• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شەماڵ سابونکەرانی: وەزیری سیرو پیاز

ئەم نووسینە بۆ دەروێشەکانی تەریقەتی خیانەت و بەرماوەخۆرەکانی نەوەی ئاشبەتاڵچییەکانەرەنگە زۆرمان ئاگاداری ئەوەبین، سلێمانی لە هەندێک رووەوە کلتورێکی جیاواز هەبێت لە شارەکانی تری کوردستان بەتایبەتی باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواش، لێرەدا ئەو مافە بەخۆم نادەم کە سلێمانی بەگەورەتر دابنێم، بەڵکو وەک خەسڵەتیک لێی ئەڕوانم و بگرە شانازیشی پێوە ئەکەم، هەرچەندە باسەکەی من کۆمێنتیکە لەسەر دەزگایەکی پارتی نادیموکراتی کوردستان کە ناوی (نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان)ـە و دیندار زێباری بەرپرسیەتی، جا هەرچەندە...

شەماڵ سابونکەرانی: ئەودرۆیەی سیوچوار ساڵە گوێ بیستی ئەبین

ئەگەر لە مێژووی دورو نزیکی خۆمان بڕوانین لاپەڕە ڕەشەکانی زۆرترن لە لاپەڕە پرشنگدارەکانی ، ئەوە شەرەفنامە لە بەردەستدایەو مێژووی بابانەکان هێشتا کۆن نەبوە،ئەوەندە شەرم هێنەرە مرۆڤ نازانێت چۆن لێی بڕوانێت، ئەمانە هەمویان تا سەدەی نۆزدە بون، بەڵام ئەوەی کە ناوی لێنراوە کوردایەتی لە سەدەی بیستەمدا تۆمارئەکرێت...

شەماڵ سابونکەرانی: دەسکە گوڵەکەی نەوشیروانی مستەفای خدران

هاوینی ساڵی ١٩٦٩  لە جامیعەی بەغداوە بۆ پشوی هاوینە هاتبومەوە بۆ سلێمانی ، هاوڕێیەکم کە بەتەمەن لەمنیش گەورە تر بوو بیستبوم کە لە گۆڤاری ڕزگاری ئیش ئەکات ، هەرچەندە هەردوکمان جەپڕەوانە بیرمان ئەکردەوە ، هەرچەندە ئەو هەندێ جار ئەیوت نابێ  (چەپ) کوردبونمان بیربەرێتەوە ، منیش ئێوارەیەک لەسەر جادەی...

شەماڵ سابونکەرانی: گەمژەیی تا ئەو ئاستە ؟

سەیرە ماڵباتی بارزانی لەبەر ئەوەی خۆیان کاسەی سەریان بۆشە ، ئەگەر شوڵکێک  بکەی بە گوێی ڕاستی هەر کامێکیانا لە گوێی چەپیانەوە دێتە دەرەوە بێ ئەوەی بەر هیچ بکەوێت ، هەر بۆیە  هەمو کورد بە بێ مێشک ئەزانن . نێچیری خائین زادە لە حوجرەی کوردستان لە هەولێر ، کە ناوی زانکۆیان لێناوەو هی توتکەکەی خۆیەتی ...

شەماڵ سابونکەرانی: پەیامێک بۆ شنیار خانم و سەرکەوت شەمسەدین

بەڕێزان دوو تا سێ ڕۆژە پرسی ئەو تاڵانیەی مەسروری مەسعود بەرزانی بوە بە سەردێڕو مانشێت و بوە بە دێوە زمەی تۆڕە کۆمەڵایەتیە کان . ئەگەر لێم قبوڵ بفەرمون چەند بۆچونێکی تایبەتم هەیە ، لەسەر ئەو پرسە بە پێویستی ئەزانم وەک کابرایەکی بە ئەزمونو دورە وڵات و ئاوارەو دەربەدەر لە دەست ناشیرینیەکانی سەرجەم ...

شەماڵ سابونکەرانی: ئاڵای کوردستان یا جامانەی سور

منێک کە لە دوای ئاشبەتاڵە ئابڕوبەرەکەی ١٩٧٥بە دیارکراوی لە مانگی نۆی ١٩٧٦ وە  سەرم بە کوردستاندا نە کردوەتەوە زۆر بە کەمیش ئاگاداری ڕوداوەکانی ئەو نەگبەتستانە هەم ، لەم دوایەدا بەهۆی تەکنۆلۆژیای ئینتەرنێتو مۆبایلی زیرەکەوە هەندێ جار بە ناچاری هەواڵێک بەرۆکم ئەگرێت ، زۆرجاریش ئەڵێم منێک کە دوربم...

شەماڵ سابونکەرانی: کۆچی گەنجان و کاوێژی بەرپرسان

ماویەکە بەشێکی ئەوروپا سەرقاڵی کێشەی کۆچبەرانە ، وەک میدیاکانی جیهانو لۆکاڵیەکانی کاولستانەکەی جوت بنەماڵە باسی ئەکەن ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو کۆچبەرانە کوردنو ، خەڵکی هەرێمی کوردستانن  ، ئەوەی مایەی هەڵوێستەیە نە لایەنێک نە پسپۆرێک  نە ئەم بەناو زانکۆیانە بیر لەوە ئەکەنەوە بەدواداچونو لێکۆلینەوەیەکی...

شەماڵ سابونکەرانی: ڕەنجی بە باچوی ڕەنج سەنگاوی

ڕەنج سەنگاوی ئەو پێشکەش کارەیە کە تائێستە چەند جارێک جێگۆڕکێی کردوە لە کەناڵەکانی راگەیاندن ، ئەمەیان پەیوەندی بە منەوە نیە لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان من لە کوردستان دورم  ،  دوهەمیان ئەوەیە ئەوە ئازادی تاکە کەسە ، خۆی ئەتوانێت بژاردەی خۆی هەبێت ، بەڵام ئەوەی  من ئەمەوێت لێی بدوێم دوابەرنامەی...

شەماڵ سابونکەرانی: ژەهرەکەش تەزویر دەرچوو

ژەهرەکەش کە هەر خۆیان هاوردەیان کردووە لەوەشدا گەندەڵی و تەزویرکراوە، جا ئەگەر ئەوانە خۆیان نەتۆپێنێت ئیتر مشک چۆن ئەکوژێت؟سی ساڵە چارەنوسی  ئەم گەلە کەوتۆتە دەست کۆمەڵێک مافیا و قاچاغچی و چەتە، ئەوەی جێی سەرنج و هەڵوێستەیە نازانین لە کام گۆشە و لەکام دەروازەوە لە گەندەڵی و پیسخۆریی و دزی بڕوانین.سەرۆکی...

شەماڵ سابونکەرانی: پەرلەمان یا مەکتەبی شەو

ئەکتەرێکی فلمی سێکسی ئیتالی ( کارلا پارکەر ) ئەڵێت ئەمەوێت بچمە سیاسەتەوە بەڵام لەبەر شەرەفو سومعەم ئەترسم  (کلیک)------------------وتەی ئەم ژنە ئەکتەرە پۆڕنۆیە، ئەوەندە جوان و بە پێزو پڕ مانایە،  پێویستی بەلێکدانەوەیکی فەلسەفیانە و سایکۆلۆژیانە هەیە، تاوەکو تاکی کورد بەرچاوی ڕۆشن بێت ، لەمەڕ...

شەماڵ سابونکەرانی: کۆنە مارکسی و شیوعییەک ئەبێتە گەورەترین مافیا

خەڵکی سلێمانی جاران خانەوادەی موستەفا سەفوەت باش ئەناسن، هەر لەو کاتەوە کە مەڵا حەمدون هەجویەکی خەست و خۆڵی مەلا مستەفای سەفوەت ئەکات، حاجی تۆفیقی پیرەمێردیش بەجوانی لەو بەیتەدا بۆی تەواو دەکات و ئەڵێت: ناوی مستەفای مەلا ڕەسوڵە.................... ئەم دوانە باسی باوکی عیزەدینیان کردوە، ئەمە...