• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

رۆژی وڵات: هەژار كاكەیی: یەزیدییەکان باجی ئەو نیشتیمانپەروەرییەی خۆیان داوە

بە درێژایی مێژوو ئێزیدی كەلتور و ئایینی خۆیان پاراستووەپێویستە ئەو گروپانە هێزی تایبەت بە خۆیان دروستبكەن----------------------------------------هەژار كاكەیی، پارێزەر و چالاكی كۆمەڵی مەدەنی لەچاوپێكەوتنێكی"رۆژی وڵاتدا" دەڵی؛ ئامانجی سەرەكی گروپی تیرۆریستی داعش لێدانی گەلی كوردە. پێویستە یەكگرتوویەكی...

رۆژی وڵات: هەندرێن: ئەو راكردنە نیشانیدا پیشمەرگە هیچ خۆئامادەكردنێكی نییە

ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵ نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە لەمێژووی كوردداپێشمەرگەی دێرین و نووسەر و شاعیرێکی دیار "هەندرێن" لە هەڤپەیڤینێكی"رۆژی وڵات"دا رووداوەكانی كوردستان لەپەیوەندی بەهێرشەكانی گروپی تیرۆریستی داعش و بەرگریەكانی گەل هەڵدەسەنگێنێت. هەندرێن دەڵێ:"ئەوەی ئێستا روودەدا، ئاكامێكە لەو مۆدیلە...

رۆژی وڵات: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان بۆ بێ دەنگن

ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، حسین كەركوكی سەبارەت بە بێ دەنگی لایەنەكان لەبەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەری پارتەكەی ووتی؛ كاتێك ململانێی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ناوپەرلەمان گەرم بوو، هەر لایەكیان بەشێوازێك دیخواست سەرەنجی گەل بەلای خۆیدا رابكێشێت، پرسی...

رۆژی وڵات: لەكۆنفرانسی لایەنە سیاسیەكان لەهەولێر ئەنجوومەنێكی 26 كەسی دەستنیشانكرا

ئەمرو (4/6/2011) كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی لەرێستورانتی پووشی لەشاری هولێر كۆنفرانسێك لە ژێر دروشمی(نا بۆ توندو تیژی و بێ چارەیی بەڵێ بۆ ئاشتی وچارەسەری دیموكراتیك)لەلایەن پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەوە بەبەشداری لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەرێوەچوو. ئەجیندای كۆنفرانسەكە بریتی...

رۆژی وڵات: کۆمه‌ڵێ هه‌واڵی گرنگ..

خولی زمانی كوردی لەیلا قاسم لەبناری قەندیل كرایەوە لەبناری قەندیل خولی لەیلا قاسم بۆ زمانی كوردی كرایەوە كە تێدا ژنان و كچانی گەنجی دەڤەری بناری قەندیل بەشداریان كردۆوە. كۆبونەوەی دەستیپێكردنی خولی لەیلا قاسم بۆ زمانی كوردی بە خۆلەكێك ڕاوەستان بۆ گیانبەختكردوانی ئازادی دەستی پێكرد. خولەكە فێركردنی زمانی...

رۆژی وڵات: دیار غەریب: دیالۆگێك نوێنەری هەموو لایەنێك و جەماوەری تێدا بێت دەتوانێت پرسەكان چارەسەر بكات

لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری www.pcdk.org دیارغەریب سەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمڕۆی باشووری كوردستان و ئەو كۆنفرانسەی بەنیازن رۆژی 4/6 لەهەولێر بیبەستن. دیار غەریب گوتی، لەساڵی 2009ەوە بارودۆخێكی نوێ لەهەرێمی كوردستاندا خولقاوە، ئەویش دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنی ناوپەرلەمانی...

رۆژی وڵات: شەهید شیلان كۆبانی دلسۆزی بەها نەتەوەیەكان و رێبەر ئاپۆ بوو

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری گۆنگرەی گەل مەیسا باقی ناسرو بە شیلان كۆبانی و لە بەرێوەبەرانی پارتی یەكیەتی دیموكراتی پەیەدە فواد مەلازگر،هەڤالان جەمیل، زەكەریا و جوان لە 29ی نۆڤەمبەری ساڵی 2004دا لە شاری موسڵ لە هێرشێكی چەپەڵدا، ژیانیان لە دەستدا. بەو بۆنە غەمناكەوە لە 5 مین ساڵوەگەری گیان لە دەست دانیاندا،...

رۆژی وڵات: پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردنەكان بەهەنگاوێكی باش دەبینێ

ئازاد شێخانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردنەكانبۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئێراق ووتی، پێداگری لایەنی كوردی لەسەر ئەوەی كە كەركوك هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام بدرێ هەڵویستێكی گونجاو بوو، چەسپاندنی یاساكەش بەم شێوەیەی ئێستای جێگەی دەستخۆشییەو ئەم ئەنجامەش...

رۆژی وڵات: چالاكییەكەی شەهید بێریتان هێڵی بەرخودانی كوردی ئازادە

رۆژی 23-10-2009 لەشاری كەركوك یادی 18هەمین ساڵیادی چالاكییە گیانبازییەكەی شەهید بریتان كرایەوە. رۆژی 23-10-2009 ئەنجوومەنی ژنان و تەڤگەری ژنانی ئازادیخوازی كوردستان لەبارەگای ناوەندی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەشاری كەركوك سیمینارێكیان بۆ ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان...

رۆژی وڵات: پێنج ئەندامی گروپی ئاشتی دەدرێنە دادگا

گروپی ئاشتی كە لەسێ جێگاوە بۆ پێشخستنی ئاشتی لەقەندیل ومەخموور كە ژمارەیان سی و چوار كەس بوون، دوێنێ بەرەو دەرگای خابوور رۆیشتن، ئەمڕۆ بڕیاری ئازادكردنی 29 كەسیان دراو پێنج كەسەكەی دیكەش بڕیاری دادگایكردنیان درا، بەڵام ئەو 29 كەسەی كە بڕیاری ئازادكردنیان درابوو، هێشتا سلۆپیان بەجێ نەهێشتووەو داوا دەكەن...

رۆژی وڵات: جەمیل بایك: داكۆكی كردن لە نەخشەی رێی رێبەر ئاپۆ، نەخشەی پاكتاوكردنی پەكەكە لە لایەن توركیا و سووریاوە مایە پوچ دەكات

دەولەتی سووریا كە پرسی كورد لە ولاتەكەی دا چارەسەر ناكات و تا ئێستاش سەدان هەزار كورد لەناسنامەیان بێ بەشن، جارێكی تر دەبێتە هاوكاری توركیا لە سیاسەتی بێ چارەیی لە پرسی كورد دا. جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند كە دەولەتی توركیا پەیامی ئەگەر دوژمنایەتی پەكەكە و كوردان بكەی،...

رۆژی وڵات: ئاسایشی زاخۆ ودهۆك هاوكاری میتی توركیا دەكەن

ئاسایشی زاخۆ دوو ئەندامی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەگرن و بۆماوەی دوو رۆژ دەست بەسەریان دەكەن. رۆژی 14ی تەمموز لەكاتێكدا شیرین عەلی حسین و پەروین عەبدوڵڵا عوسمان كەهەردووكیان كادیری رێكخستنی دهۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانن و بۆ گەیاندنی هاوكاری مانگی سووری كوردستان بەچەند خێزانێكی هەژاری...

رۆژی وڵات: ئۆجه‌لان:چەمكی ئازادی لای من ئازادی گەلانە

وەرگیرانی لەتوركیەوەدێرسیم تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، عەلەوییەكان كۆبوونەوەی گشتی خۆیان دەكەن. سەبارەت بەمەوە دەمەوێت یەك دووشت بڵێم. كلتووری دێرسیم كلتووری عەلەویەكانە، لەسەرەتای مێژووەوە تاكو رۆژی ئەمڕۆ مێژووی پێنج هەزار ساڵ وكلتووری بەرخودانی هەیە. لەسەردەمی هوریەكانەوە تا رۆژی ئەمڕۆ كلتووری بەرخودان...

رۆژی وڵات: ئۆجه‌لان بۆ پارێزه‌ره‌کانی: پێویستە كوردان خۆیان بۆ لۆزانی كۆمەڵایەتی باش ئامادە بكەن

وەكو دەزانن لەگۆێكانمدا زیرنگەیەك هەبوو بەردەوام دەكات، دەرمانی بۆ بەكاردەهێنم تا ساڵێك بەردەوام دەكات. ئەوكەسانەی چاوپێكەوتنیان لەگەڵ سازدەكەن، لە ئاستی دەرككردن بە قوڵایی مێژووی ئەو لێدوانەی من دان، تێدەگەن؟ كێ دەركی پێكردبوو؟ كەس هەیە لەم بابەتەدا حاكم بێت؟ دەتوانرێت لەگەڵ دەوروبەرە چەپەكاندا چاوپێكەوتن...

رۆژی وڵات: ئیرادەی كوردان بەنەبوو بژمێردرێت چارەسەری هه‌رگیز پێشناكەوێت..

یانی چۆن دەبێت شتێكی نوێ نییە؟ لەم قۆناخەدا شتێكی نوێ نییە یانی چی؟ ئەم قۆناخە بەشێوەیەكی چڕ پێویستە یەك ـ دوو مانگ گفتوگۆ بكرێت. وتار ـ مەقالە ـ ێكی (هنری بەكاری)م لەرادیۆ گوێ لێ بوو، ئۆباما پێشنیاری نێوانكاری كردووە. لەرابردوو جیاوازتر شتێكی دیكە هەیە؟ ئەمە پیلانێكی نوێ بێت؟ ئەمریكا دەخوازێت سەرلەنوێ...