کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
منیش (نارسیسم)، رۆمانی بەڕێگاوەم خوێندەوە، نووسەر (ئەوی نارسیس) لە رێگەی تواناكانییەوە كەمەندكێشی كردمە ناو جیهانێكی تایبەت، جیهانێك نزیك لەوەی (جێمس جۆیس) لە رۆمانی (وێنەی هونەرمەند لەتافی لاویدا)، جیهانی خەیاڵ و فەنتازیا و گەمەكانی رۆح، گەمەی خود لەگەڵ جەستە، خۆشەویستی و رقبوونەوە، خودپەسەندی و دژەخودی،...