کەریم کاکە سوری

کەریم کاکە سوری: چێ بوو تاوانی ئەوانە وا بە دەستوری رێبەرە تاوانبارەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سێدارە دران

نەمڕ کەمالی ئێسمایلزادە کاتیک کە یوسفی بڕای لە شەڕیکی قارمانانە و دەستەویەخە لەگەل ئێمە لە خەلیفەلیانی نەغدە شەهید کرا لە کاتی بە خاک ئەسپاردنی لە گۆرستانی مەهاباد کە لاویکی تازە پێگەیشتوو بوو بە گریان و بە خۆ دادان داوای لە من کرد ناهیلم چەکی شەهیدی برام بکەویتە سەر عەرز و دەبمە پێشمەرگە ، سەرەرای ئەوەی زۆرم داوا لی کرد جاری باشترە دریژە بە خویندن بەدەی و دەرسەکانت تەواو کەی بەڵام دڵی تاقەتی نەگرت و هاتە نیو رێزی پێشمەرگەکانی حیزب لە هیزی پێشەوا ، ئەوە لە کاتیک دابوو کە برایەکی دیکەشی لە زیندانەکانی...