فەرمان فەرەج

فەرمان فەرەج: لانکەی شەهیدبڕیار

سەیدصادقم دێهاتیش بی لای من شاری . چونکە لانکەی چەندەها شەهید بڕیاری . خاوەن چەندین نوسەری ژیرو هۆشیاری . زۆرێک مەلاو فەقێت بەخشیوە بەدیاری . دەستی خوێن ڕێژان سور بو بەخوێنی گەشتان . نەیانتوانی ڕێگربن لە پێش کەوتنتان . زامداریان کرد ڕۆح وجەستە نەفامەکان . بەژیرانە ساڕێژتان کرد برینەکان...

فەرمان فەرەج: لاچۆ

لاچۆ لەسەر ئەو ڕێیەی هی تۆ نیەو بۆی ئەچی مەبە بەڕێنیشاندەر خۆت نەوێری بۆی بچی دانت بۆکەس دەرنەخەی خۆت بۆی خەم و ئازاربی  لەگەڵ کەسێک ڕانەکەی تۆخۆت بەربەست و چاڵ بی

فەرمان فەرەج: من ئەگەڕێم

ئێستا لەبری دایە مەهروب من ئەگەڕێم بۆکوڕەکانی . ئەوکوڕانەی بەهۆی دوری چاوی دایکیان کردبەکانی . ئێوەش فێرن بۆجیاکاری و بۆڕەنگاوڕەنگ . لەسەرشتی زۆربێ مانا بیکەن بەشەڕو دەنگە دەنگ . سەدساڵی کەش بێ چاوەڕێم . نەوەکانی گەلی کوردم بزانن کێم . من هەنسکی ستەم لێکراوی بێ چارەم . هاوڕێی زیندان وئەنفال...

فەرمان فەرەج: وتم

وتم بە پێنوس باکەمێک پشوبدەم دەستت نەگرم . وتی کارم بەتۆنیە پیشەی خۆمە ئێشک ئەگرم . چونکە کوردم من ڕاهاتوم دەست لەنوسین هەڵناگرم . لەهەرشوێنێک ویژدان هەبێ من خۆم ئەچم یەخەی ئەگرم . تائەم ڕوداوە جێ دێڵم ڕوداوێکی تر ڕوئەدا . خەم لەپەنجەرەوە دەرکەم ستەم لەدەرگاکەم ئەدا . دڕک و چقڵین بۆیەکتری...