• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

حەمید عوسمان: ئایا لە ساڵیادى 17 شوباتدا، بارەگاكانى یەكگرتو دەسوتێنرێن

رۆژى 17 شوباتى ساڵى 2011 ،جامى توڕەیى خەڵكى كوردستان،دژى دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان پڕ بوبو و لێیدەرژا،چەند رۆژێك لەوەپێش،خەڵكى شارى سلێمانى خۆى ئامادەكردبو،بۆ زیادكردنى وزەى كارەبا خۆپیشاندان بكەن،چەند رۆژێك پێش ئەو مێژوە،خەڵكى كوردستان ئارامى لێبرابو، لەبەر ئەوەى بەرپرسانى دەڤەرى سلێمانى دەستیان گرتبو...

حەمید عوسمان: گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى لە سلێمانى- بەشى پێنجەم

نەخۆشخانەى دوو هەواكانى سلێمانى خزمەتگوزارى تەندروستى  چەند پایەیەكى سەرەكى هەیە:پایەى یەكەم: نەخۆشخانەیە، واتە ئەو شوێنەى  كە نەخۆش تێیدا دەحەوێتەوە و نەخۆشیەكەى دەستنیشاندەكرێت ئەوسا چارەسەر دەكرێت.پایەی دووەم: پزیشك و كارمەندى پزیشكى و ئەو ئامێرە پزیشكى و دەرمانانە دەگرێتەوە، كە بە هۆیەوە نەخۆشى دەستنیشان...

حەمید عوسمان: گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى لە سلێمانى- بەشى چوارەم

پینە و پەرۆى گەندەڵیەكانتان پێناكرێت لە ماوەى رابوردودا، دەربارەى گەندەڵییەكانى كەرتى تەندروستى كوردستان، بە تایبەتى گەندەڵییەكانى تەندروستیى لە پارێزگاى سلێمانى، چەند وتارێكم نووسى و لە كوردستانپۆست بڵاومكردنەوە، كاتێك وتارى سێهەم بڵاوكرایەوە، كەسێك بە ناوى دكتورێك بە مانشێتى (وەڵامى دكتۆرێك لە نەخۆشخانەى...

حەمید عوسمان: گەندەڵییەكانى كەرتى تەندروستى سلێمانى (بەشى سێهەم)

سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى، لە كار و چالاكى و لە بەرنامەشدا گەندەڵە كارمەندەكەى هاورێم لە درێژەى قسەكانیدا لە سەر گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى، باسى گەندەڵیەكانى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بۆ كردم، وتى: لە وڵاتە دیموكراتەكاندا، سەندیكا و رێكخراوى ناحكومى، پێشەنگى كۆمەڵگاى مەدەنیە، پردێكە لە نێوان...

حەمید عوسمان: دەوڵەتى نەتەوەیى یان دەوڵەتى سەربەخۆى كوردى،خەوێنێكى مەزنى نەتەوەى كوردە

ئەندێشەى سیاسیى هەزاران كەسایەتى سیاسیى و رێكخراوى كوردستانییە، لەم ماوەى دواییەدا، خەریكە پارتى دیموكراتى كوردستان بیكاتە پرۆژەى خۆى، بەڵام چەندان سیاسەتمەدارى ترى ئەمرۆى كوردستان، پارتى نین و باس لە دروستبوونى دەوڵەتى كوردى دەكەن و وەك كاك یاد و تاڵەبانى بە خەوى شاعیرانى نازانن، چەندان رێكخراوى سیاسیى...

حەمید عوسمان: گەندەڵییەكانى كەرتى تەندروستى لە سلێمانى- بەشى دووەم

بروانامەى دكتورەكانى یەكێتى، بە بەرد رەبایەیان گرتوە، یان لەیزەر لە چاویان ڕوواوە؟ دەربارەى گەندەڵییەكانى كەرتى تەندروستى، لە بەشى یەكەمى وتارەكەمدا باسى ئەوەم كرد، كە یەكێتى نیشتمانى كوردستان، كەرتى تەندورستى بۆ كۆكردنەوەى سەرمایە بە كارهێناوە، لە بەشى دووەمى وتارەكەمدا باسى یەكێتى نیشتمانى دەكەم،...

حەمید عوسمان: نوێکراوەتەوە: گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى لە سلێمانى - بەشى یەكەم

گەندەڵى و چاوچنۆكى هەردوو حزبى دەسەڵاتدارى هەرێمى كوردستان، تا دێت زۆر دەبن و ئاسانتر لە لاى خەڵكى كوردستان ئاشكرا دەبن، لەم رۆژانەدا برادەرێكم باسى ئەوەى بۆ كردم كە نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەى شۆرش كارى نەشتەرگەرى بۆ كراوە،بەرامبەر بەو نەشتەرگەریە برێك پارەیان داوە، دواتر باسى ئەوەى كرد كە لە نەخۆشخانە...

حەمید عوسمان: كۆمەڵكوژییەكەى شەرناخ و كۆیلایەتى پارتى و یەكێتى بۆ توركیا

پارتى و یەكێتى، وەك سەپانى داگیركەرانى كوردستان، لە ئاست كۆمەڵگوژى ئەمجارەى گوندى رۆبسكى ناوچەى شەرناخدا،جاریكى تر كۆیلایەتى خۆیان بۆ رژێمى فاشى و داگیركەرى توركیا دوپاتكردەوە،بە شێوازى جۆراوجۆر تاوانى كۆمەڵكوژیەكەیان بچوك كردەوە،لە ئاست هەڵوێستى خەڵكى باشورى كوردستاندا، ئاستەنگی و چەوشەكاریان بۆ چالاكیەكانى...

حەمید عوسمان: ئەى 125 شیوعى و جەلالیەكە، گەلى كورد دەوڵەتى كوردى دەوێت،نەك پاراستنى دەوڵەتى عراق ؟

125 كەسایەتى: عراقیەكان روبەروى ئەو هێزەدەسەڵاتدارانە ببنەوە كە عراقیان بەم رۆژە گەیاندوە. ئەمەی سەرەوە مانشێتى ئەو هەواڵەیە كە ئەمشەو لە سایتى ئەلكترۆنى هاوڵاتى بڵاوكرایەوە، ئەو هەواڵە بریتیە لە بەیانێك كە 125 كەسایەتى كورد و چەند عەرەبێكى عراقى دەربارەى روداوەكانى ئەم دوایییەى عراق دەریانكردوە، پاش...

حەمید عوسمان: منیش لە سەر وەڵامەکەی کاک موسەنا ئەمین قسەی دیکەم هەیە

دەربارەى رووداوكانى زاخۆ، دوو ووتارم نووسى، لەبەر ئەوەى رووداوى لەو جۆرە بە تەنها پێوەندیى بە پارتى و یەكگرتوەوە نییە، پێوەندى بە هەموو تاكێكى هەرێمى كوردستان و سەرتاپاى كۆمەڵگاى كوردستانیشەوە هەیە، منیش وەك تاكێكى كۆمەڵگاى كوردستان، بۆچوون و هەڵوێستى خۆمم دەربارەى رووداوەكان نیشاندا. وتارى دووەمم رەخنە...

حەمید عوسمان: موسەننا ئەمین یەكگرتو ناپارێزت، پارتی بێتاوان دەردەخات

دواى روداوەكانى زاخۆ،راگەیاندنى یەكگرتوى ئیسلامى كوردستان (یەكگرتو) و پارتى دیموكراتى كوردستان(پارتى)،دەستیان كرد بە تاوانباركردنى یەكترى،كەناڵەكانى ترى راگەیاندن،لە باتى سازكردنى بەرنامەى پرۆفیشناڵ و گشتى لە سەر روداوەكەى زاخۆ،چەند بەرنامەیەكی چەلەحانێیان بۆ بەرپرسانى پارتى و یەكگرتو سازدا،لە زۆربەى...

حەمید عوسمان: یەكگرتو نازانن پارتى مەنجەنیقی بۆ داخستوون

ناوچەى بادینان،بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان(پارتى) ناوچەیەكى ستراتیجیە،لە رابوردودا چەندان جار پارتى دوچارى شكست هاتوە،بەڵام لەبەر ئەوەى بادینانى بەدەستەوە بوە،توانیویەتى خۆى بگرێتەوە و هەستێتەوە.پاش شكستى شۆرشى ئەیلول،یەكێتى نیشتمانى كوردستان(یەكێتى) شۆرشى نوێى هەڵگیرساندەوە،ستراتیجى شۆرشى نوێ ئەوەبو...

حەمید عوسمان: با لە شاردنەوە و ناردنەوەى مدیرى ئەمنى سلێمانیشدا،دكتور فواد بابان بێتە سەرخەت

پاش مردنى دۆستى گەلى كورد دانیال میتران،كاك قادر نادر و كاك دكتۆر سالار باسیرە دەربارەى هەوڵى تیرۆركردنى دانیاڵ میتران و لیسى شمیس،وە بەرێزێكى تر دەربارەى تیرۆركردنى دكتۆر فانسنت وتاریان نوسى،من وەك كەسێك كە لەو كاتەوە لە ناو روداوەكانى باشوردا دەژیم،هەرسێ نوسینەكەى ئەو بەرێزانەم خوێندەوە وبە راست و...

حەمید عوسمان: سیناریۆى یادى سلێمانى و مەرگى ئەكیدى یەكێتى

زۆربەى چاودێرانى سیاسى پێیانوایە، لە هەڵبژاردنى ساڵى ئایندەى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێمدا، یەكێتى نیشتمانى كوردستان بە مەرگى خۆى شاد دەبێت،بۆیە هەر لە ئێستەوە كەوتۆتە پەلەقاژەى مەرگ و دەیەوێت لە رێگەى سیناریۆى پوچەوە خۆى لە مەرگ دوربخاتەوە،یەك لەو سیناریۆیانەى لەم ماوەیەدا گرتیەبەر،یادى 227 ساڵەى شارى...