• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

یاسین لەتیف: ڕۆحى بەرپەرچدانەوە لەبەرامبەر فاشیزمى خێڵەکیدا

کۆى ڕوداوەکانى کوردستان و ڕەوشى دوگماى سیاسى و ئەو پاوەنخوازیەى  کە تاکە حزبێک لە کوردستان پێى هەڵدەستێت  و ، خۆى بە حیزبى سەرکردە دەقەبڵێنێت ، تەنها ئەو ڕاستیەمان لا دەچەسپێنێت هێدى هێدى فاشیزمى عەشیرەتى پایەکانى خۆى پتەو دەکات و کۆمەڵێک بەڵتەجى و ئینسان کوژ بە خێو دەکات بۆ ترس و تۆقاندن خستنە نێو دڵى هاونیشتمانانەوە  ..ئەمڕۆ فاشیزمى عەشیرەتى  لە کوردستان کە ((پارتیە)) حوکم دەکات و هیچ پێج و پەنهانیەکى سیاسى و کردەى ستەمکارى نەماوە سیستەمى فاشیزم ئەنجامى نەدات تا لە خەڵکى بشارێتەوە...

یاسین لەتیف: وەحشیگەرى کاپیتالیزم دەیسەلمێنێت، تەنها کات ژمێرێکى ماوە بۆ شۆڕش

سیستەم ڕۆژانە تراژیدیاى مرۆیى ترسناک و هەژێنەر  فۆرمەڵە دەکات و هاو شێوەى  ئەفلامەکانى هۆلیۆد دەیکاتە خۆراکى ماس میدیا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە  دەیخاتە بەر دیدەى وەرگرو سایکۆلۆژیاى مرۆڤ بە ترس پێ زاخاو دەدات ، ئابڕو چوونەکانى  ئەو تاوانانە کە سیستەمى کاپیتالیزم  لە ڕێگاى...

یاسین لەتیف: حکومەتى وابەستە و فەوزاى سیاسى

بناغەى سەرەکى قەیرانى سیاسى زۆربەى حکومەتەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بریتیە لە (وابەستە بوون) ،، وابەستە بوون بەو مانایەى سیستەمى سیاسى حوکمڕانى لە هەرچ وڵاتێکدا لەم دورگەیەى کە پێى دەڵێن ڕۆژهەڵات بە جۆرێک لە جۆرەکان وەلاى سیاسى بۆ حکومەتێکى خاوەن پێگەى سیاسى و سەربازى و ئابوورى بە هێز ڕابگەیەنێت و بکەوێتە...

یاسین لەتیف: شۆڕشى ڕۆشنبیرى و ((هاوسەرەكەت))

نوال السعداوى لە سەردانێكمدا بۆ چین لە (سیبتەمبەرى 2014) پرسیاری پێناسە كردنى شۆڕشى ڕۆشنبیریان لێ كردم ، گوتم بڕوام بە پێناسە كردنەكان نییە . وەكو پزیشك و نووسەرێك واى دەبینم ، بۆ نموونە تەندروستى یان چیرۆك بەوە دەست پێدەكات ئەو كاتەى پێناسەكانى پزیشكەكان و ڕەخنە گرەكان كۆتایى دێت . هەروەها شۆڕشى...

یاسین لەتیف: ئایا كورد ئالودەیە بە كۆیلایەتی و حەزى لە ئازادى نییە !!؟؟

بە قسەیەكى ڕۆژهەڵاتناسى ڕوسى بە ناوى ((مینورسكى))یەوە دەست پێدەكەم كە لە پەرتوكێكیدا باس لە كورد دەكات ڕستەیەكى هەیە سەبارەت بە سایكۆلۆژیاى كورد دەڵێت : ـ ((كورد دوو تایبەتمەندى سایكۆلۆژیاى هەیە كە بریتیە لەوەى یەكەم حەز لە تەقە كردن دەكات گەر تفەنگى پێبێت ڕۆژى سێسەد فیشەك هەر بۆ گۆترەو هەوەس دەتەقێنێت...

یاسین لەتیف: سیاسیەكان و بە كولتور كردنى ڕۆحى دوژمنكارانە

دنیاى سیاسى ئێمە دنیایەكە كە تێیدا توێژێكى سیاسى گەندەڵ و ملهوڕ بە ناوى ((شەرعیەتى شۆڕشگێڕیەوە)) هەموو كایە جیا جیاكانى ژیانیان مۆنۆپۆڵ كردووەو دەستیان گردووە بە سەریداو دەیانەوێت نەوە دواى نەوەو بە پشاو پشت بۆ خۆیان و بنەماڵەكانیان قۆرخى بكەن ، ((شەرعیەتى شۆڕشگێڕى)) هیچ نییە تەنها بۆ لەوەڕاندنى...

یاسین لەتیف: شاڵاوەكانى ئەنفال و تێكەڵاو كردنى دوو كولتورى دژ بە یەك

بە دەر لەوەى هەموو هێزەكان پشكێكیان بەر دەكەوێت لە بەشدارى كردنى ئەنفالدا !! بەڵام تاوانبارى سەرەكى و ئەنجامدەرى تاوانى ئەنفال كردنى هاونیشتمانیانى كوردستان ((حزبى بەعسى فاشیزم)) بوو ، (میشیل ئەفلەق) باوكى ڕۆحى و دامەزرێنەرى بەعسیزم ڕستەیەكى سەیرو سەمەرەى هەیە دەڵێت : ـ ((هەموو خاكمان بەرێ...

یاسین لەتیف: ڕاگەیاندكارى شۆڕشگێڕو، بلیمەتى درۆ

درۆ پێوستى بە بلیمەتى یە ، بریتیە لە تواناى عەقڵ ، سەر بە خێزانى شیردەرەكانە كە تێیاندا((بەشەرو ، مەیمون و ، مانگا)) زیاتر لەو خێزانەكانى دیكە درگ بە ترس دەكات . پەپولە شەوق و شۆڵەى ئاگر بۆ خۆى ڕایدەكێشێت و لە ئەكامدا دەمرێت ، چونكە بێ زاكیرەیە و فێر...

یاسین لەتیف: جياوازی نێوان دیکتاتۆر و کۆڵکە دیکتاتۆرەکان

ئه‌وه‌ى دگتاتۆره‌كان له‌ كۆلكه‌ دگتاتۆره‌كان جيا ده‌كاته‌وه‌ ، دگتاتۆره‌كان به‌ ئاشكراو رِاشكاوانه‌ و به‌ به‌ر چاوى هاوڵاتيانه‌وه‌ تاوانه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات به‌ بێ سلَ كردنه‌وه‌ ، به‌ بێ ئه‌وه‌ى پێويستى به‌ دارِشتنى سينارۆ بێت بۆ شاردنه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ، به‌ بێ ئه‌وه‌ى بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ى...

یاسین لەتیف: ڤایرۆسى ئیرهابى ئاینەكان و پەیوەندیەكى ئەبەدى

ئەگەر تۆزیك بگەڕێنەوە بۆ مێژووى ژیارو ژیانى كۆمەڵگاى مرۆڤایەتى و بە ووردى چاوێك بخشێنینەوە بە پانۆراماى تۆمار كراوى ڕوداوەكانى جیهان و كۆمەڵگاكان و تراژیدیاكانیان، زۆربەى شەڕەكان و قەتڵ و عام كردنى ئینسانەكان و دەربەدەر بوونیان وابەستە...

یاسین لەتیف: كۆمۆنیزم و ، ئیسلام و ، نەنكم

و .لە عەرەبیەوە(یاسین لەتیف) نەنكم نە قورئانى دەخوێند و نە كارڵ ماركس و نە هیچ پەرتوكێك ، لە گەڵ ئەوەشدا هەمیشە لە ڕودانى هەر كێشەیەكدا لە نێوان پیاوانى خێزانەكەى یان دێكەى بە دادوەرى حوكمى دەكرد . ئەوەش نەریتێكى بۆ ماوەیەى لادێیى میسر بوو هەر لە سەردەمى (خوا ئەزیس ژیر) و (خواى دادوەرى میعات)...

یاسین لەتیف: قۆناغه‌كانى ده‌ركه‌وتنى تيرۆريزمى فه‌نتامه‌نتاليزمى ئيسلامى

يه‌كێك له‌و به‌ڵايانه‌ى ئه‌ورِۆ به‌رۆكى جيهانى كردووه‌ ، له‌ رۆژ هه‌ڵاته‌وه‌ تا رِۆژئاواو له‌ پانتاى جوگرافى كناره‌كانه‌وه‌ تا ناوه‌ند و بۆته‌ په‌تايه‌كى كوشنده‌و مێژووى قۆناغى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى هاوچه‌رخى مرۆڤايه‌تى له‌ خوێن هه‌لَكێشاوه‌ ، بزاوتى فه‌ندامه‌ندايزمى ئيسلامى سياسيه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت...

یاسین لەتیف: یەكێتى نیشتمانى لە قۆناغى پیریەوە بەرەو ((قۆناغى فەنا بوون))

ئەو قۆناغەى كە یەكێتى نیشتمانى تێیدا دروست بوو ، قۆناغ و مێژوویەكى سیاسى سەخت و ترسناك بوو قۆناغێك بوو پڕ لە بێهودەیى و نەهامەتى كە كۆمەڵگاى كوردستان پێیدا تێدەپەڕى ، لە پاش هەرەس هێنانى ((پارتى دیمۆكرات)) لە ساڵى 1975 وەكو حزبێكى سیاسى تاك ڕەوى ئەو كات...

یاسین لەتیف: ئبن ڕوشد لە سەر حەقە !

و. لە عەرەبیەوە((یاسین لەتیف)) گەورە ترین بەڵگە بۆ گرنگى ئێمە ئەوەیە كە بوینەتە سەنتێزى بایەخى جیهان ، تەنانەت گەر هەندێك جاریش بە شێوەیەكى نەگەتیف بێت . هیچ كەسێك بایەخ بە نەتەوەى مامناوەندى و پەراوێز نادات چەندە كاراو ناكارا بێت ، هیچ كەسێك هەست بە بوونى ناكات . بەڵام ئێمەى عەرەب و موسڵمان ،...

یاسین لەتیف: دیمۆكراسى قەتیس ناكرێتەوە تەنها بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن !

دیمۆكراسى پرۆسەیەكى سیاسیە ئینسان لە نێو كەشێكى لەو چەشنەدا دەتوانێت خاوەن عەقڵ و ئیرادەو ووزە و تواناى خۆى بێت . دواجار ئینسان كە بوو بە خاوەن عەقڵ و ئیرادەى خۆى دەبێتە مرۆڤێكى ئازاد و سەربەست ، تەنها مرۆڤى ئازادو سەربەستیش دەتوانێت عەقڵى خۆى بخاتە گەڕو داهێنان و ستاتیكا و فۆرمى نوێ...