شاخەوان مامۆکی

شاخەوان مامۆکی: گۆڕان له‌ كه‌ناری پووكانه‌وه‌

كاتێك باس له‌ كارو چالاكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێ، بێ شك نكۆڵی له‌ حزوورو شكۆی سه‌ركردایه‌تی كۆچكردوو (نه‌وشێروان مسته‌فا) ناكرێ كه‌ چۆن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌ ئه‌جێندایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رو هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگای كوردی و خواستی شه‌قام توانی گۆمی ئه‌و بێڕێزیه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات بشڵه‌قێنێ و خه‌ڵكێكی زۆر له‌ ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌، به‌جۆرێ گۆش و رامیان بكات، چۆك دانه‌ده‌ن، چاو سڵ نه‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ست له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك هه‌ڵنه‌گرن و بوێرانه‌ له‌به‌ره‌ی گه‌ل بۆهه‌ر پرس و قسه‌یه‌ك، قسه‌ی خۆیان هه‌بێت...

شاخەوان مامۆکی: مه‌ڕه‌كانی كوردستان و گۆچانی ده‌ستی شوان

تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌زۆرێ له‌ گونده‌كانی كوردستان واباو بوو، شوانێك سه‌رپه‌رشتی سه‌د، دوو سه‌د سه‌رمه‌ڕی ئاوایی ده‌كرد، كه‌ پرسیار ده‌كرا: ئه‌وه‌ هی كێ یه‌ ؟ ده‌یانوت: هی فلان شوانه‌. كه‌چی كاتێ ئێواره‌ دادێ، كاتێ رووناكی خۆر به‌ره‌و ئاوایی ده‌ڕوات، كه‌ مه‌ڕه‌كانی له‌ له‌وه‌ڕ...

شاخەوان مامۆکی: مه‌ڕه‌كانی كوردستان و گۆچانی ده‌ستی شوان

تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌زۆرێ له‌ گونده‌كانی كوردستان واباو بوو، شوانێك سه‌رپه‌رشتی سه‌د، دوو سه‌د سه‌رمه‌ڕی ئاوایی ده‌كرد، كه‌ پرسیار ده‌كرا: ئه‌وه‌ هی كێ یه‌ ؟ ده‌یانوت: هی فلان شوانه‌. كه‌چی كاتێ ئێواره‌ دادێ، كاتێ رووناكی خۆر به‌ره‌و ئاوایی ده‌ڕوات، كه‌ مه‌ڕه‌كانی له‌ له‌وه‌ڕ...

شاخەوان مامۆکی: زه‌نگوڵه‌ی ملی به‌رپرسان

ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌ نییه‌ به‌خه‌ڵك بووترێ ماست ره‌شه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێ ماسته‌كه‌ ره‌ش بێ، هه‌روه‌ها ئه‌وخه‌ڵكه‌ قوڕقوشمی له‌گوێ نه‌توێنراوه‌ته‌وه‌ هه‌رچیه‌كی پێ بوترێ بڵێ: به‌ڵێ وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ ناهه‌قیش بێت. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و راستیه‌ گه‌یشتوون له‌م هه‌رێمه‌ چ ده‌گوزه‌رێ، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارو...

شاخەوان مامۆکی: تكایه‌ ژینگه‌ی كوردستان ئه‌تك مه‌كه‌ن!

ده‌گێڕنه‌وه‌ رۆژێكیان گه‌نجێك له‌مه‌ڕ خۆمان به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێیه‌كی بچووكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی، یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن و به‌سه‌ر یه‌ك هاوار ده‌كه‌ن، تا قسه‌یه‌ك له‌م و قسه‌یه‌ك له‌و، یه‌ك له‌و دوو گه‌نجه‌ كاتێ دوو مستی خاس ده‌خوات، زۆر ده‌هری ده‌بێ و ده‌كه‌وێته‌ جنێودان، پێیده‌ڵێ: گه‌وواد تۆ بووی به‌و...

شاخەوان مامۆکی: نانی تاڵ بخۆین داوا له‌ عێراق ناكه‌ین مووچه‌ راسته‌وخۆ بداته‌ فه‌رمانبه‌ران

ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسم، وته‌كانی به‌ڕێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ بوو بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا. هه‌ندێ له‌ قسه‌كانی: ئێمه‌ نانی تاڵ بخۆین داوا له‌ عێراق ناكه‌ین مووچه‌ راسته‌وخۆ بداته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌، ئێمه‌ حكومه‌تی خۆمان هه‌یه‌ داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین نه‌ك...

شاخەوان مامۆکی: كاتێ دزو مافیاكان گوێیان پڕ ده‌بێ.. .

ده‌گێڕنه‌وه‌ كابرایه‌ك هه‌بوو، زۆر سه‌نگین و شه‌رم به‌خۆ بوو، به‌كه‌مترین شت تێك ده‌چوو، كه‌سێك بوو به‌ژیانی خۆی سوعبه‌تی نه‌ده‌زانی و گاڵته‌جاڕ نه‌بوو، جنێوی به‌كه‌س نه‌ده‌داو كه‌سیش جنێوی پێ نه‌دابوو. رۆژێكیان به‌هه‌ڵكه‌وت له‌گه‌ڵ كابرایه‌ك لێی ده‌بێته‌ ناخۆشی و ده‌مه‌قالێ له‌نێوانیان دروست ده‌بێ،...

شاخەوان مامۆکی: قه‌برستانی خۆشی یا قه‌برستانی پاره‌وه‌رگرتن

هه‌رێمی كوردستان رۆژ به‌ رۆژ مۆدێلی جوانكاری ئه‌وروپامان بۆ ده‌گوازنه‌وه‌، ئه‌و مۆدێلانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌ گیریان خواردوه‌، نه‌خاسمه‌ ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژارو بێ نه‌وان. هه‌موومان كه‌م تا زۆر ئاشناین به‌ یاساو رێسای زۆرێ له‌ شاره‌وانیه‌كان كه‌ له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی بودجه‌و داهات بۆ...

شاخەوان مامۆکی: شه‌رم له‌م هه‌رێمه‌ هه‌ڵگیراوه‌

پیاو دۆش داده‌مێنێ كاتێ وه‌ك رۆژی رووناك چاوی به‌شته‌كان ده‌كه‌وێ و له‌ هه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان تێده‌گات، ئه‌وجا به‌جۆرێ ده‌گه‌وجێندرێ و فێڵی ده‌رهه‌ق ده‌كرێ و به‌ درۆ گوێكانی پڕ ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌وجا پێیوابێ زوڵم خۆمانه‌ له‌ زوڵمی بێگانه‌ باشتره‌ له‌كاتێكدا زوڵم هه‌ر زوڵمه‌ ئه‌گه‌ر برا به‌رامبه‌ر به‌ برای...

شاخەوان مامۆکی: هیوادارم حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا رێكنه‌كه‌ون

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ وته‌ی كاك حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموده‌ كه‌ له‌هه‌ندێ له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ وته‌یه‌كی دیكه‌یدا ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ عێراق. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م: یه‌كه‌م: كوردستان به‌قۆناغێكی دارایی سه‌خت...

شاخەوان مامۆکی: وه‌زیری دارایی ئاگای له‌داهاتی هه‌رێم نیه‌؟

ئه‌وه‌ی له‌ دوا دانیشتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوزه‌را، نامه‌وێ له‌ كۆباسی دانیشتنه‌كه‌ بدوێم، هه‌موومان له‌رێی په‌خشی راسته‌وخۆی ( تی ڤی)یه‌كانه‌وه‌ وردودرشتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ودانیشتنه‌مان بینی، وه‌لێ ته‌نها شتێ سه‌رنجی راكێشام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌زیری دارایی كه‌ دوای سرۆك و جێگری سه‌رۆكی...

شاخەوان مامۆکی: 27ملیار دۆلاره‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ یا ده‌بێته‌ به‌ردى بن گۆمان؟

هه‌ر دوای وتاره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ وروژاندنى قه‌رزاربوونى حكومه‌ت به‌بڕی  27ملیار دۆلار له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵی رابردوودا، میدیا حه‌زو ناحه‌زه‌كان، ئه‌وانه‌ى له‌ حكومه‌ت هاوبه‌شن و ئه‌وانه‌یشی له‌و حكومه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆنن، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ده‌لاقه‌یه‌كه‌وه‌ شه‌ن و كه‌وی ئه‌و...

شاخەوان مامۆکی: خه‌ریكه‌ بێز له‌ كوردبوونى خۆمان بكه‌ینه‌وه‌..

ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه‌ له‌م هه‌رێمه‌ ده‌گوزه‌رێ، مایه‌ى تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ كه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنى بارودۆخى دژوارو ناهه‌مواری كوردستان و قه‌یرانى دارایی و بێ مووچه‌یی و بێكاری هاوڵاتیان و رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا به‌ به‌نبه‌ستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و له‌ته‌كدا بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تای كۆرۆنا، كه‌چی خه‌ریكه‌...

شاخەوان مامۆکی: راده‌ستكردنى داعش هه‌ر ده‌بێ راده‌ست بكرێته‌وه‌

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌رێی میدیا فه‌رمى و میدیا سێبه‌ركانه‌وه‌، پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ سه‌دان داعش له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ بازاڕی سیاسی گه‌رم كردووه‌.پارتى پێی وایه‌ یه‌كێتى زیندانى نهێنى هه‌یه‌و له‌و كاره‌دا حكومه‌ت ئاگای له‌هیچ نییه‌و پرسی پێ نه‌كراوه‌.یه‌كێتیش ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا پارتى...

شاخەوان مامۆکی: پارێزبەندى و قووڵبوونەوەى کێشەکانی نێوان پارتى و یەکێتى

ئەوەى رۆژی پێنج شەممە  لەدانیشتنى پەرلەمانى کوردستان گوزرەرا بۆ هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر چوار ئەندام پەرلەمان (دوو ئەندام پەرلەمانى گۆڕان و یەک کۆمەڵ و یەک پارتى) بۆ بارودۆخێکى هەستیاری وەک ئەم ئان و ساتە مشت ومڕی زۆری بەدوای  خۆی داهێنا، خەڵک دەپرسن و دەڵێن:یەکەم: بۆ هەر ئەگەرێکى لەم جۆرە...