• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سالار جاف: بۆ ئاغای قوباد تاڵەبانی

من لە مەغزەنێکی سویسرا کرێکارێکی ئاساییم، مانگانەکەم چوار هەزار و پێنج سەد دۆلارە، وەک سەرۆکی وڵاتەکە شەمە و یەکشەمە لە ماڵەوەم، وەک سەرۆکی وڵاتەکە خانو و کارەبا و ئاوی سارد و گەرم و تەئمینی دکتۆر و پاسپۆرت و مافم هەیە.ئایا لە کوردستان کرێکار هەمان مافی تۆی هەیە؟ با من پێتبڵێم جەناب.سەرەتای گەنجێتیم لە فڕنێکی سەمون ئیشم ئەکرد، سەعات دوی شەوی زستانی سلێمانی لەخەو هەڵەستام و بە ناو ڕەشەبای سلێمانییا ئەچوم بۆ ئیش، گەرمای کورەی فڕن و بوخاری سەمون هەڵهێنانەکەت بۆ باسناکەم چونکە تۆ لەو مەعاناتە تێ ناگەیت..ئاغای...

سالار جاف: په‌یکه‌رێکی ئاشتی بۆ دیاری قه‌ره‌داغی

کێ شه‌ڕی نه‌فره‌تیی ناوخۆی بیر نایه‌ت، وه‌ک مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو ده‌ڵێت شه‌ڕ کام کوانو و ماڵ و ره‌نگی نه‌کردبو به‌دو به‌شه‌وه، هه‌موان ده‌زانین ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ناو بون و له‌شه‌ڕی ناوخۆدا بێ لایه‌ن مانه‌وه‌له‌په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕن، هه‌مو کایه‌کانی ژیان له‌و ساڵانه‌دا بو به‌دو ره‌نگ و دو به‌شه‌وه‌،...

سالار جاف: ئاگرەکەی عارف قوربانی کوێی دەسوتاند؟!

ئەو راستیەی کە زۆربەی چاودێران و رۆژنامەنوسان لە سەری هاوڕان، دۆراندنی هەمو لایەنێکی سیاسیە لە شەڕی راگەیاندندا دژ بە یەکێتی، چونکە ئەو حیزبە بە درێژایی مێژوی خۆی لە شەڕی راگەیاندندا سڵی نەکردوەتەوە ، لە بەکارهێنانی نزمترین ئاستی شەڕ و پەنا بردن بۆ هەمو جنێوێکی سیاسی و دروستکردنی سەدان تۆمەتی ناڕاست...

سالار جاف: خوێن له‌ که‌ڵپه‌ی پارتی ده‌چۆڕێت..با گۆڤاری لڤین بپارێزین!!!

  محه‌مه‌دی مه‌لا قادر که‌ یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌ فه‌رامۆشکراوه‌کانی پارتی، له‌ رقی په‌راوێزخستنه‌که‌یدا بێت، یاخود بیه‌وێت لاسایی جه‌وهه‌ر نامیق بکاته‌وه‌(که‌ هه‌رگیز شتی و ا له‌ حه‌مه‌ ناوه‌شێته‌وه)، له‌ دیمانه‌یه‌کی لڤیندا وتبوی پێشره‌وی کورد پارتیه‌ و سه‌رۆکمان بارزانیه به‌ سه‌رچوه‌ و عه‌یبه‌یه‌...

سالار جاف: هه‌قوایه‌ نێچیره‌ڤان ئامۆژگاری مه‌سروری ئامۆزای بکات

من هه‌میشه‌ تێروانینم وابوه‌، که‌ هیچ هێزێکی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ناتوانێت گۆڕانکاری ریشه‌یی له‌ بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌و بنه‌ماڵه‌دا ئه‌نجامبدات، به‌ڵکو ده‌بێت به‌کتریای گۆرانکاری له‌ ناو خودی بنه‌ماڵه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵبدات و به‌ تێپه‌ڕبونی رۆژگار گه‌شه‌ بکات و پارتی به‌ره‌و...

سالار جاف: پارتی و پیشاندانی رویه‌کی تری به‌ربه‌ریه‌ت

له‌ به‌یانیه‌کی زودا، کاتێک فه‌رمه‌نبه‌ر و مامۆستا و پۆلیس و کرێکار و دوکاندار و هه‌مو هاوڵاتیه‌کی تر له‌ ماڵه‌که‌ی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و شار جمه‌ی دێت له‌پیاوی مه‌رد و سیخوڕی حیزب، گه‌نجێکی شیکپۆشی خوێندکاری مۆدێرن له‌ به‌رده‌م کۆلێژه‌که‌یدا رفێنرا و به‌ چه‌ندین بازگه‌دا قوتارکرا و له‌ موسڵ به‌ کوژراوی...

سالار جاف: یه‌کێتی بۆ یادی سلێمانی کرده‌وه‌؟

یادکردنه‌وه‌که‌ی یه‌کێتی بۆ سلێمانی هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ شینه‌ گورگانه‌، جگه‌ له‌وه‌ی دان به‌و دۆڕانه‌دا نانێت له‌ سلێمانیدا تۆماریکرد، به‌ لامه‌وه‌ سه‌یره‌ یه‌کێتی له‌ راگه‌یاندنه‌کانیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت سلێمانی به‌و جۆره‌ دروشمه‌ بریقه‌داره‌ سواوه‌ بێزراوه‌ کۆنه‌ بێ ئه‌همیه‌تانه‌ بخه‌ڵه‌تێنێت.له‌ سیاسه‌تدا...

سالار جاف: بواره‌که‌ قولی ره‌شوسپی ده‌رخست.

زۆر جار کادیره‌کانی یه‌کێتی و پارتی، حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانیان به‌ ده‌ستی ده‌ره‌کی و جاسوسی ده‌ره‌کی ناوبردوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وکاتیش و ئێستاش دیاره‌ و دیار بوه،‌ که‌ کێ پیاوی ده‌ره‌وه‌یه‌ و کێ ده‌بابه‌ی تورکیای هێنایه‌ سه‌رپه‌له‌مان و کێ پاسداری هێنایه‌ کۆیه‌ بۆ کۆمه‌ڵکوژی دیموکرات و کێ گه‌شته‌ به‌غداد...

سالار جاف: نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌نگاوی داهاتوی ده‌خاته‌ به‌ر شرۆڤه‌ کردن

. هه‌میشه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رکرده‌ی دێرینی یه‌کێتی و سه‌رۆکی ئیستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌گه‌ر خواستبێتی بچوکترین هه‌نگاو بنێت له‌ سه‌راتادا دیدی خۆی له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خستۆته‌ رو، هه‌مو یاداشته‌کانی ئه‌م سیاسیه‌ بخوێنینه‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ له‌ هه‌مو سه‌رده‌مه‌کاندا به‌...

سالار جاف: له‌ کۆتایدا نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی کردبه‌ کورتی

له‌ ماوه‌ی رابردودا و دوای روداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوباتی سلێمانی ، که‌ ده‌سه‌لات قه‌سابخانه‌یه‌کی بێ وێنه‌ی له‌ مێژوی ئه‌و شاره‌دا بۆ گه‌نجان و نارازیانی سلێمانی دروستکرد، زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ حیزبی و حکومیه‌کانی کوردستان بۆچون و ئایدیای خۆیان له‌ سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ و کۆی ناره‌زاییه‌کان خستۆته‌ رو، هه‌مومان...

سالار جاف: ئاهه‌نگه‌که‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ند کڵاو کردنه‌ سه‌ر مام و دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆی هه‌لبژاردنه‌کانی ته‌مووزی ڕابردوو بوو

له‌ ناو یه‌کێتیدا کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ هه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ مه‌له‌فیان پیسه‌ و قێزه‌ونن له‌ ناو خه‌ڵکدا له‌ باسکردندا نایه‌ت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێكیش هه‌ن خه‌ڵک خۆشی ئه‌وێن، ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ پاشه‌ڵی خۆیان ناترسن و له‌ ناو خه‌ڵکدا خۆشه‌ویستن هه‌میشه‌ مام له‌ هه‌موو بارودۆخێکی ناهه‌موار ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌،...

سالار جاف: له‌ حه‌وتی ئازاردا هه‌ڵپه‌ڕین سوکایه‌تیه‌ به‌ خوێنی ڕێژوان و شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین

هه‌ر دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا بوو جاده‌ی سالم و خوێنی ڕێژوان ده‌ست له‌ ملانی یه‌کدیان کرد، هه‌ر دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا بوو داره‌کانی باخی گشتی به‌شی دوو ساڵ وشک نه‌بوون خوێنی زمناکۆی چوارده‌ ساڵیان له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵمژی، هه‌ر دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا بوو کتێبخانه‌که‌ی ئه‌نوه‌ر برزوو شایه‌تحاڵی کۆمه‌ڵکوژی ڕۆڵه‌...

سالار جاف: ده‌رفه‌ت بۆ کڕینه‌وه‌ی که‌رامه‌ت، خۆمان بیخولقێنین یان ده‌سه‌ڵات بۆمان فه‌راهه‌م ده‌کات!

زۆر جار توڕه‌ بوونه‌کان ڕه‌نگه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ گه‌روی خه‌ڵکدا بمێننه‌وه‌و وه‌ک ئاگری بورکانێک به‌ دوای کونیله‌یه‌کی گونجاودا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بته‌قنه‌وه‌ و خاڵی ببنه‌وه‌ له‌و هه‌موو خۆخواردنه‌وه‌یه‌ی به‌ درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌ ناو خۆیاندا هه‌زمیان کردووه‌، ساتی ته‌قینه‌وه‌کان دیار نین،...

سالار جاف: نیۆرک تایمز : چه‌کداره‌کانی بارزانی له‌ بری هه‌ڵدانی به‌رددا، منداڵی چوارده‌ ساڵیان کوشتووه

دوای ئه‌وه‌ی له‌ حه‌ڤده‌ی شوباتدا خه‌ڵکی سلێمانی خۆپیشاندانیکرد و داوای چاکسازی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵییان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمکرد . به‌ڵام له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی لقی چواری پارتی دیموکراته‌وه‌ به‌ گووله‌ وه‌ڵامدرانه‌وه‌ و له‌ کاتێکی که‌می که‌مت...ر له‌ خوله‌کدا بیکه‌یسی و کڵاشینکۆف و ده‌مانچه‌کانی...

سالار جاف: نامه‌‌یه‌ک بۆ مه‌لا به‌ختیاری هاوڕێم..، هه‌ر خوێنێک بڕێژرێت تۆ به‌رپرسیاریت !!!

ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێیه‌کمدا له‌ کافتریایه‌کدا دانیشتبووین، زۆر بێ تاقه‌ت بوو، زۆر غه‌مبار بوو، زۆر بێزار بوو، پێی وتم سالار سبه‌ینێ واز له‌ یه‌کێتی و مه‌کته‌بی ڕێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کان ده‌هێنم ، سبه‌ینێ یه‌کێتی ده‌یه‌وێت ئێمه‌ دژی ئه‌و که‌سانه‌ بوه‌ستین که‌ داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن ، من ناتوانم دژ...