خۆم بە نەوشیروان مستەفام گوت: تۆ موعجیبی خەڵکی فاشیلی، هەروەک چۆن لە شاخیش موعجیبی عومەرفەتاح بویت و بەرگریت لێ کردوە، ئیستاش لە ناو گۆڕانیش موعجیبی حاجی ئاواتیت.حاجی ئاوات ئەو کەسە عاقڵ و روناکبیرە بوو، کە یەک کاتژمێر لە (کەی ئین ئین) پێیان وتبوو بڵێ (ئاسایش)، ئەو هەر ئەیگوت (ئاشایس)، دوایش چووە ناو یەکێتییەوە.ئەم هەڤاڵە و ئەوانەشی کە لە دەوری نەوشیروان مستەفا بوون، مرۆڤی ماستاوچی بوون.وەکو یادگار دەیگێڕمەوە، کە ئێوارەیەک لە باخەکەی کۆمپانیایی وشە لە گەڵ نەوشیروان مستەفا و ئەم هەڤاڵە دانیشتبووین،...
ئەم دەنگدانە خەڵک وافریو ئەدرێت گوایە ساختکاری و تەزویرات ناکرێت، ئەوانەی ئەم بانگەشەیە دەکەن سێبەرەکانی دەسەڵاتە بەناو ئۆپۆزسیوێن. ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ساختەکاری دەکەن، هەم خاوەنی هێزی میلیشیان، هەمدیس فەرمانبەری ئێران و تورکیان. دۆخی عێراق بە دەنگدان چارەسەر نابێت، چونکە عێراق وەک...
لە سەردەمی ئەنفال تەمەنم 6 ساڵانبوو، لەمانای ئەنفالم نەدەزانی، لە دوای ئەنفال دایکم خوشک و برا و برازاکانی و خوشکەزاکانی هەمووی بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال کەوتبوو، دایکم هەموو ڕۆژێک دەیانجار بەدەنگێکی حەزین دەگریا، لەگەڵ گریانەکەیدا ناوی عومەر برام، فەیم خوشکم، کەریم برازام، یەکە یەکە ناوی برازا و خوشکەزاکانی...
بە نەوشیروان مستەفام گوت:- کتێبەکەی پشکۆ نەجمەدینم خویندوەتەوە، باسی تۆ بە خراپ دەکات.لە وەڵامدا وتی:- ئێمە زۆرمان پێکردووە، حەقی خۆیەتی ئەویش قسەی خۆی بکات.حەمە ئاوات نهێنی و شتی مەلا بەختیاری زۆر لابوو، زۆرجار قسەی لەسەر مەلا بەختیار ئەکرد، بە بەرچاوی خۆمەوە نەوشیروان مستەفا بە حەمە ئاواتی گوت:- قسە...
کاتی خۆی مەلا مستەفا کە حەمایلی کچی حەمە ئاغای زێباریی هێنا، لە حەمایل، مەسعود و چەند منداڵێکی تری لێ بوو، لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکانی حەمایلدا بەرە بەرە بوو بە کێشیەی گەورەی نێوان هەموو کوڕەکانی حەمایل و وەچەی ژنەکانی تری مەلا مستەفا، بەتایبەتی لەگەڵ ئیدریس بارزانی.ئەمەش لە پێناو جڵەوکردنی دەسەڵاتی...
دوای کوچی دوای نەوشیروان مستەفا، هەموو هەوڵێکم ئەوەبوو کۆتایی بە متمانەی خەڵک نەهێنرێت، چونکە کوتایی هێنان بە متمانەی خەڵکی نارازیی دەبێتە کوشتنی شەقام و دەنگە بڵندەکان، هەروەها درێژکردنەوەی دەسەڵاتی تاریکپەرستی یەکێتی و پارتی. هەوڵ بدرێت پیاوەبچوکەکانی گردەکە نەبنە بڕیار بەدەست، کە بەوناوی گەنجەوە خویان...
دوێنێ وایان بڵاوکردەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یادی سێ ساڵەی کوچی نەوشیروان مستەفا ناکەنەوە٫ لەم وێنەدا کە چەورەکانی دەوری چیا و نما لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا کۆبوونەتەوە و دەبینرێن٫ ئەوە پیشان دەدات، کە گوایا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە یادەکەیان پەک نەخستووە، بەڵکو راستییەکەی ئەوە نییە، کە بە هۆی هەردوو...
راستە هەمومان دەمرین٫ بەڵام مردنی سەربەرزانە هەموو کەسێک دەستی ناکەوێت٫ ئەوانەی ژیانی خۆیان وەک فتیلەی چرایەک ئەسوتێنن و ڕووناکی بە مرۆڤەکانی دیکە دەبەخشن٫ ئەوانە بەسەر بەرزی دەمرن٫ نەک ئەوانەی بەبێدەنگی دێن و بەبێدەنگی ئەڕۆن٫ یان دەبنە پاپاچینەی ستەمکاری٫ ئەوانە لەم کەونەدا وەک نەبوو دەژمێردرێن. مستەفای...
ئینسانە سادەکانی نێو کۆمەڵگاکان شانۆگەری شۆڕشیان لێدەبێتە حەقیقەت٫ پاڵەوانە دروستکراوەکانی شۆڕشیش بۆخۆیان گاڵتەیان بەو شانۆگەرییە دێت. کاتێک مرۆڤ کتێبی دانپیانانەکانی مرۆڤ کوژێکی وەک جەعفری شەفیعزادە دەخوێنێتەوە٫ ئیدی لەوە تێدەگات دروستکردنی دیکتاتۆر و شۆڕش٫ لە منداڵدانی دەزگا سیخوڕیەکانی وڵاتانی زلهێزەوە...
پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، عەبدوڵای مەلا نوری داوای لە کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی گۆران کردبوو، کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تاپۆی گردەکە و هەروەها لەسەر نما و چیای کورانی نەوشیروان مستەفا قسە بکەن، جگە لە گەڕانەوەی تەلەفزوێنی (Knn) مومتەلەکاتەکانیان بگەڕێنرێتەوە بۆ بزووتنەوەی...
زۆر جار توتیەکانی پارتەکانی باشوور گاڵتە بە شۆڕشی کوردان دەکەن لە بەڕابەرایەتی پەکەکه لە باکوری کوردستان، کە گوندێکیان پێ ڕزگار ناکرێت! لەبەر ئەوەی توتیەکانی حیزب لە باشور ناخوێننەوە و ئیدی ناچارن سەرگەورەکانیان چیان پێدەڵێن٫ ئەوانیش ئەوە بجونەوە.ئۆجەلان لە باسی فاشیزمی تورکدا دەڵێت: گەورەیی گەلی...
کێشەی حیزبی کوردی لەوەدایە، کە هەموو جارێک بۆ داپۆشینی کەم و کورتیەکانی پەنا بۆ سینارێوێی جی جیا دەبات٫ بۆ ئەوەی شکستەکانی بشارێتەوە.یەکێتی و پارتی لە بەرانبەر کۆمەڵگای کوردی شکستی گەورەیان خواردوە و ئەو دەنگانەی هێناویانە هی خۆیان نییە٫ بەڵکو دەزانن بەساختەکاری بە دەستیان هێناوە٫ ئەو ساختەکاریەش لە...
شەقی خۆتان وەشاند٫ قسوریش مەکەن لە تۆمەت هەڵبەستن و درۆکردن بۆ ئەو کارە بەعس ئاسایە کردتان٫ ۱۰ ساڵە لەسەر سەرانی مافیای یەکێتی و پارتی دەنوسم٫ جنێوفرۆش و دەم پیس نەبوم لاتان بە لێشاو دەستخۆشیتان بۆ دەناردم٫ بەڵام بۆ پاساو هێنانەوە بۆ شەق وەشێنەکانتان٫ بەلێشاو تۆمەتان دروستکرد٫ هەر گیز باوەڕم بەوە نەبووە...
هەرچەندە بۆ خۆم سەرسامم بە فیکر و فەلسەفەی ئۆجەلان و لایەنگری پەکەکەم، هەمیشە پشتیوانێکی سەرسەختیان بووم، چونکە لە قۆناغی سەختی خەباتی ڕزگاریدان، خەبات و تێکۆشانی پەکەکە لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان بەتەواویی ئامانجی خۆی پێکاوە، بەڵام بەداخەوە لە باشوور بەهەمان عەقڵییەتی پارتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان...
بۆ ئەوەی شاسوار عەبدولواحید بناسیت لە پێشدا بڕۆ چیرۆکی برایم زەبۆک بخوێنەرەوە، لە نووسینی عەزیز نەسین، کە خوێندتەوە، ئەوسا شاسوار دەناسیت، دەزانیت کێێە و چ رۆڵێکی هەیە، بۆت دەردەکەوێت کە شاسوار هەمان ڕۆڵی برایم زەبۆک لە فرت و فێڵ و قۆڵ بڕین و فریودانی خەڵکی ساویلکەدا دەبینێت.تەماشای...