• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کاوە رەش: بەڵێ بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پارلەمان

ئەگەر بێت وبەعەقڵێكی لۆژیكیانەو زانستیانە لەپرۆسەی هەڵبژاردن و سیستەمی پارلەمانی و دیموكراسی بڕوانین لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەشێ بگەیەنە ئەوبڕوایەی جگەلە ئیسڕائیل، هیچ ووڵاتێكی دیكەی ناوچەكە هەڵبژاردن و دەنگی میللەت تێدا، هێزی یەكلای كەرەوەو بەڕێوەبردن نیە.هەرلەتوركیای دراسێ، كەئەندامانی هەڵبژێرداوی پارتەكانی نەیاری دەسەڵات بۆ پارلەمان، لەزیندان قایم دەكرێن، تادەسەڵاتدارانی ئێران، كەمافی كاندید بوون بۆ هەموو كەس حیزبێك نیە تێدا. بۆیە باسكردن لەهەڵبژاردن و دیموكراسی و سیستەمی پارلەمانی، جگەلە...

کاوە رەش: بۆ ئەمەریكا و ئەوروپا، خوێنی كورد و ئۆكرانییەكان جیایە

ئەگەرچی ئێمەی كورد بەدرێژایی مێژوو، میللەتێكی زوڵم لێكراو چەوسێندراوەین، بەڵام هێشتاش جگە لەچیاكان، كەسی دیكە دۆستی ئێمە نیە.ئەم ڕاستیەش ئەوكاتە دەسەلمێت، كە بەرژەوەندی زلهێزەكان دەگوڕێ.بەبەراورد، بەو جەنگەی ڕووبەڕووی ئۆكرانیەكان بۆتەوە، كە هەموو دونیا بەچەك و پارەو سۆزو عاتیفە، پاڵپشتیانە. كەچی ئێمەی...

کاوە رەش: یەكیەتی، نەك سەرۆك كۆمار، هەقی گاوانی گاڕانی ئاوایشی نیە

باڤێڵ ئیبراهیم ئەحمەد، كەناوە ئەسڵیەكەی خۆیەتی لەبەریتانیا، بۆتە كەڵەگاو مافیای حیزبە بەناو سۆشیال دیموكراتەكەیی و بەڕاست و چەپدا  دەكوژێی و دەبڕێ لەزۆنی ژەنگاوی.ئەوێكی كەبۆی نیە لەبەریتانیا ئۆتۆمبیل لێ بوخوڕێت، كەچی نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی زۆنی ژەنگاوی لێ دەخوڕێی و كەسێ نیە بڵێ ستۆپ ، ئەی شوفئری...

کاوە رەش: ئەوانەی تەقلەیان بە بارزانی لێدا

بارزانی،  چونكە نەشارەزایەو،  سیاسەت و زمانی جیاواز نازانێ، ئەمەش وایكردوە، بێ ئاگابێ لەسیاسەت و دامەزراوەی ووڵاتانی زل هێزو، خاوەن بڕیاری جیهان. بەو هۆكارەش، زوو بەزوو، كڵاوی  لەسەر دەنێن.ئەو كۆمەڵە بێگانەی بۆ دۆلاری سەوز دەوریانداوە، كەسانی خانەنشینن، كەسەرنج و قسەو بڕیارەكانیان...

کاوە رەش: خیانەت وەك پیشەی مەلایی و جەلالی

‎خیانەت بە لایڤ ‎لەشەستەكانەوە تا ئیمڕۆ و  لەپێشتریش، خیانەت و دووبەرەكی نێو خۆی كوردان، هۆكارێكی سەرەكی  بووە، بۆ  نەبوونی قەوارەیەكی سەربەخۆ.‎ڕەنگە ١٦ی ئۆكتۆبەر تەنها ئەوەبێت كەزۆر تازەیەو خۆمان ڕاستەوخۆ لەتیڤیەكانەوە بینمان، چۆن سات بەسات هەردوو  سەركردەو چەكدارەكانی پدك و ینك،...

کاوە رەش: نەبونی هەواڵ هەواڵێكی خۆشە

ئینگلیز ڕستەی جوان دەبێژن كەدەڵێن، ( no news good news)نەبوونی هەواڵ، هەواڵێكی خۆشە.‎ لەنەبیستنی هەواڵی ئەو هەموو ڕادیۆو تەلەفیزیۆنە حیزبی و سێبەرەكانیان ، بۆ ئێمە دەبێتە هەواڵێكی خۆش.‎مایەی لەنگی و شەرمەندەییە لەو سەردەمەدا حیزب خۆی پێ سۆشیال دیموكرات بێت ، یاخود خۆی ناو نابێت پارتی دیموكرات، كەچی هەریەكەو...

کاوە رەش: بارزانی و گێڕانەوەی كەركوك بۆ خاڵی سفر

لەهەموو دونیادا كاتێك حیزبێك دەچێتە هەڵبژاردنەوە دەست دەكات بەداڕشتنی چەند خاڵێكی ستراتیجی، وەتا پلانی داهاتوو  (مانیفێستۆ)ی خۆی بۆ خولی داهاتووی پارلەمانی بەیان دەكات كەخاڵ بەخاڵ ڕوون و ئاشكران.بۆچی دەیانەوێ بچنە پارلەمان و دەسەڵاتەوە.بەڵام بارزانی لەكاتی ووتاردانی لەبەردەم بەربێژێری حیزبەكەی لەهەولێر،...

کاوە رەش: سلێمانی لەدارو موڵكی بابانەوە بۆ سەردەمی ئەولادەكانی لەندەن

سلێمانی ئەو شارەی سەردەمانێك، كە كەڵە شاعیر و مەلا و خوێندەوار و  ڕۆشنبیرو گیانبازەكان، تێدا لەبەردەركی سەرا سەفیان بەستبوو، ئیمڕۆ لەسایەی سێبەری ئەولادەكانی لەندەن، شەقام و كوچەو كۆڵانەكانی، بەتاقمی چەكداری فڵان و فیسار تەنراوە.لەدیدارێكی تۆڕی (بی،بی،سی)، لەحاكمی دوبەی،  دەپرسن، هەرگیز هەستت...

کاوە رەش: ‎كوردەكان بۆ تێك دەشكێن؟

‎كورد ڕەنگە تاكە میللەتی سەر ڕووی زەوی بێت، كەئەزمون لەشكست و تێكشكانی خۆی و خیانەتی دۆستەكانی وەرنەگرێت. ‎هەرئەوەش وایكردوە كەبەدرێژای زیاد لەسەدەیەك، نەتوانێت ببێتە خاوەن دەوڵەت. بەردەوام ناپاكی و دووبەرەكی ناوخۆیی وایكردوە، نێچیرێكی ئاسان بێت، بۆ ڕاوكردن لەلایەن دوژمنەكانیەوە. ‎كاتێك كوردەكان...

کاوە رەش: بابسوتێ ئەو دەنگانە

ئەگەرچی پرۆسەی دەنگدان و پارلەمانی شتێكی نامۆن بەكۆمەڵگای عێڕاقی و هیچ  لەژیان و گوزەرانی تاكەكان ناگوڕێ، بەتایبەت بۆ پارلەمانی عێڕاق، كەبۆ هەرێم دوو فلسی قەڵب ناهێنێ، جگە لەكەركوك و ناوچەكانی مادەی سەدوچل  كەدەبوو بەیەكگرتووی  بچوبانایە بەرامبەر عەرەب و توركمان. بەڵام تۆیەكی كورد...

کاوە رەش: ئێمە چ قەومێكین

مێژووی كورد لەهەرچوارپەرچەی كوردستان، پڕە لە دوو بەرەكی ولێكترازان، توشی دەردێكی هێند كوشندە بووە، كەهێشتا دەرمانی ساڕێژ بوونی ئەو دەردە نەدۆزراوەتەوە.قەومێكین شێن وشایی، شكست و سەركەوتن، یەكمان ناخات.ئەگەر زۆر نەگەڕێنەوە بۆ دواوە نەهەڵەبجەو ئەنفال، نەكیماباران و داڕوخانی نیوەی كوردستان، یەكی نەخستین.هەردوای...

کاوە رەش: بای بای کەرکوک.. پارە و پۆست بەرامبەر بە خاک

‎بەهەموو حیزبەکانی  هەرێم، ناتوانن لەسەر پارێزگارێكی كورد، بۆ كەركوك  ڕێك بكەون، كەچی بەردەگای ئۆفیسەکەی عەبادی، لەبەر شاندو باندی كوردییەكان بەركەس ناكەوێ.‎كێشەی ناسنامەو نەتەوەو خاك، هەمووی فت، ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی مووچەو پارەیە، وەك ئەوەی كورد هەزاران ڕۆڵەی بۆ مووچەو پارە بەخت كردبێ. سەدان گوندو...

کاوە رەش: ئەمەریكاو كەركوك

دەنگۆی هاتنی  هێزێكی ئەمەریكی بۆ پارێزگای كەركوك، نەك جێگای ئومێد نیە بۆ كورد، بەڵكو دەبێت كورد نیگەران بێت بەو  هاتنە ناوەوە.یەكێك لەهەنگاوە ستراتیجییەكانی ئەمەریكاو  هاوپەیمانەكانی لە جەنگی كەنداو دوای ڕاپەڕینی كورد لە١٩٩١ ئەوە بوو، كەكەركوك  لەژیر دەستی كورددا نەبێت.كاتێك كورد...

کاوە رەش: لەندەن و کەرکوک

ژمارەی دانیشتوانی لەندەنی پایتەخت بەریتانیا، زیاتر لە هەشت ملیۆن و نیوە، بەپێ دواین سەرژمێری ساڵی ٢٠١١، کەهەر دەساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت. لەو ژماریەدا ڕێژەی ئینگلیزە سپی پێستەکانی ئەو شارە، دابەزیوە بۆ بۆ نزیکەی لەسەدا چل و پێنج، کەواتە ئینگلیزەکان، لەپایتەختی ووڵاتەکەی خۆیان بون بەکەمینە! تەنانەت لەدواین...

کاوە رەش: لەسایەی حوکمڕانی دەبڵ بارزانی

ئەگەرچی حوکمەتی بەناو هەرێمی کوردستان، لەسەر سێ کۆڵکە داندراوە، ئەوانیش، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پارلەمان، لەو سێیانەش دووانیان بوونەتە قۆنەتەراتی دەبڵ مام و برازا، ئەوەی مابووە  پارلەمانە بوو، کەلەژێر ڕکێف و هەژمونی خێزانی مام و برازا بەزانییەکەدا نەبوو.جگە لەو...