هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ
لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)
گوتی خەونێکم بینی ئەوەندە روون بوو، کە بە خەبەریش هاتم ترسم لێنیشتبوو، بڕوام نەدەکرد کە خەونەبێت. منیش پێیم گوت:خەون پڕۆسەی رێکخستنەوەی بیرەوەرییەکان و رووداوەکانە لەمێشکماندا، بەشێکی لە نائاگایماندا و، بەشێکیتری لە ئاگایماندا ئەزمونمان کردووە و پێیداتێپەڕیووین.گوتی: ئەم خەونە جیاوازبوو، دەبێ بۆتی بگێڕمەوە؛نازانم چۆن خۆم لەشارێکدا بینییەوە، کە شارێکی زۆر جیاوازبوو، لەروویەکەوە وەک ئەو شارە سەیر و سەمەرانە وابوو کە لەفیلمی (ساینفیکشن)دا لەهەسارەیەکی تردا هەیە، لە رویەکی ترەوە هەندێ دیاردەم تێدا بەدیدەکرد...
ئازیزەکەم دەمەوێ بە جۆرێکی جیاواز لە (شوان) منیش پێت بڵێم: خۆت دەزانیت، هیچ شتێک نییە لە گەردون گەورەتر و کۆنتر بێت، کە من هەست دەکەم خۆشەویستیم بۆ تۆ ئەوەندەی گەردون گەورە و بەتەمەنە.من هەست دەکەم هێندەی هەموو وزە و پێکهاتەی ئەتۆمەکانی گەردون خۆشم دەوێیت. خۆزگە جارێکی تر بۆ تەنیا شەوێک کە...