• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

محەمەد مەندەلاوی: ئایا دیمەنی دار خورمای عەرەب لە دهۆکی دەلال سەیر نییە!

ڕۆژی دووشەمەی پێشوو ١٤ ٠٣ ٢٠١٦ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بەئامادە بوونی هەندی لە کۆنسۆلانی ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان زانینگەی ئەمریکی لە شاری دهۆ کردیەوە.  دیمەنی دار خورمای عەرەبی بیابان بوو لە بەر دەمی بێشکەی هزر و شارستانێتی چاندیان. با ئەمەیش بڵێن، هەرچەند دارەکە ١٠٠٪ عەرەبی نییە، چونکە لەزۆر ووڵاتانی جیهان دا بوونی هەیە تا ئەگەیە ئەمریکا و باشووری فەرەنسا و باشووری ئێران هتا دوایی. بەڵام دارەکە، هینی دەڤەری گەرمەسیرە. خۆمانیش لە چەند شاریکی کوردستان لە دەڤەری گەرمیان...

محەمەد مەندەلاوی: لاواز بوونی بیری نەتەوایەتی و نیشتمانیی لای تاکی کورد

بێ گومان لە ناونیشانی ووتارەکە ڕوونە، کە مەبەستم هەموو تاکێکی کوردە بە بێ جیاوازی، بەڵام، لە پێش هەموو دا پارتە ڕامیارەکان و ڕۆشنبیرەکانن، کە هیچ هەنگاوێکی کارەکی لەم بوارە دا نەیان ناوە تا مرۆڤی کورد وەکو مرۆڤەکانی تری نیشتمانەکان لە جیهان دا خۆی بناسی یا خۆی بناسێنی بە بێ پاشگر؟، یا لە کاتی پێناسینی...

محەمەد مەندەلاوی: چۆنیەتی بەهەڵە دار چاندن بە بۆنەی یادە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان لە هەڕێمی کوردستان؟!

دار لای زۆربەی زۆری نەتەوەکانی جیهان دا هیمای ژیان و خۆشەویستیە. ڕۆڵی دار لە ژینگە دا،هاوکێشی ژینگە دروست دەکا، ژینگەیکی گونجاو پێکدێنی بۆ ئاژەڵ وەکو سروشتێکی پاڕێزراو، دیسان بوونی دار خاک ئەچەسپێنی لە شوێنی خۆی تا ڕاماڵین ڕوونەدا، وەکو گۆتین دووەم ئۆکسید کاربۆن هەلمژی کە زیانی هەیە بۆ مرۆڤ و سروشت،...

محەمەد مەندەلاوی: بۆ ئەکادیمیای نیشتمانی زمانی کوردی لە گەڵ ڕێزمان دا

ڕۆژی هەینی ڕابوردوو دەستەیکی شارەزایانی زمانی کوردی بە سرۆکایەتی ئافرەتێکی زمانناس و نووسەر و هەڵبەستوان بە ناوی (کوردستان موکریانی) لە ڕێ یەکێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیندنەوە دامەزراندنی ئەکادیمیای زمانی کوردی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. بێگومان ئەم خانمە لێ هاتووە ناوێکی ناسراو و بەناوبانگە...

محەمەد مەندەلاوی: پێویستە لەسەر پارتە کوردستانیەکان پەردەلادەن لەسەر بەڵگەنامە نەهێنیەکانی سەدە بیست؟

لەوانەیە خوێنەری بەڕێز پڕسیار بیکا، بۆ تەنها نەهێنیەکانی سەدەی بیست؟. لە وڵام دا ئەڵێن، لەبەر ئەوەی کە لەم سەدە نەفرەت لێکراوە دا زۆر شتی گەورە ڕووی دا لە کوردستان و دەڤەرەکە و جیهان ، بەڵام ئێمە لەم وتارە دا تەنها باسی پارتە کوردستانیەکان دەکەین لە بەشێک لە نیشتمانی گەلی کورد کە باشووری کوردستانە،...

محەمەد مەندەلاوی: بۆ مرۆڤی کورد لە درێژایی مێژوو چالاکی هزر و تەنی هەیە؟

پێش ئەوەی دەست پێ بکەم و بچمە ناو بابەتەکە با ئەوە بڵێم، هەر نەتەوەییکی تر لە جاتی نەتەوەی کورد ئەبوایە، بێگومان ئێستا نموونەییش لە سەر ئەرز نەما بوو،مەگەر لە ناو پەڕتووکەکانی مێژوو هێما بۆی کردبوون، ئەمە تەنها قسە نییە، مێژوو شایەتە، کوا ئاشووریەکان؟ کوا ئارامیەکان؟ کوا بابلیەکان؟ کوا نەتەوەکانی تر؟...

محەمەد مەندەلاوی: کڵاش ناو و ناوەڕۆک پییشەیکی کوردی کۆنە

چەند ساڵیک لە مەو پێش لە هەندیک لە وتارەکانمان دا چ بە کوردی چ بە عەرەبی بە شێوەیکی زانیارانە باسی شارستانیەتمان کرد، کە تیا گوتین جوگرافیا و ژینگە و کەش ڕۆڵێکی سەرکی هەیە بۆ پێکهێنانی مرۆڤی ژیر. بێگومان نیشتمانی کوردان کە کوردستانە ئەگەر مرۆڤی کورد لە سەردەمی دێرین دا سەرنەکەوتبوو بە سەر ئەو سێ شتە...

محەمەد مەندەلاوی: کورتە باسێک دەربارەی مێژووی ناو و نازناو و ووشە لە زمانی شیرینی کوردی

چەودێری هێژا، وەوکو دەزانی پێکهێنەری ووشە و زمان مرۆڤە، ئەگەر مرۆڤ نەبایا لەسەر ئەم ئەرزە ئیتر نە شارستانیەت و نە زمان بە هەموو درێژەیک نەبوو، ئەمە مرۆڤە کە مێژوو و زمان و شارستانیەت دروست کرد. خوێنەری بەڕێز، پێش ئەوەی بچمە ناو بابەتەکە با ئەمە بە تۆی هێژا بڵێم. ماوەێک پێش ئێستا سازمانی "یونسکۆی= Unesco"...

محەمەد مەندەلاوی: ڕای من لەسەر وتە بەنرخەکەی بیرمەندی گەورەی عەرەب (حەسەن عەلەوی)

ئەو کەسایەتییە کە دەمانەوێ ئەمڕۆ لە ووتارەکەمان دا باسی کەین تەمەنی ڕامیاری و ڕۆژنامەگەریی لە ماوەی تەمەنی نووسەری ئەم ڕستانە درێژترە. تۆمارگەی ژیانی پڕە لە شەڕە قەڵەم و ڕوو بەروو بوونەوە لەگەڵ نەیارەکانی و ڕەکەبەرەکانی ڕامیاریی دا. هەر لەسەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دا تاکو ئێستا لە ململانی هزری...

محەمەد مەندەلاوی: بۆ پرۆفیسۆر عزالدين مصطفى رسول

دوو دەهە لە مەو پێش، کۆمەڵەی کوردی لە شاری (ئوربرو=  Örebro) لە ووڵاتی سوێد، سیمیناریک ساز کرد بۆ دوکتۆر (عز الدين مصطفى رسول) کە دەها هاووڵاتی کورد لە هەندەران بە ژن و مەردەوە ئامادەی بوون. پاش تەواوبوونی سیمینارەکە، دەرگای پرسیار و تێبینیەکان کرایەوە، تا ئامادە بوان ئاراستەی دوکتۆر بکەن. منیش...

محەمەد مەندەلاوی: بە بوونەی ڕۆژی قوتابیانی شاری ئوربرو پیرۆزبایی دەکەین

هەر ساڵ لە یەکێک لە ڕۆژەکانی مانگی جۆزەردان، واتە مانگی شەشمی زاینیی، لە شاری " ئوربرو - Örebro "ی خۆشەویست، شارە جوانەکەی مەملەکەتی سوێد، بە بوونەی ڕۆژی قوتابیان، کە لە لایانی هەموو خوێندەکاران و دایک و بابان و خەڵکی شارەکە، جەژنێکی خۆش و پڕ کەیف و شادی بە ئەم ڕۆژە شکۆ دارە بە ڕێووە چوو. لاوانی کوردی...

محەمەد مەندەلاوی: ئایا ووشەی نەورۆز ووشەیکی کوردیە یا فارسیە؟

محەمەد مەندەلاوی بۆ ڕوونکردنەوەی ناوەرۆکی سەروتارەکە، پەیوستە چاویک هەڵدەین بە مێژووی ئەو ناو و ووشە کۆچ کراوانە لە لای نەتەوەیکەوە بۆ نەتەوەیکی تر و دووبارە وەرگرتنیان لە لایانی نەتەوەی یەکەم بە شێوازیکی دەستکاری کراو لە لایانی ئەو نەتەوەیە کە خواستنەوەی (استعارە) کرد بوو و هەندی دەستکاری تیا کرد...

محەمەد مەندەلاوی: زمان ناسنامەی نەتەوەیە بە تایبەت بۆ گەلی کورد

بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک لە رێکەوتی (٢١)ی فێبریوەری، نەتەوەکانی جۆراوجۆری جیهان، هەر ساڵ لەم ڕۆژە مێژوویە یادی بە شکۆی دەکەنەوە، جەژن دەگێرن، کۆرو سیمیناری ئەدەبی و هونەری بۆ ئەم یادە پیرۆزە دەبەستن، بۆ بەهێزکردنی هەمەچەشنەی کولتووری و هەمەڕەنگی زمان لە گێتی. بەداخەوە، ئێمەی...

محەمەد مەندەلاوی: سەرەنجامی جەنگی دەروونی داگیرکەری عەرەب دژی باشووری کوردستان

پێشەکی، لەبەر ئەوەی کەس بە هەڵە لە قسەکانم تێنەگا، با خوێنەری بەڕێز بزانی، کە من کوردیکی وڵات پاریزم، بە درێژایی ژیانم، قەت زیان بە گەلەکەی خۆم نەگەیاندوومە. نە بە گوتار نە بە کردار. بەلکو بەپێچەوانە، ئەووە ئەو لایانە سیاسیە بوو کە زۆرتر لە سی (٣٠) ساڵ خەباتی سیاسی لە ڕیزەکانی کردم زیانی مادی و مەعنەوی...

محەمەد مەندەلاوی: بۆ بەڕێز ئیبراهیم علیزادە، کۆماری کوردستان بە بڕیاریکی کوردی دامەزرا نە بە خواستی شوورەوی؟

لە چاوپێکەوتنیکی تەلەفزێۆنی بە بۆنەی یادکردنەوەی (٦٩) ساڵەی کۆماری کوردستان، لە گەڵ سکرتێری کۆمەڵەی ڕێکخراوی کۆمەنیستی ئێران(ئیبراهیم عەلیزادە). ئەم سیاسەتمەدارەی سەردەمی جەنگی سارد، بە شێوازیکی زۆر نزم و بەعەقلیەتیکی ئێرانچێەتی باسی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی کرد. لە ناو قسە کانی هات، کە کۆماری...