ئەمشەو کوردستانپۆست، پەیجەکەی خۆی لە فەیسبوک دەخاتە خزمەت (مەکی ئامێدی) بۆ وەڵامدانەی جەعفەر ئێمێنکی و سیاسەتی پارتیی لە بادینان، لە گەڵماندا بن

سەدیق رۆژهەڵاتی

سەدیق رۆژهەڵاتی: ئه‌و شاره‌ى شاى ئێران راده‌ستی كرد و كوردیش 12ساڵ به‌رگرى لێكرد‌‌

لە سەردەمی رووسیای قەیسەریدا کاتێک پادشای قاجار، دەسەڵاتی لە ناوچەکانی باکووری ئێران لاواز دەبێت و توانای رووبەڕووبوونەوەی سوپای قەیسەری نابێ، مل دەدات بە پەیمانێک کە بە پەیمانی (ئاخال)ناسراوە و بەپێی ئەو پەیمانە، شارۆچکەی کوردنشینی فیرۆزە، رادەستی رووسیا دەکرێت.فیرووزە یەکێک لە شارۆچکەکانی باکووری خوراسانی ئێران بوو، کە لە سەردەمی شاعەبباسی سەفەویدا خێڵی کوردی کۆچپێکراوی جەلالی تێدا نیشتەجێ کرابوو.خێڵی جەلالییەکان بە سەرۆکایەتی عێوەزخان، دژی ئەو پەیمانە بوون و زۆر هەوڵیان دا رێگری لە جێبەجێکردنی...