• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

مەزن جەمیلە: ڕاو و کشتوکاڵ! دڕندەیی لە کامیاندایە؟

مرۆڤ تا ئەو سەردەمەی وازی لە ڕاو و شکاری نەهێنابوو، لەسەر زەوی، کۆی ژمارەی مرۆڤەکان، لە نێوان دوو بۆ سێ ملیۆن بوو، کە ئەوە ساڵانی دە هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەکات. ڕاو ژمارەیەکی زۆری مرۆڤی گەرەک نییە، بۆیە ڕاوچیێک زۆر بیر لە زۆری ژمارەی مرۆڤ ناکاتەوە، ڕاوچیێک هەمیشە لە جولەدایە، بۆیە ژمارەی زۆر ناخاتەوە، ژمارەی زۆر یەکسانە بە جولەی کەم، چونکە ڕاوچییەکان هەمیشە دەجولێن و دەگەڕێن، ئەوە هۆکارە بۆ ئەوەی، کە ژنی ڕاوچی جەستەی هەموو کات لەبار نەبێ بۆ خستنەوەی منداڵ، چونکە بار و دۆخ و کەش و هەوا، کاریگەری...

مەزن جەمیلە: گەوهەر لەنێو گوفەکدا

ئەم هەڵوێستە ڕێک مانیفستۆی باوکایەتیی و مرۆڤ بوونە، ڕۆمانە، شیعرە، پەخشانە، هەرچی جوانە، لەو هەڵوێستەدا دەیدۆزیتەوە، ژانرێکی سەربەخۆی ئەدەبییە، ئەو جۆرە لە باوکایەتی، پڕە لە شیعرییەت و جوانی و پاکی و ژیان، کۆمەڵگایەکی تەندروست و لەبار کە تاکەکان بە کەرامەتەوە تێیدا بژین و بمرن، بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی...

مەزن جەمیلە: ناسری سوبحانی، زانا بوو، یان نەزان؟

شەو بەو شێوەیەش تاریک نییە، بەڵکو ئەوە ژوورەکەی تۆیە کە تاریکترە لە شەو،  بۆ تێگەیشتن لە شەو، دەبێ ژوورەکەت جێ بهێلیت و بێیتە ناو شەو، دەنا یان دەترسی لە شەو یان وا دەزانی زۆر تاریک و گەورە و پیرۆزە یانیش مەترسناکە شەو، بەڵام لە ڕاستیدا، شەو نە تاریکە، نە ترسناکە، نە مەزنە، شەو شەوە، بریتییە لە...

مەزن جەمیلە: کچی کوردستان

ئەوانەی لە مەرگ ترساون و دەترسن، هەرگیز نەژیاون و ناژین..(نیکۆس کازنتزاکیس)"لیسی شمیت" دکتۆر و ڕۆژنامەنوسی، ئەڵمانی، لە دایکبووی ساڵی 1959، دوای کودەتای 12ی سێپتێمبەری 1980 و ئەنجامدانی تاوانی گەورە بەرامبەر بە چەپگرانی ئەو وڵاتە و کورد بە تایبەتی، لیسی بۆ لێکۆلینەوە و بە بەڵگە کردنی تاوانەکان، لیسی...

مەزن جەمیلە: سەردەشت عوسما دەڵێت، بەشێک مەبن لە ئەوان

ساڵی 2010 کە تیرۆریان کرد، دایکم لە هۆتێلێک کاری دەکرد، وتارەکەی (سەردەشت)ی تایپ کردبوو و هێنایەوە و منیش خوێندمەوە، زۆریشم بە دڵ بوو، ئەوەی کە (سەردەشت) نووسیبووی، لە هیچ خاڵ و خەتێکیدا، نەبووە هۆی ئەوەی کە دەستخۆشی لە بکوژانی بکەم و (سەردەشت)یشم لا جوێن فرۆش و نەزان بێ، سەرباری ئەوەی ئەو کاتە، دایک...

مەزن جەمیلە: (سەدام حوسێن) هەڵەبجەی خۆش دەویست یان (جەلال تالەبانی)؟

دایکی دایکم، هەڵەبجەییە، من دوو باپیرە و دوو داپیرەم هەیە، ڕقم لەو پیرانەیە، بەڵام هێشتا تەنها پیرەیەک کە خۆشم بووێ، نەنکمە، دایکی دایکم، ئەوەی کە هەڵەبجەییە، ئەگەر بە ڕەحمیش بیژمێری، ئەوا من هەڵەبجەییم! زۆربەی خزمە هەڵەبجەییەکانم، ئێستا کادیر و لایەنگری یەکێتین، یانیش پێشمەرگەی یەکێتین، یانیش ئاسایشی...

مەزن جەمیلە: ڕۆژی ژنان پیرۆز نەبێت!

ژنان  لە مێژوودا کودەتایان بەسەردا کراوە، دوای کودەتاکەش، تا ئێستا ئەوە هەر پیاوە کە حوکم دەکات، وەک (جەیمس براون) دەڵێ ( ئەمە جیهانی پیاوانە) https://youtu.be/H77fRz1rybs فەلسەفە و زانست و مێژوو و تەواوی کایەکان، بە دەست پیاوەوەیە، ئەو پیاوانەی ژنێک گۆی مەمک دەخاتە دەمیان و لە هەناوی ژنێکەوە...

مەزن جەمیلە: ئەدیب، ئەو کەسانەن کە شتی گەورە، بە شێوەی بچوک دەڵێن و دەگەینن

بۆکۆڤسکی: "ئەدیب، ئەو کەسانەن کە شتی گەورە، بە شێوەی بچوک دەڵێن و دەگەینن"-----------------هەموو شتێک هەیە، ئەوەی کە نییە، هیوایە، تەنانەت ئێمە گەشتووینەتە، قۆناغی بێ مانایی شتەکانیش، کاتی ئەوەیە لە سەرەتا و لە بنەڕەتەوە، مانا بدەینەوە بە شتەکان، ئێستا بایەخی شانۆگەرییە سیاسییەکان کۆتاییان هاتووە، هەڵبەت...

مەزن جەمیلە: فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە سوریا هەڵە دەکەن

لە شاری دێرەزووری سوریادا، کە بەشێکی شارەکە لەدەست داعشە و بەشێکیشی لەدەست سوپای سوریایە، لە هەمانکاتدا ئەو شوێنەی شار کە لە دەست سوپایەبە تەواوی گەمارۆدراوە لەلایەن داعشەوە، چونکە دێرەزوور دەکەوێتە ئەو بەشەی سوریاوە کە لە دەستی داعش دایە، بەڵام لە دێرەزوور سەربازگە و فڕۆکاخەنەیەکی سەربازی هەن کە بە...

مەزن جەمیلە: ژینۆساید و کارەساتی یەزیدییە کوردەکان لە شەنگال (بەشی دووەم)

تراژیدیا گەورەکە ڕووی نەدا، بەڵام کۆمەڵکوژی و تاوانگەڵێکی گەورەتر لە ئەوەی هەڵەبجە بە ئەنجام گەیێندران، کاتێک ئێزیدییەکان لەسەر چیا بوون و گەریلاکان خۆیان گەیاندە چیا و بە هاوکاری یەپەگە و تابوری سۆران بە تایبەت، ئەو ڕێڕەوەیان لە سنوری ڕۆژئاواوە کردەوە کە سەدان هەزار کەس لێیەوە ژیانی بەدەست هێنایەوە...

مەزن جەمیلە: ژینۆساید و کارەساتی یەزیدییە کوردەکان لە شەنگال (بەشی یەکەم)

ئەو کچەی کە لەژێر دەستی داعش ڕایکردبۆ ئەو کچەی کە لەژێر دەستی داعش ڕایکرد و لە چۆڵەوانییێک کە ئیتر مەترسی داعش بوونی نەمابوو، مینی پێدا تەقیەوە و قاچەکانی لە دەست دان و دواتریش ڕۆحی.--------------------------لەو نوسینە بە نزیکەیی هەموو ئەوەی لای خۆم گەڵاڵەم کردووە، سەبارەت بە کوردە ئێزیدییەکان دەیخەمە...

مەزن جەمیلە: ئـاگردانەکەی دەسەلات

ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵ بزوتنەوە و ڕێکخراوە بە ناو شۆڕشگێڕ و رۆشنبیرییەکانیان دوکەڵدانەکەن و لێ ناگەڕێن ئەو ئاگرە  بکوژێتەوە کە لە ئاگردانی دەسەلاتدا خەلکی پێ سور ئەکرێتەوە  و بەردەوامی بە  ئاگرەکە دەدەن، بەشێکی زەرور و مایندەن لە نێو موئەسەسەی دەسەلاتدا، تێگەیشتن لەوە تۆزێک دژوارە بەڵام لە کۆتاییدا...