• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

زمناکۆ ئیسماعیل: چۆن خۆمان لەکۆرۆنا بپارێزین؟

ئێمەی کورد ئەزمونی بەرکەوتنی نەخۆشییە خێراکانمان نییە کە جیهان دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا هۆشیاری رێگاچارەی خۆپارێزی ئەو جۆرە نەخۆشییەشمان نییە، بۆیە واپێویست دەکات لەئەزمونی ووڵاتانی دیکە، خۆمان موتربە بکەین و سود لەهەنگاوەکانی ئەوان وەربگرین، بەپێی ئامارەکانی جیهان، ڤایرۆسی کۆرۆنای کە ناوە زانستییەکەی بە (covid-19)، دەستنیشانکرا، نزیک دەبێتەوە لە ٨٠ هەزار کەس، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشییە، تا ئێستا نزیک بە ٣٠ هەزار هەڵگری ئەو ڤایرۆسە، توانیویانە ئەو ڤایرۆسە بپەڕێنن، سەرباری ئەوەی کە جیهان لەبەردەم مەترسی...

زمناکۆ ئیسماعیل: رەنگە کەیسی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە لە تاران خستیانە خوارەوە گەورەتر بکرێت

رەنگە دۆسێیەی فڕۆکە ئێرانیەکە وەک دۆسێی لۆکەربی، لەڕێگای ئەنجومەنی ئاسایش یەکلای بکرێتەوە، بەتایبەت کە ووڵاتی کەنەدا پێداگرە کە ئەو فڕۆکەیە بەموشەکی ئیرانی کەوتۆتە خوارەوە، لێرە بەدواوە پێویستمان بەوەیە کە ئەو دۆسێیە ببەستینەوە بە کوژرانی قاسم سولەیمانی، کە لە رۆژی سێی یەنایەرو پێنج رۆژ بەرلەکەوتنە خوارەوەی...

زمناکۆ ئیسماعیل: ئایا لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، جەنگ دەبێت؟

بەتەنها یەک هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران هەڵبگیرسێت، ئەویش کێشەی ئەتۆمی ئێرانە نەک کوشتنی (قاسم سولەیمانی)، بەڵام بەدەیان هۆکار هەیە، کە جەنگ لەنێوان ئەو دوو ووڵاتە روو نەدات، بەرژەوەندی ئابوری ئەمریکا، گرێدراوە بە هەڵایسانی جەنگ، بەڵام بەرژەوەندی ئابوری چەندین ووڵاتی هاوپەیمانی...

زمناکۆ ئیسماعیل: رۆژنامەنوسێکی تیرۆرکراو، لەکونجی زینداندا دەژی

تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسان لەهەرێمی کوردستان، یەکێکە لەو چەمکە قێزەون و بێزراوەی، کە چەندین ساڵە ئێمەی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، پێی ئاشنابوین، لەڕابردودا چەندین هەوڵی زۆر دراوە کە تیرۆری رۆژنامەنوسان رابگیرێت، چەندین رۆژ و کات و سات خراوەتە سەریەک، بۆ ئەوەی کە تیرۆری رۆژنامەنوسان رابگیرێت، بەڵام هەتادێت ئەم...

زمناکۆ ئیسماعیل: تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و ئازادی رۆژنامەگەریی

(سێ) یی مایسی هەموو ساڵێک، رۆژی ئازادی رۆژنامەگەرییە لەجیهان، بەڵام (پێنج) یی مایسی هەموو ساڵێک، رۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)ە لەهەرێمی کوردستان، لەنێوان ئەو دوو رۆژەدا، یەک لێشاو رۆژنامەنوس هەیە، بە سەدان چەناڵی میدیایی هەیە، بەسەدان رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی هەیە، سەرجەمیان کۆن لەبارەی...

زمناکۆ ئیسماعیل: ئیرهابی فیکری و شەڕی کۆنە قین

رۆژگاری دوای راپەڕین کە بەزنجیرەیەک شەری ناخۆدا گوزەریدەکرد، لەشەمەندەفەر دەچوو، کە بەدوای خۆیدا زنجیرەیەک فارگۆن رادەکێشێت، زنجیرەیەک رۆژگاری رابردوو، کە پڕبوو لەگەمەی نابەجێی سیاسی، پڕبوو لەبیرۆکەی شەڕی کۆنەقین، پڕبوو لەو کەسانەی کە بەدوای تۆڵەکردنەوە لەیەکتردا دەگەڕان، ئەو کەسانەی لەنێو ئەو شەمەندەفەرەدا...

زمناکۆ ئیسماعیل: ریزی مەرگ و خەندەی مەرگ، بە لاڕێدابردنی کەیسی ئەنفال

هەموو ساڵێک کە نزیک بە مانگی نیسان دەبینەوەو پێ دەنێنە نێو چواردەهەمین رۆژی ئەو مانگە، لاپەڕەی بەکارهێنەکانی سۆسیال میدیای وەک فەیسبوک و تویتەرو ئینیستاگرام، پڕ دەبن لەووێنەی کارەساتی ئەنفال، لەنێو سەرجەم ووێنەکاندا، ووێنەی ریزێک منداڵ دەبینین، کە وەستاون رووەو شوێنێکی ئاراستەکراو.   ئەم ووێنەیە...

زمناکۆ ئیسماعیل: بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

دەستکەوتەکانی رۆژئاوای کوردستان، کە لەپاش دروستبونی شۆڕشی ٢٥ شوباتی ٢٠١١ هاتە ئاراوە، کەتیایدا کورد توانی دەستبگرێت بەسەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، لەوروانگەوە هەریەکە لەکانتۆنەکانی جزیرێ و کۆبانێ و عەفرین هاتنەبوون، کەدواجار بەهەرسێ کانتۆنەکە هەرێمی رۆژئاوای کوردستانیان لێدروستکرا،...

زمناکۆ ئیسماعیل: وەدات حوسێن، شەڕی پانیزمی کوردی و ریسکردنەوە بەخوری

تیرۆرکردنی میدیاکار (وەدات حوسێن)، نە زەنگی مەترسیدارە بۆ سەر رۆژنامەنوسان، نە گەیاندنی پەیامێکە بەمەبەستی چەپاندنی دەنگە ئازادەکان، نە تۆڵەکردنەوەیە لەو قەڵەمانەی کەڕێگرن لەگەندەڵی و چەتەگەری، نە رێگریکردنە لەدروستبونی هێزێکی شۆڕشگێڕی نوێ لەهەرێم، کەبیەوێت لەڕێگای میدیاکارەکانیەوە، تەشەنە بەبیرو ئایدۆلۆژیای...

زمناکۆ ئیسماعیل: رۆژێک بۆ کچانی رۆژنامەنوسی کورد

هاوشانی رەگەزی بەرامبەریان، هەمیشە کچانی رۆژنامەنوسی کورد دەبینین لەنێو کەناڵەکانی راگەیاندن کە بەکاری رۆژنامەنوسی هەڵدەستن، چ وەک بێژەربێت یاخود وەک هەواڵسازو ئامادەکارو جێبەجێکاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنی، چ کە دەبینرێن وەک پەیامنێرو فۆتۆگرافی رۆژنامەوانی لەنێو چالاکییەکانی شەقام و خۆپیشاندان و روداوە گەرمەکان...

زمناکۆ ئیسماعیل: لەو دیو کتێبە سوتاوەکانی جەمال غەمبارەوە (نامەیەکی کراوە لەکوچەکانی مەڵکەندییەوە بۆ کورە غەمبارەکەی)

کاتێک مرۆڤ لەخودەوە دەچێتە پلەی باڵا، دەبێت هەست بە بونی ئەو هێزە گەورە بکات کەلەپشت ئەو مرۆڤەوە خۆیان مەڵاس داوە، دەبێت مرۆڤ چاو لەرابردوی نەنوقێنێت و هەمیشە تەماشای ئەو پلیکانانە بکات کەپێیدا سەرکەوتوە و گەیاندویەتییە ئەو ئاستەی کەپلەی باڵابونی ئەوی تیادا راگەیەنراوە، هیچ پلیکانەیەک نییە چەندین مرۆڤی...