• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

بەختیار نامیق: ئەگەری سیناریۆکانی پێکهێنانی حکومەت

ئەوەی گرنگە سەرەتا وەک پێوەر بیبینین ئەوەیە کە هیچ هێزێک ئەگەر بشتوانی (٥٦ ) یان زیاتری کورسی هەبێت هەر ناتوانێت بە پێ ی واقعی دەستەڵاتی هەبو حکومەت پێکبهێنێت ، چونکە پێشتر دو ئیدارەیی هەبوە کابینەی هەشتەمیش نەیتوانی یەک ئیدارەیی تەواو بچەسپێنێ و بە هۆی پاشکۆیەتی دو هێزی سەرەکیەوە بۆ وڵاتانی ناوچەیی بە تەواوی دۆسیەی یەک حکومەتی سەتاسەری بوە خەون ، وە کۆمەڵێک کێشەی تر وەک ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و ١٦ ی ئۆکتۆبەر و سەرۆکی کۆماری عێراق و کەرکوک  ئەوەنەی تر ئەرکی ئەم پەرلەمانە و پێکهێنانی حکومەتی قورس...

بەختیار شارەزوریی: پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کێیە ..؟

بەختیار نامیق ڕێککەوتنامەی ستراتیژی ئەگەر چی ڕێککەوتنێکە ڕەگێکی مێژویی هەیە و درێژکراوەی ڕێککەوتنامەکانی تری مێژوی نێوان ئەنقەرە و تارانە ، دوو (والی) یان دو وەکیل ئەم وەکالەتە جیبەجێ دەکەن ، زۆنی زەرد وەکالەتی ئەنقەریە و زۆنی سەوز وەکالەتی تارانە ، لە بەشی ناوەندیشدا ئەم ڕێککەوتنە بە یەکسانی دابەشکردنی...

بەختیار شارەزوریی: ململانێ ی جیهانی و ناوچەیی و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

ئەگەر بە وردی سەیری قۆناغی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن بکەین و ململانێ ی  ناوچەیی و جیهانی بکەینە سەنتەر بۆ ئەم بابەتەمان ئەوا بۆمان ڕون دەبێتەوە کە لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە ئەوەی دەگوزەرێ هیچی پەیوەندی بە ئیرادەیەکی ناوخۆەوە نیە بە شەڕ و هەڵبژاردنەکانیشەوە ، هێندە پەیوەندی هەیە بە شەڕی وڵاتانی...

بەختیار شارەزوریی: ئەمریکا و روسیا ، سوریا و عێراق ، کەرکوک و عەفرین بەرەو کوی ..؟

ئەگەر ڕوداوەکانی کەرکوک و عەفرین لەسەر ئاستی بەریەککەوتنە لۆکاڵیەکان بخوێنینەوە ئەوا دەکەوینە هەڵەیەکی قورس و جۆرێکە لە خلیسکێن بەسەر ڕوداوەکاندا ، ئەگەر نەتوانین ئەو هێزانە بدۆزینەوە کە لە پشتەوە ئاراستەی وەکیلەکانیان دەکەن ، کە دەکرێت لە نێوان هیزە گەورەکاندا بەرژەوەندی هاوبەش و بەرژەوەندی دژ بەیەک...

بەختیار شارەزوریی: سیناریۆی خۆپیشاندانەکانی ئێران و دووبارە بونەوەی شۆڕشی سەوزی بێ ڕابەرایەتی

پشتی کەوالیس و خۆپیشاندانەکان دو دیدگای تەواو جیاوازن، ئەگەر چی تاکی ئێرانی لەژێر فشارێکی زۆری ژیاندایە و پرسی نرخی شمەک بوتە داینەمۆی ئەم خۆپیشاندانانە و دوا جار داواکاریەکان گەورەتر دەبێت بۆ پرسە سیاسیەکان و پرسە نەتەوەییەکان ، کاتێک زۆربەی شارەکان دەگرێتەوە ناڕەزایەتی خەڵک بۆ خەرجکردنی پارەیەکی گەورە...

بەختیار شارەزوریی: پشتی کەوالیس و دیوی شاراوەی ڕوداوەکان بەرەو کوێمان دەبەن .

ئەوەی ڕودەدات و لە شاشەی تی ڤیەکانەوە دەیبیستین تەنها ئەو ڕوداوانەن کە ڕوو دەدەن ، دەکرێت بپرسین ئەگەر ڕاگەیاندن کاری گواستنەوەی ڕوداو بێت ئەی کێ ڕوداوەکان دروست دەکات ، ئەوەی دەیبینین گەر بکرێتە پیوانە بۆ ڕوداوەکان ئەوا جگە لە خلیسکێن بەسەر ڕوداوەکاندا هیچی تر نابێ ، ئەوەی کە زۆر بە خێرایی ڕودەدات ،...

بەختیار شارەزوریی: دیوی شاراوەی ڕوداوەکان و ئەم دۆخە بەرەو کوێ دەبات..؟

ئەوەی لەسەر شاشەکان دەیبینین تەنها ڕوداوەکانە ، ئەی کێ ڕوداوەکان دروست دەکات...؟  یارییە سیاسیەکانی هەر ولاتێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئەو وڵاتە دەڕوات ، خۆ ئەگەر بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بهێنیت و بیکەیت بە پێوەر ئەوەت بۆ ڕون دەبێتەوە کە ئەو وڵاتە چۆن یاری دەکات ، لێرەوە ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ دەتوانین...

بەختیار شارەزوریی: (بەڵێ) و (نەخێر) ی ڕیفراندۆم وەک ماکیاج

ڕیفراندۆم بەهەر دو بەرەکەوە جۆرێکە لە سیناریو و ماکیاج بۆ ئامانجێکی دیاری کراو ، جگە لەوەی کە پرسێکی نیشتمانی گەورە دێنن و وەک دروشمی هەڵبژاردن بەکاری دینن بۆ ئامانجێک هیچی تر نیە ، ئەمەش کوفرێکی نیشتمانیە ، خۆ ئەگەر لەم کاتەدا ئێمە بنەماکانی دەوڵەت بونمان هەبوایە زەمینەی ناوچەیی و جیهانی لەبار بوایە...

بەختیار شارەزوریی: جوگرافیای سیناریوکانی پارتی و دیزاینی ڕیفراندۆمی تورکی

والی میرنشینی زەرد و سەبەتەی دەوڵەتی عوسمانیبۆ هەر ڕوداێک لەسەر ئاستی لۆکاڵی دەبێت بچینەوە سەر ئەو هێزانەی کە لە دەرەوە خۆیان بە میراتگیری ناوچە بچوکەکان دەزانن ، هێشتا جیهان فراوانخوازی تینەپڕاندوە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، بەم مانایە ئەوەی لە ناوخۆی باشوری کوردستاندا ڕوو دەدات جگە لە گەمەیەکی...

بەختیار شارەزوریی: گۆڕانکاری ناوچەیی و بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکان و پاوانخوازی پارتی

بەرژەوەندی وڵاتە زل هێزەکان خەتی کێرڤی پەیوەندیەکان دیاری دەکەن ، بەرژەوەندی ئەو خاڵەیە کە هێزکان لە پۆینتێکدا کۆدەکاتەوە ، دەکرێت نەخشەی بەرژەوەندی ولاتە زلهێزەکان چەند ئاستێک بن ، لەسەر ئاستی (ئابوری ، سیاسی ، جیپۆلەتیکی ، گواستنەوە ، ماتریالی بەکاربردن ، بازاڕ دروستکردن ..هتد ) ،  پێش کەوتنی...

بەختیار شارەزوریی: بۆ پێشمەرگەکان

ئەرێ پێشمەرگە دێرینەکانئەرێ پێشمەرگەی شاخ و دانبڕاوهاوڕێیانی کۆمەڵە ...برای ئاربی جی لەشانئەی پێشمەرگەی قارەمانئەرێ نابینن یان خۆتان گێل دەکەن ، لە دوای ئاشبەتاڵ هەر خۆتان بون خۆتان ، کەس نەما و کەس کۆمەڵە و بەس ، ئەی ئێستا لە کوێن خۆ بایی ئەوەتان تیا ماوە بڵێن ئێمە کە شۆڕشی کۆمەڵەمان کرد پاشماوەکانی...

بەختیار شارەزوریی: عیبرەت لە جێبەجێکردنیدایە

ئەگەر گۆڕان هەوڵێک بو بێت بۆ ئەوەی ڕەوتی مێژوی بەریەککەوتنەکان لەسەر لاشەی نەتەوەیی کورد کرا بێت و کۆتای پێبهێنرێت ، یان ئەوەی پێ ی دەوترێت ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئێران ، کە بە درێژایی مێژوو کورد بوتە چەکی دەستیان و کارتی دەستیان بۆ شەڕ و فرۆشتنەوەی کارتەکنایان بەیەکتر ، ئەمەش هەر لە شۆڕشکانەوە تا...

بەختیار شارەزوریی: ٢٠١٧ چی دەگوزەرێ ...؟

بۆ ئەوەی بتوانیت ئارستەی گۆڕانکارییەکان بدۆزیتەوە ، ئەوا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هەر وڵاتێک و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تردا کار بکرێت ، وە ئەو ڕوداوانەی ئێستە هەیە و لە ساڵی نوێدا ئەگەری چی گۆڕانکاریەکی تر هەیە ، ئەڵبەت هەر وڵات و هەر هاوپەیمانیەک لە چواچێوەی بەرژەوەندی تاک وڵات و بەرژەوەندی کۆ وڵاتان کار...

بەختیار شارەزوریی: گەورەبوونی شەقام و بچوک بونەوەی حیزب

ئەگەر کۆمەڵگا پانتاییەک بوبێت و حیزبەکان هاتبێتن هێڵی دەسەڵاتی خۆیان کێشا بێت و هەر حیزبە و پانتاییەکی بۆ خۆی داگیرکردبێت ، ئەگەر پێشتر حیزب جێ ی متمانەی بەشێك لە کۆمەڵگا بوبێت و باوەڕی تاک وا بوبێت کە بتوانن کار لەسەر دروشمەکانیان بکات ، ئەوا ئێستە ئەوەی جێگەی پێکەنین و گاڵتەجاڕییە ئەو دروشمانەن کە...

بەختیار شارەزوریی: گۆڕان لە نێوان فێڵەکانی پارتی و یەکێتی و هێزی چەکداردا

ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت سنوری شەڕەکانی داعشدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، لە لایەن هێزە گەورەکانەوە بونی هێزە نەک خاوەن دەنگ و پڕۆسەی دیموکراسی ، چی ئەمریکا و چی ڕوسیا و چی ئێران و تورکیا ئەیانەوێت جۆڕیک لە مۆدێلی سعودی ، یان لەوەش خراپتر کوێخا هەبێت و هەر ناوچەیەک چەند کوێخایەکی هەبێت و خاوەنی...