کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
ساڵێک لەمەوبەر دەزگای تیرۆری پاراستن (مامۆستا جیهان) ی بە دڕندانەترین شێوە تیرۆر کرد. سەرەرای تیرۆرکردنی ، ئەو دەزگا دڕندەیە هاتن سیناریۆیەکی پوچەڵیان هۆنیەوە کە گوایە مردنێکی خۆکوژی بووە و (مامۆستا جیهان) کێشەی شەخسی هەبووە . کەسوکارە خۆڕاگرەکەی (مامۆستا جیهان) سێ مانگ ئارامیان گرت تا ئاسایش و پۆلیس کاری خۆیان بکەن و ڕاستیەکان بخەنە ڕوو.. بەڵام چونکە ئەوەی کە ڕوویدابوو ئاکشنێکی تیرۆریستی مەسرور و پاراستن بوو، نەک نەتوانرا ڕاستیەکان کەشف بکەن بەڵکو هەوڵی زڕاندنی ناو و...
حیزب بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و ژمارە، پەنا بۆ هەموو لایەک دەبات.. - دەچێتە بەردەرگای مەلای داوێنپیس.- دەچێتە لای عارەبانەی لوقمەقازی فرۆش.- منداڵانی دەستگێڕیش بەسەر دەکەنەوە.- قەحپەکانیش دەدوێنێت..- پێشوازی لە گەوادەکانیش دەکات.- حیزب کە ئیشی بە خەڵک بوو شانی شێخیش ماچ دەکات، پێڵاو بۆ موریدەکانی شێخ دادەنێت...
لەناو سیستمە دواکەوتوو و مافیاگەری و پڕۆکسی و جاشایەتیەکاندا، سیاسەت پێناسە ڕاستەقینەکەی خۆی لە دەست دەدات ، لە هونەری ئیدارەدانەوە دەبێت بە کاسبیەکی مشەخۆرانە و ساختەچییەکان دەستدەگرن بەسەر ئەو بازرگانییە لفتەخۆرییەدا. کوردستانی خۆمان کەشێکی لەبارە بۆ ئەم کەسابەتە چەپەڵە و ساڵانێکە سەدان ئینسانی...
مەعاشەکەو جوانە ..... مەبەستم لە موچەکەی خۆت نییە ! بەڵکو لەوەی کە دەیدەن بە میللەت.دیارە بە لای ئێوەی چەتە و داوێنپیسی شاخە، رزگارکردنی گوندێک گرنگە، وەک لە رزگارکردنی هزر و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا. ئێوە ئەگەر گوندێکتان رزگارکردبێت، بەڵام دەستدرێژیتان کردۆتە سەر شەرەف و ناموسی دانیشتووانی...
هەندێ جار دەڵێم تەواو! ئیتر خۆم بە شتی بچووکەوە سەرقاڵ ناکەم . بەڵام ناهێڵن . مەجبوور بە هیلاکی و وەڕەزییەکی زۆرەوە دەبێت دەست بکەینەوە بە ڕستنی هەمان تەشی و هەمان قەوان لێبدەینەوە.. پێشتر لە دەیان فۆرم و شێوەی تردا ئەوەم نووسیوە کە ( ئەم دەسەڵاتە بە یەک ڕێگا دەگۆڕێت، ئەویش دەبێت ئەو ئەزموون و سیستمە...
یەکێک لە نەگبەتیە گەورەکانی ئەم میللەتی کوردە ئەوەیە بەدەگمەن تێیدا هەڵدەکەوێت «ڕۆشنبیرەکانی عەقڵێکی مەزن و دونیابینی نوێ و بیرکردنەوەی جیاواز و ڕادیکاڵانە کردبنی بە ڕۆشنبیر.»بەڵکو زۆرینەی ڕەهایان بۆیە خوویان داوەتە کتێب و خوێندنەوە و سەقافەت چونکە تەمبەڵ و ترسنۆک و هیچ لەباردانەبووبوون. نەیانتوانیوە...
هۆ فەوجە ڕۆشنبیر و قەڵەمە خەفیفەکان!خەڵکینە مەخەڵەتێن! هەرێمی کوردستان لە سایەی دەسەڵاتی مناڵەکانی بەرزانی و تاڵەبانیدا بووە بە مەیانی تەراتێنی موخابەراتی وڵاتانی ناوچەکە. ساحێبەکانی ئەم قەوارەیە سی و سێ ساڵە ئەوەندە خۆفرۆشی و خیانەت و جاشایەتییان بۆ وڵاتان کردووە، هیچ قیمەت و بەهایەکیان بۆ خەڵک...
من و دکتۆر زمناکۆ خەسرەو لە مێژبوو هاوڕێ بووین ، دە ساڵێک دەبێت. زۆرجار وتوێژمان کردووە لەسەر زۆر باس و خواسی جیاواز. هەمیشە ڕێزی گەورەم هەبووە بۆ ئیرادە و جورئەت و سەنگ و قورساییەکەی. ئەو لەو مرۆڤانە بوو کە بۆ فرۆشتن نەبوو. خاوەنی کاراکتەر و کەسێتیەکی گران و سەنگین بوو. ئەویش بەهەمان شێوە...
دەستخۆشی لە نووسەر و فەلسەفەبازی گەورەی گەلەکەمان فاروق رەفیق دەکەم بۆ فڕێدانی ماسکەکەی. هیوادارم لە باوەشی هیوا ئەحمەددا ئاواتەکانی بێتەدی. لەم ماوانەی پێشوودا بۆینباخ لە ملێک نەسیحەتی منی دەکرد، کە گوایە زۆر توند پەلاماری بە ناو ڕۆشنبیرانی کورد دەدەم.. منیش بیرم کردەوە کە ئەم فاروق رەفیقە نە ئیشێک...
ئەو کاتەی فاروق رەفیق لەگەڵ شاسواردا کلکیان لە یەکتر گیرکردبوو، وەک پشیلە بەیەکا هەڵشاخابوون، بەیەک وشەش قسەم لەسەر نەکرد، بگرە پۆست و داکۆکی هاوڕێیانم بە زیادە و موبالەغە دەزانی، چونکە دەمێکە تێگەیشتووم منەوەر و رۆشنبیری کوردیی چ مەعدەنێکن، هەمیشە پێم وابووە؛ پارتیی و یەکێتیی و منداڵکوژەکانی بەردەرکی...
خوێڕیخانەیەک هەیە بنکە سەرەکییەکەی لە شاری هەولێرە و ناوی پەرلەمانەلەبەر ئەوەی براگەورەی ماڵی خۆمانم و لەجێی باوکمم، لەسەرمە جار جار ئامۆژگاری باش بدەم بە گوێی خوشک و برا و برازا و خوشکەزاکانمدا. ئیتر وەعزەکە شڕە و دنیا گۆڕاوە، نزیک بووینەتەوە لە دنیای ئاخربوون، ناکرێ بێ باکانە هەقی هیچمان نەبێ . جا...
نێچیرڤان و مناڵەکانی بە کۆپتەر چوون بۆ بارزان بۆ ڤیستڤاڵی مەیانەکەی ماڵی بارزانی . پشکۆ نەجمەدینیش بە دوای پیکاب چووبوو بۆ سەر قەبرەکەی مەلا مستەفا بۆ فاتیحە! لە ڕاستییدا بۆ من جیاوازییەک نییە لەوەی پیاوی لاهور بیت یان مەسرور، پیاوی بافڵ بیت، یان نێچیر، یاخود ئیسلامی بیت یان مارکسی، قەومی ، ...
ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یەکەم جار لە کۆمپیوتەرێکی شاشە قوون گەورەی خاو و خلیچکی ئەقڵ بچووکەوە، بۆ یەکەم جار یەکەم نووسینی کاڵ کرچ و هەرزەکارانەم نووسی و خستمە سەر دیسکێک و چووم لە ئینتەرنێتخانەکەی ئەو گوندە بچووکەی لێی دەژیام لە سویسرا، ناردم بۆ کوردستانپۆست. ئەوانیش بۆیان بڵاوکردمەوە...
دەستلەکارکێشانەوەی عەلی حەمە ساڵح پەسەند کرا، خانەنشینی رەتکردەوە و گەڕایەوە بۆ مامۆستاییعەلی حەمە ساڵح لەماوەی ژیانی ئەندام پەرلەمانێتیدا هێندەی موچەی ٣٦٨ ساڵ و ٨مانگی (مامۆستایەکی وەک خۆی) کە بەیەکەوە دەرچوون پارەی وەرگرتووە. ئێستایش دێت بە ئایەتێکی قورئان باسی پاکیزەیی خۆیمان پێ دەفرۆشێتەوە. من...
پارتی و یەکێتی ئەوە دەزانن کە دەسەڵاتخانەکەیان بەرەڵا خانەیە، بۆیە بۆیان دەلوێ شاسواری ساختەچی بخەنە بازاڕەوە تا ئەم یاریە بێئەخلاقانەیە بکات . شاسوار باشترین و سوکترین و ئاسانترین کاڵایە، دەسەڵات بتوانێت باڵانسی دەسەڵاتەکەیانی پێ ڕاگرن. چونکە هەموو ئەو مواسەفاتانەی تێدایە کە دەسەڵات...