نوسەری ناسراوی ئەمەریکایی(بن رۆبنسن) لە کتێبە بەنێوبانگەکەیدا(جیهان وەک ئەوەی کە هەیە) نهێنی یەکانی پێکهاتنی ژێربەژێری سەرۆکی پێشوتری ئەمەریکا، ئۆباما و ئێران ئاشکرا دەکات. رۆبنسن نێوان ساڵانی 2011 – 2013 بەرپرسی فایلی سوریا بو لە شورای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، دواتر فایلی چەکی ئەتۆمیی ئێرانی پێسپێردرا. رۆبنسن دەڵێت پتر لە 20کۆبونەوەی لە شاری مەسقەت – عومان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامدا، لەبارەی خودی سەرۆک ئۆباماشەوە، نهێنی یەکی سەیر ئاشکرا دەکات و دەڵێت سەرۆک ئۆباما بەشێوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر...
یەزدانی مەزن لەهەر حەوت تەبەقەکەی ئاسمان و حەوتەکەی بن زەویشدا جیگای نابێتەوە،وەلێ لەو دڵە گچکەیەی مرۆڤدا جێگەی دەبێتەوە، بۆیە پێویستە مرۆڤیش دڵی فراوان و جێگەی گشت توخم و رەنگ ونەتەوەو بیروڕاو ئاین و ئاینزاکانی تێداببێتەوە،ئەگەرنا، یەزدان دەڕەنجێنیت. هەندێک (فەتواچی) دەبێژن نەک هەر...
لە ئەم دواییانەدا چەند زانەیەکی راستینەی لای خۆمان بەدوای چەندین فەتوای رێچکە شکێنی زانایانی راستینەی عەرەبدا،بەتایبەتیش زانایانی وڵاتی میصر ئازاو بوێرانە فەتوایان دا(هەزاران نوێژکاری بێ هەڵوێست بە قوربانی نوێژنەکارێک بێت کە داکۆکی لە خاک و شەرەفی گەلەکەی دەکات) هەڵوێستێکی بوێرانە و رێچکەشکێن...
هەژاری موکریانی لە وڵاتی لوبنان لە نەخۆشخانەیەکی سیل چارەسەردەکرا، لە مەلا شێخ خەلەف نەجەفی دەپرسێت(زەوی بەمیرات بۆ ساڵحان دەمێنێ) یانی چی؟ شێخ لەوەڵامدا دەڵیت (مەنزوری قورعان لە ساڵح ئەوکەسانەی کە بەزەوی دەچارێن و ئیسلاحی ئەرازی دەکەن،نەک سۆفیلکەو مەلای دەسبڕ و تەنبەڵی وەک من. لەوانەیە ستالین لەو...
هەر هەمو پێشمەرگەکانی ئەو سەرکردانەش لەهێرشکردن و پەلاماردانی دوژمندا بە تایبەتیی لە شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان و شۆڕشی ئەیلولدا،ئەوانەش کە نوێژیان نەدەکرد بەدەم هاواروصڵاوات لێدانەوە هێرشیان دەکردە سەر دوژمنی داگیرکار.خوێنەری ئازیز و وشیار سەڕی سوڕنەمێنێت کە بەو سەرەتایە دەست پێدەکەم،چونکە...
موعەمەر قەززافی و پێشەوای عەرەب جەمال عەبدولناصر دووو سەرکردەی عەرەبن، رەجەب تەیب ئەردۆگان وخومەینیی و تەڵقانیی و تەباتەبائی قومیش ناعەرەبن.ئەوانە ئەوەندەی کە ناسیۆنالیست و رەگەزپەرستن، نیوهێندە موسوڵمان و خواپەرست نین، ئەوانە زۆر لێزانانە بەدەمامک ودەستکێشی ئاینەوە کاردەکەن.دۆستایهتیی گهلان بۆ ههر...
ئاخۆ خواپەرستیی ئێمەی کورد رێگا لە کوردایەتی دەگرێت؟لێرەدا هەرزەگۆیی نییە ئەگەر بپرسین روبەڕوبونەوەی ئاینی ئیسلام، مەبەستم ئیسلامە کلاسیکەکەی جارانە لەکوردستان ، نەک ئیسلامچیی و عەرەبچیی وئیخوانچی وتۆرانچیی و چی و چی .. ئەوانە ناڵێم کە فەتوایاندا بۆکوشتنی نوسەری بوێر و راستبێژ عەبدلخالق مەعروف و بەبڕیاری...
ئەگەر (رۆشنبیر) ئەو ئەرکە مێژویی یانە بەدروستی ئەنجام نەدات ئەوە دەبێتە مۆدێلێکیی نوێی پۆپۆلیزم.ئاکاری مۆدێلە کۆنەکەی پۆپۆلیزم وەهایە لەبارودۆخی رامیاری شێواو، پشێویی و پاشاگەردانیدا سەرهەڵدەدات وەک لە صاڵانی سییەکانی سەدەی رابوردودا سەریهەڵدا، ئەوەبو لە ئەڵەمانیا هێتلەر وراسیست و لە ئیتالیاش فاشیزم...
بەشێوەیەکی گشتیی لەروانگەی مارکسیزمەوە شۆڕشگێر ئەوکەسەیە بتوانێت رابەرایەتی چینی پرۆلیتار و خەباتی چینایەتی بکات لەپێناو گەێشتن بە سیستمی سۆسیالیزم دا،بەڵام رۆشنبیری راستینە بەر لە کەسانی ئاسایی هەست بەدەوروبەرەکەی دەکات و هەمو ئەوانە هوشیاردەکاتەوە کە ئەرکەکانی سەرشانیان دەزانن وئەنجامیاندەدەن بەڵام...
بەر لەوەی بچمە باسەکەوە بە پێویستی دەبینم بەبیری خوێنەری ئازیزی بهێنمەوە کە وشەی رۆشنبیر لە زمانی کوردیدا شێواندنێکی پێوەدیارە! سەرەتا با لێرەوە،لە وشەکانی خوێندهوار، روناکبیر و رۆشنبیرەوە دەستپێبکەین. ههتا ئهم دوایی یانهش وشهگهلی نهخوێندهوار، كۆلكه خوێندهوار،خوێندهوار، روناکبیر (رۆشنبیر)...
چەند نمونەیەکی دیکەی کورد، کوڕە ئازاکەی رۆژهەڵات بەردەبازە، بێ خەڵات : - گورگەبۆری تورک، مستەفا کەمال ێاڵی 1920 بەفرتوفێڵی برایەتی تورک وکورد پەرلەمانتارێکی کوردی خەڵاتاند بەنێوی حەسەن خەیری، رەوانەی کرد بۆ ئامادەبون لە کۆنگرەی لۆزان و لەوێدا وتی ئێمەی کورد لەگەڵ براتورکەکانمان دەژین و نامانەوێت جیابینەوە.....
کوردی باشورکوێرانە وبەکاریگەریی راستەوخۆی هەست و سۆزی کوردایەتی، بێئاگا لەبناوانی هەڵچون و چونە شاخ وچەکهەڵگرتنەکە و لەوەش کە ئەم یاخیبونە لەبەرژەوەندی ئێران و کۆمپانیا مۆنۆپۆڵەکانی نەوتە، بووە بەردەباز بۆروخاندنی رژێمی یەکەمین کۆماری عێراق بەسەرۆکایەتی پێشەوای نێشتیمان پەروەر شەهید ژەنەڕال عەبدولکەریم...
ئێران هەر لە 2/11/1914 بێلایەنى خۆى لە جەنگدا راگەیاند، بەڵام تورکیا رێز لەو هەڵوێستە ناگرنء بۆ پێشگرتن لە لەشکرى رووسیا چەند ناوچەیەکى خۆرئاواى ئێران داگیر دەکەنء سەرۆک هۆزێکى کورد، موحەممەد حوسێن خانى موکرىء یەکێک لە کورەکانى لە سێدارە دەدەن. هێزەکانى روسیاش لەهەر سێ قۆڵى خانەقین، سلێمانى، رەواندزەوە...
شی 2 دەسەڵاتی بابان لە فەقێ ئەحمەدی دارەشمانەوە رەنگ دەگرێت کە ئەلقەی یەکەمی بنەماڵەکەیە. لەو بارەیەوە چیرۆکێکی ئەفسانە ئامێزمان هەیە،سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایى سەدەى شازدەیەم و سەرەتاى سەدەى حەڤدەیەم و ( پێدەچێت) سەردەمی فەرمانڕەوایی سوڵتان ئەحمەدی غازیی 1590 – 1625ز. بو بێت.ئەویش وەک هەمو سوڵتانەکانى...
هەندێک جار پرسیارێکی سادەو سانا دێتە پێشەوە،بەڵام وەڵامەکەی هەروا سادەو سانا نییە وهەویرێکە ئاو زۆر دەکێشێت. کورد لەکەیەوە بۆتە بەردەباز و کردویەتی بەپیشە و رۆژ لەدوای رۆژ و قۆناغ بەدوای قۆناغداو نەوە لەدوای نەوە هونەرکاریی و داهێنانی تێدادەکات و نەوەکانی لەسەر رادەهێنێت وفێرە پیشە دێرین وگڵاوەکەی میرو...