• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

فوئاد زیندانی: فلادمیر پوتین " ئەوە خاپاندن(خدعة) نیە "

وەرگێرانی: فوئاد زیندانیدەقی ووتاری فلادمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا سەبارەت بە بانگهێشکردنی بەشێک لە هێزی یەدەگی سەربازی و بارودۆخی شەڕ لە بەرەکانی شەڕ، ڕۆژی چوارشەممە(٢١) ی سێپتێمبەری ٢٠٢٢ پێشکەشی گەلانی ڕوسیای کرد لە تەلەڤزیۆنی ڕوسی و ڕاگەیاندنەکانی ئەو ووڵاتە بڵاوکرایەوە. ووتارەکە لە زمانی ئەڵمانیەوە بۆ کوردی وەرم گێڕاوە.هاوڕێیانی هێژائەمڕۆ دەمەوێت سەبارەت بە بارودۆخی دۆنباس و دۆخی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت بە ئازادکردنی دۆنباس لە ڕژێمی نازییە نوێیەکان کە لە ڕێگای کودەتای سەربازی لە (٢٠١٤) دا دەستیان...

فوئاد زیندانی: هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی شەوی چواردەی حوزێرانی ئەمساڵ شاندێکی حکومەتی تورکی کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتە سەرۆکایەتی دەکرد، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عیڕاق کۆبوونەوە.دوای چەند ڕۆژێک هێرشی بەربڵاوی دەیان فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکانی تورکیا لەسەر...

فوئاد زیندانی: جۆرج فلۆید ڕووی ڕەشی سەرمایەداری و دیکتاتۆریەتی تڕەمپی دەرخست

ڕۆژی دووشەممە کە دوایین دووشەممەی مانگی ئایاری(٢٠٢٠) بوو، پۆلیسێکی ئەمەریکی سپی پێست لە شاری مینیاپۆلس لە ویلایەتی مینیسۆتا بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هاووڵاتییەکی ڕەشپێست کە ناوی(جۆرج فلۆید) بوو خنکاند. خنکاندنی جۆرج فلۆیدی تەمەن چل و شەش ساڵ تاوانێکە ئەمەریکای هەژاند، بەو هۆیەوە لە دەیان شاری ئەمەریکا...

فوئاد زیندانی: کۆڕۆنا(کۆڤید 19) لە نێوان پەتایەکی سروشتی و شەڕێکی بایۆلۆجیدا

ململانێی نێوان مرۆڤەکان دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی نێوان چینەکان تا جیاوازی چینایەتی زیاتر بێت ململانێکانیش زیاتر دەبن و شێوە و شێوازی بەربەرەکانێی زیاتر بەخۆوە دەبینێت. سیستەمی سەرمایەداری هەردەم بەدوای بازاڕ و قازانجدا دەگەرێ، هەتا ئەگەر لەسەر لاشەی مرۆڤەکانیش بێ بەلایەوە گرنگ نیە، بەڵکو ئاستی قازانجەکە...

فوئاد زیندانی: هەڵوێستی پارتەکان لە نێوان شەهیدبوونی دیار غەریب و کوژرانی قاسم سلێمانیدا

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر پارتی سیاسی لە گۆڕەپانەکەن، بە گشتی دەهۆڵی نەتەوەیی و کوردایەتی دەکوتن و بەرگی ناسیونالیستیان داپۆشیوە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ناسیونالیست و نەتەوەیی نین، بەڵکو کۆمەڵیک دوکانی سیاسی و کۆمپانیای بەژەوەندخوازی بێ ناسنامەن، بەناوی کوردایەتی، ئیسلامی سیاسی، سۆسیال دیموکرات یا...

فوئاد زیندانی: چالاکوانانی هەرێم لە قۆناغی گرتنە دەستی کاغەزی ئەیفۆرن

لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە گەلی عیڕاق سەرقاڵی شۆڕشێکی ئاشتیانەی سەرسوڕهێنەرە لەدژی گەندەڵکارانی دەسەڵاتی مەزهەبی عیڕاقی، توانیان یەکێک لە داواکارییەکانیان بەدیبێنن کە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عیڕاق بوو، سەرباری توندوتیژی و تیرۆرکردن و تۆقاندنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەسەڵات و حزب و میلیشیا و...

فوئاد زیندانی: خۆپیشاندانەکانی عیڕاق پیرۆزی حزب و مەزهەبی هەڵوەراند

مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بۆ گەلی عیڕاق مێژووێکی پڕ شانازییە، بەتایبەتی لەو مانگەدا خەڵکی بەغدادی پایتەخت و شارەکانی فوڕاتی ناوەڕاست و باشوری عیڕاق لەدژی گەندەڵی و نەبوونی دادپەروەری، بێکاری ڕژانە سەرشەقامەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە لە پێناو ژیانێکی باشتر داواکارییەکانی خۆیان خستە ڕوو. ئەوەی خۆپیشاندانەکانی...

فوئاد زیندانی: هێرشەکانی تورکیا و بێهەڵوێستی ئێمەی کورد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەهەموو ڕوویەکەوە پەرە بە هێرشەکانی دەدا بۆ سەر گەلی کورد.تورکیا وەک دەوڵەتێکی داگیرکەر لە باکوری کوردستان بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردییەکان بەشێوەیەک باکوری کوردستانی کردووە بە سەربازگەیەکی مەزن، هاوکات بەشێوەیەکی هاوتەریب تورکیا ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر باشوری کوردستان،...

فوئاد زیندانی: شکاندنی گۆشەگیری سەر(ئۆجەلان) بەرهەمی خەباتی مانگرتووانە

لە بابەتێکی پێشوومدا بابەتێکم بە ناونیشانی( مێژووی مانگرتن و زیندانیانی باکور و بێدەنگی باشور) بڵاوکردەوە، بەڵام لەم بابەتەمدا بە پێوویستی دەزانم تیشک بخەمە سەر مێژووی بەرهەمی خەباتی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی.بەبیری خوێنەران دێنمەوە لە بابەتی پێشووم کە لەسەرەوە ئاماژەم بە ناونیشانەکەی کردووە، باسی مانگرتنی...

فوئاد زیندانی: مێژووی مانگرتن و زیندانیانی باکور و بێدەنگی باشور

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە کۆنەوە بەشێک بووە لە کاروانی درێژخایەنی تێکۆشانی زیندانیانی سیاسی ناو گرتووخانەکان لەدژی سیسەتەمی داپڵۆسێنەری دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکان.لە عیڕاق(حەمید عوسمان) کە خەڵکی شاری هەولێر بوو بە تۆمەتی سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی عیراق لەسەردەمی شا فەیسەڵی دووەم زیندانیکرابوو، چواردە شاهێدی...

فوئاد زیندانی: بنەماڵە و سیاسەت و بزنس

 سەرمایەداری لەسەر بنەمای دزینی ماندووبوونی خەڵک دامەزراوە، هەر ئەوەش بووە بە کلتور و ڕۆشنبیری سیستەمی سەرمایەداری کە لەبنەڕەتدا ناڕاستگۆیە، بێ ڕۆشنبیری و بێ کولتورە، ئەخلاق حوکم ناکات، تەنانەت باشترین پەیمان و سۆزی سەرمایەدار کە دەیداتە بەرامبەرەکەی بریتیە لە (درۆیەکی شاخدار).لە هەرێمی کوردستان...