وەک زۆرێک لە یارییەکان، "دۆمینۆ" یارییەکی سەرنجڕاکێش و ئامانجدارە کە گوزارشت لە راستییەکی رەق و توند دەکات بۆ مرۆڤ. کە دەستی پێکرد بەرەو کۆتایی دەچێت. رەنگە "سەرەتای کۆتایی" ئاماژە بێت بۆ بابەتێکی لەمجۆرە. مەگەر هۆکارێک هەبێت بۆ وەستاندنی. فاکتەرێک کە بەزۆری بەدەست مێعمارەکەیەوەیە! بەڵام ئایا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مێعمارێکی لەمجۆرە هەیە؟درووستکردنی یاریی "دۆمینۆ" پرۆسەیەکی درێژخایەنە و خاوەن وردبینی و حیساباتی وردە. وەک وەبەرهێنانی ٤٥ ساڵەی رژێمی ئێران لەسەر دیکتاتۆریی ئەسەد. بەڵام کۆتاییهێنان...