمەڵ پێکەوە ژیاون و سیستەمێکی کۆمەڵایەتییان پێک هێناوە و بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ژیانی ڕۆژانەیان گەلەکۆمەکێ و هاوکارییان لە ناو یەکدا کردووە. ئەم سیستەمی پێکەوە-ژیانە ڕەوتێکی تایبەتی بووە کە تێیدا هەڵسوکەوتی...
گەڕانەوەهێشتا هەستێكی نەبوو بووملە قەوارەی دەریایەكی سووری لێڵالە گزنگی شەفەقێكی شەوجێهێڵاژیان وەكو دەردەكولـلە دای بە سەرماشاری بوون ی داگیر كرد وكەروێشكەی زام،زامی گڕوگاڵی چاوی ئەستێرەكانلاسكی قەرسیلی سەرەتای تەمەنیان هەژاندژیان خۆشەژیان بووكە و منیش زاوای جوانەمەرگی ئاهەنگێكمژیان ڕێ یەبەلام ڕێ یەكی...
دۆستانی هێژا، دەستەی نووسەرانی کوردستانپۆست لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری ڤیەننای پایتەختی ئوتریش (نەمسا) ئاهەنگێکی رەسمی دەوڵەتی ئوتریش ساز کرا، بۆ پشتگدیری لە گەلی کورد و دژایەتی بەکۆمەڵ-ڕەدوونانی میللەتی کورد لە لایەن ڕژێمی ئەوسای عێراقەوە. لەو ئاهەنگەدا سەرەک کۆماری ئێستای ئوتریش هاینتز فیشەر (کە ئەو کاتە...