• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شێوه‌کارێک: شۆڕشی ژمارەکان،،، شۆڕشی زل کردنی مرۆڤە گچکەکان

بەڕاستی کۆمەڵێ حەقیقەت لە دونیای ئێمەدا هەیە گەر مرۆڤ چاوی لێ لادات ئەوا لە دواڕۆژدا خودی ئەو حەقیقەتانە دەبنە وەرەمێک و هەردوو چاومان کوێر ئەکەن . ئێمە تاکە میلەتێکین کە بەو ڕێژە سەیر و سەمەرەیە درۆو بابەتی ناڕاست دەبێتە حەقیقەت لامان ، نەک هەر حەقیقەتێکی ئاسایش بەڵکە هێندە دەبێتە حەقیقەتێکی گەورە...

شێوه‌کارێک: بەڕێوبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە سلێمانی بۆتە مڵۆزمێک بۆ ڕوحە گەنجەکاننی هونەر!

لەم ماوەیەدا چەندین دەنگ لێرەو لەوێ لە پەیمانگای هونەرەجوانە کانی سلێمانیەوە بەرز دەبێتەوەو هاواری لابردنی ئەم بەڕێوبەرە حزبیە تازەیە دەکەن ، هەرچەنە خۆم لە پەیمانگایا نیم بەڵام چاک ئەزانم بەرێوبەری شەق وەشێن و دەم پیس و نا ڕۆشنبیر لە پەیمانگا نابڕێ ، پێش ئەم بەڕێوبەرە کە ناوی هۆشیارە دانەیەکی تر بوو...

شێوه‌کارێک: وەڵامێک بۆ زۆر بەڕێز کاک (قادر نادر) لەسەر مەسەلەی تاوان و سزاو، تاوانبارکردن و سزا!

ئەو پێکدادانەی کە لە نێوان قەیسەر ئیڤانی چوارو کوڕەکەیدا ڕویداو بوە هۆی مردنی کوڕەکەی لە کۆتایدا و پەشیمانی تاوانبارێکی لێکەوتەوە ، پەشیمان بونەوەی تاوان بارێک لە ناخەوە لە سزا گەورەترە ، هەر کاتێک سزا هەمان سەنگی تاوانی هەبوو ئەوا چەمکی سزا ڕۆڵی خۆی لەدەست ئەداو ئەبێتەوە بە تاوان ، تاوان بە تاوان کلتورێکی...

شێوه‌کارێک: دواین قسە لەسەر کاروان ، ئایا کاروان عوسمان بلیمەتێکی بکوژ بوو یان بکوژێکی بلیمەت!

زۆر ووترا لەسەر کاروان ، لەسەر سلێمانی ، ئاخیر وتاریش هی چەند بەڕێزێ بوو لە کوردستان پۆست ، بەڵام هەموویان بە چواردەوری وتاری کەسێکی تردا ئەخولێتەوە بە ناوی (شوان داودی) . وتارێک کە بایی ئەوە نەبوو هەڵوێستی لەسەر بکرێ و بشخوێنرێتەوە. بەڵێ کاروان کەسێکی (کوشت) بە شێوەیەکی زۆر نا عادیلانە ، بەڵێ کاروانیش...

شێوه‌کارێک: سەرەتای هونەر و کلتورێکی سەقەت و کاولکه‌ر لە هه‌ولێری پایتەختی نیشتیمانەکەمانەوە

بۆ دروست کردن و بنیادنانی بناغە و پانتایەکی فراوان بۆ گەشە کردنی دونیای هونەر و بەدوای ئەویشدا کلتوری میللەتێک پێش هەموو شتێک، له‌و بواره‌دا پێویستیمان بە شارەزا و مرۆڤی کارا هەیە، جۆرە مرۆڤێک کە بەڕاستی خۆی سەر و کارێکی باشی هەبێت لەگەڵ دونیای هونەردا بە تایبەت و کلتور بە گشتی، ئەگەر هاتو ئێمە لەم جۆرە...