دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە ٢٠٢٠دا

تەها ئەمین هەڵەدنی

تەها ئەمین هەڵەدنی: ببورە کاک چەتۆ بینایی، من گومانم لەو نووسینەت هەیە

کە دەڵێم گومان مەبەستم لەو کاتەیە کە نووسەرێک، بابەت و هەوڵ، یان نووسینێک لە کاتێکی نەگونجاو و هەستیاردا فڕێ دەکاتە ناو راگەیاندنەکان، کە تەنیا دوژمنەکان سوودی لێدوردەگرن، هەروەها وەکو پرۆپاگەندە دژ بە گەل و نەتەوەکەی خۆی دەشکێتەوە و بەکار دەهێنرێت. رەخنەگرتن ئەگەر شوێنی خۆشی بێت، بەڵام دەبێت لەگەڵ کاتەکەدا گونجاو بێت، واتا کات و شوێن رەچاوبکرێت و لەیەکتر دوور نەکەوێتەوە، دەنا ئەمە دەبێت هەتککردن و رەوادان بە داگیرکاریی دوژمن و ئەو سوودی لیوەردەگرێت، ئەم گومانەم لەوێوە سەرچاوەی گرتووە.-----------------------------چەتۆ...

تەها ئەمین هەڵەدنی: هۆکار و ئامانجەکانی ئەم شەڕەی رۆژئاوا

بۆ بیرهێنانەوە، جەنەڕال "نۆرمان شواسکۆف" لەدایکبووی ٢٢ ئگۆستی ١٩٣٤، مردنی ٢٧ی دیسامبەری٢٠١٢ڕێبەری هێرشەکەی ئەمەریکا لە شەڕی کەنداوی یەکەم، کاتێک ڕۆژنامە نووس نەمساوی "کورت پیلدا" لێیپرسی کە بەدوو مانگ گەیشتنە کەناری پایتەختی عێراق، خراپ نیە، چوونکە عێراق ٤ هەم بەهێزی لەشکری جیهانە، شواسکۆف بە بێبیرکردنەوە،...

تەها ئەمین هەڵەدنی: عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ شیوعی فەل

مەرگی عێزەدین مەلا ڕەسوڵم بەلاوە گرنگ نەبوو، بیریشم لەوە نەکردەوە کە هەڵوێستم دەربارەی هەبێت، بەڵام کاتێک دەبینم، زۆرێک ڕێک وەک مەلا بەختیار لەمەرگی جەلال تاڵەبانیدا فیشەکە فیش دەستی کرد بەگریان، ئەوسا هاتمە سەر ئەو باوەڕەی کە نابێت بێدەنگ بم. شیوعەیەتیش وەکوو زۆربەی هەرە زۆری ئایدیکانی دیکە، هەروەک...

تەها ئەمین هەڵەدنی: بارزانی بۆ بەرژەوەندی فاشیەتی تورک گەلی کورد برسی دەکات.

هەموومان گوێمان لێبووە کە سەرۆکی ئەمەریکا بە هۆ و بێ هۆ جاروبار پەلاماری سعودیە و شاکەی دەدات و بە ئەو پەڕێ سووکاتیەوە ناویان دەهێنێت، سەرەتا ووتی سعودیە مانگایەکی شیردەرە، کە شیرەکەی تەواوبوو، سەری دەبڕین و دەیخۆین. دواجاریش ووتی سعودیەکان هیچ نین، ئێمە نەبین بەرگەی ٢ هەفتە ناگرن. لە دووساڵێ ڕابردووشدا،...

تەها ئەمین هەڵەدنی: ئەگەر مرۆڤایەتی قڕانی تێنەکەوێت، ئەوا باڵای دەگاتە١٠٠٠ مەتر

بەچەند هۆکارێک نادیار کە هێشتا نازاندرێت کە چۆنە، ژینگەیە یان شێوازی خواردنی مرۆڤ، ئەوا کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ بەرەو تێکچوونی شیرازەیی دەچێت،بەتایبەت کرۆمۆسۆمی "وای"  لە شێوەی پیتی ئینگلیزی، کە ئارمی یان سیمبولی پیاوە، بەرەو تێکچوون دەچێت، زاناکانی زیندەوەرناسی لەوباوەڕەدان کە لەئایندەدا بەرگە ناگرێت...

تەها ئەمین هەڵەدنی: پێغەمبەر و ٣ کوڕی بە نەخۆشی مردن، ئیتر دوعاکردن مانای چی؟

عیسای مەسیح ووتی: هەرکاتێک کە زلەیەکیان لە ڕوومەتی چەپتدا، یەکسەر ڕومەتی ڕاستی تێکە، با زلەیەک لەلای ڕاستیشدا بدەن. پەڕتووکی پیرۆزی کریستیانەکان، ڕێک وەک کتێبی ئیسلامیەکانی قورئان پێش دەسەڵات سەراپای ئامۆژگاری و پاڕانەوەیە، بەڵام هەردوو پەڕتوکەکە کە دەگانە دەسەڵاتداری، ئیتر پاڕانەوە نامێنێت، لە جێگایدا...

تەها ئەمین هەڵەدنی: دزەکان زیاتر ریسواتر دەبن و دەستیان دەکەوێتە روو

ئەو ڤیدیۆیەی کە دەیبینیت، بریتییە لە چەند سندوقی زەبەلاحی گەورە، کە لە هەر یەکەکەیاندا نزیکەی ملیارێک دۆلاری تێدایە، لە فڕۆکەخانەیەکی عێراقەوە رەوانەی دەرەوە کراوە،  ئیستا لە دوبەی دەستی بەسەردا گیراوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەو پارە زۆرەی خۆی دەدات لە نزیکەی بیست ملیار دۆلار، لەلایەن نوری مالکی...

تەها ئەمین هەڵەدنی: زەواجی مسیار

زەواج یاخود هاوسەرگیریی میسار، واتا پێکەوە ژیانی لەسەر شێوازی ئەوروپی، بەبێ مەرج، بەبێ لێپرسینەوە و سۆز و خۆشەویستی، بەواتایەکی دیکە ساردکردنەوە ئارەزووە سێکسیەکان و هیچی دیکە، تەنانەت لەوەی ئەوروپاش کەمتر ڕێزلێنان بۆ هاسەر گیری، چوونکە بەهەرشێوەیەک منداڵ، ئەوا هاوسەگری بکرێت یان نەشکرێت، ئەوا پیاوەکە...

تەها ئەمین هەڵەدنی: کۆمۆنیستە دزە دەست پاکەکان

سەرسامم بە دەربڕینی ووتەی زۆربەی بیرمەندان، چونکە ئەوەی کە کەسانێکی دیکە ناتوانن بە دەیان لاپەڕە تێمان بگەینن، ئەوا بیرمەندەکان بە دێڕێک تێماندەگەیەنن، لەوان "نوعام چۆمسکی" ئەڵێ زۆربەی خەڵک نازانن کە نازانن، هەر ناشزانن کەچی لەودەووروبەریان دەگوزەرێت. ئەوەی بەدیدی خۆم دیومەو ئاگادارم تەنانەت زۆرکەس...

تەها ئەمین هەڵەدنی: یاساکانی حامورابی لە قورئاندا چی دەکات

نزیکەی ٢٥ ساڵ پێش ئەمڕۆ هەمان بابەتم لە ڕیشەی قورئاندا باسکردووە کە یاساکانی حامورابیە، کە چاو لەجێگەی چاو، لوت شکاندن لە تۆلەدا لووت شکاندنە، تۆڵەی کوشتینش، کوشتنی بکوژەکەیە، کەلە قورئاندا سورەی مائیدە ژمارە ٤٥دا هاتووە.ریشەی قورئان حامورابی واتا شەشەم پاشای بابل، حامورابی لە ساڵی ١٧٥٠ بۆ ساڵی ١٧٩٢...

تەها ئەمین هەڵەدنی: ئایا ئیسلام زیندەبەچاڵی داهێنا، یان لەناویبرد؟

ئیسلامیە سیاسیەکان سەدان ساڵە کردوویانە بە بنێشتە خۆشەی سەرزمانیان، گوایە ئیسلام کۆتایی بە زیندەبەچاڵ هێنا.ئەگەر چی هەواڵێکی لەو شێوە لە مێژووی پێش ئیسلامدا بە دیناکرێت، کە خانمێک زینندەبەچاڵ کرابێت، چوونکە هەموو دەزانین کە خودی محەمەد کوڕی عەبدوڵا لە ئامینەی کچی وەهاب لەدایک بووە، هەروەها دایک و باوکی...

تەها ئەمین هەڵەدنی: خۆر لە نێوان دین و زانستدا

ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ موسڵمان بەپێی دەقی ئایەی قورئانی دەبێت گفتووگۆ بکات، بەڵام مەرجە کە ئیسلام بە باشترین شێوە گفتووگۆ بگات، سورەی هەنگ ژمارە١٢٥. زانست ئەڵێ پێش ٢٠٠ ملێۆن ساڵ مرۆڤە سەرەتییەکان، هەستەکانی ترس،...

تەها ئەمین هەڵەدنی: مرۆڤ لە بێدەسەڵاتیدا خوای دروستکردووە

تێبینی: ناونیشانی ئەم وتارە، قسەی ئێنیشتاینە، کە کردوومە بە ناونیشانی ئەم وتارە.---------------------کاتێک سەرنجی زەبەلاحی گەردوون و نهێنیەکانی دەدەیت، مرۆڤ دەستە وەستان و بێچارە دەمێنێت، چوونکە هەروەک پێشتر باسمان کرد، گەردوون بێکۆتاییە، هەروەک وەک ژمارەکان، هەروەکوو چۆن دوای یەک و دوو ،هەزار، ملێۆن،...

تەها ئەمین هەڵەدنی: ئەگەر خۆر بکوژێتەوە، گڕەکانی قەندیل ناکوژێتەوە!

زۆربەمان دەزانین، کە ئاسایشی ئیسرائیل واتای ئاسایشی جیهانی سەرمایەداریی، بەتایبەت زلهێزەکان، تەنانەت ڕوسیاش پاڵپشتی ئیسرائیلە، ئەمەشیان بەکردەوە سەلماندووە، کە هەر کاتێک ئیسرائیل بکەوێتە ژێر هەڕەشەی مەترسی، پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن بە هێز و بە چەک و بە هەموو شتێک، بەڵگەش ساڵی 1956 کە فەڕەنساو بەریتانیا...

تەها ئەمین هەڵەدنی: نهێنی بە ئامانج گرتنی دیار غەریب

بۆ ووردەکاری بەئامانج گرتنی دیار غەریب و شەهید کردنی، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕابردووی بنەماڵەی مچە بارزانی، چوونکە شەهیدکردنی دیار غەریبەکان یەکەمجار نیە، سەرەتا بە پێویستی دەزانم وەک بیرهێنانەوە، شەهید "سڵێمانی موعینی" سەرجەم بیرەوەریەکانی کەسایەتیەکانی وەک "کەریم مەڕسنە" "کەریمی حسامی" شەهید قاسملوو"...