مه‌لا مسته‌فای بارزان سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گونجاوی بارودۆخی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنبیری ئه‌و قۆناغه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو، كه زۆرینه‌ی هه‌وادارانی به باوكی روحیی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان ده‌زانی و زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ته‌واوی ئاگای له ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و ململانێیه حزبیه‌ی نێو پارتی نه‌بوون تاوه‌كو جیابونه‌وه‌ی برایم ئه‌حمه‌د و هه‌ڤاڵانی كه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی وخودیی كه‌سایه‌تی مام جه‌لال دواتر ئه‌و ره‌وته به جه‌لالی ناسرا و ركابه‌ری و دوربهرهكیهكه گه‌یشته ئه‌وه‌ی به بێ سڵه‌مینه‌وه...
بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كارێك، هه‌رجۆر و شێوه‌یه‌ك بێت، له هه‌ر بابه‌تێكی گشتی بێت یان تایبه‌تی، بێگومان زه‌مین و زه‌مانی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت. باسی بارودۆخی نێوخۆیی كوردستان و مۆرك و جه‌وهه‌ری ململانێكان و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوته‌ریب و یه‌كتربڕه‌كان له‌م كاته‌دا ناكه‌م، كه ره‌نگی تایبه‌تی خۆی گرتووه. ئه‌گه‌ر...
له دوا دیدارمان دا، كاك قادری حاجی عه‌لی پشتگیری خۆی بۆ هه‌ندێك بۆچون و جموجوڵێكی سیاسی له پێناو چالاكیه‌كی سیاسی گشتگیر و دوورمه‌ودادا، كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێدا راوبۆچونمان له‌وباره‌وه گۆڕیبووه‌وه و، به هێمنی و فۆرمێكی نوێوه گرنگیمان پێده‌دا ،ده‌ربڕی. دوا هیوای خۆی پێ راگه‌یاندم، كه چۆن ده‌كرێت...
له‌م رۆژانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی تاریكه رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌ستی خه‌ڵكی ناخاڵه و كاڵفامی تازه‌پێگه‌یشتوی ناسیاسیی كوردستان، زۆر كه‌س بۆ خۆ پاككردنه‌وه و پیشاندانی دڵسۆزی و پاك‌و بێگه‌ردی و دانایی خۆی وا قسه‌ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆباڵی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وت و زیانه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و نیه و راوبۆچونی...
ئه‌م ده‌سه‌لاته هیچ هه‌لێكی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ پاراستنی خۆی به‌م حاڵه شڕهیهوه نهیقۆستبێتهوه. به ناوی لێبرالیزمه دواكهوتوهكهی و سیستمه سهرماهیداریه بێ سه‌رمایه‌كه‌ی خۆیه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كڕۆكی ده‌سته‌واژه‌كه و زه‌مینه‌ی پیاده‌كردنی بزانێت، به چاولێكه‌ری كوێرانه‌ی سیستمه جیهانیه‌كان...
هیچ هیوایه‌ك بۆ چاكسازی و كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به مانه‌وه و زاڵبونی ئه‌م حزبانه‌و به‌م شیوه حوكمڕانیه نه‌ماوه ، له‌كۆتایی هاوكیشهكهدا، یان نسكۆ یان گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی و له‌سه‌رخۆی هه‌رێم به‌هه‌موو بارێكه‌وه بۆ باوه‌شی ناوه‌ند و له‌ناوچونی ئه‌زمونه‌كه، یان پهرشوبڵاوبونهوه...
پێویسته بوترێت، درێژه‌دان به‌م مه‌سه‌له‌یه له‌م كاته‌دا، جگه له خه‌ڵكی ته‌سكبین و حزبی شكستخواردووی حوكمڕان، قازانجی كه‌سی تێدا نیه و به زیان بۆ پرسه گرنگه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی له‌م ململانێی ناوه‌خته‌دا له‌دووره‌وه له خۆشی‌دا گه‌شكه‌ی كردووه و گومانیش ده‌كرێت ده‌ستیی تێدا...
كازمیهك كه تا ئه‌مڕۆش هیچ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی له نزیكبونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا نه‌بینیبێت و چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی عیراق بكات بۆ بڕیاری جدی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه هه‌ستیاره‌كاندا. ئێستا وا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات و به‌كرده‌وه له شێوه‌ی هاتن و سه‌ردانه‌كانی له نێوخۆی هه‌رێم...
ئه‌گه‌ر بته‌وێت خه‌ڵك چه‌واسه بكه‌یت، قسه‌ی بی بنه‌ما ده‌كه‌یت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت خه‌لك به گه‌نده‌ڵی و دزیهكانت نه‌زانن، باسی لایه‌كی دیكه ده‌كه‌یت و هه‌وڵ ده‌ده‌یت رووی خه‌ڵك به‌ره‌و تاریكی وه‌رگێڕیت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت شكستی خۆت بشاریته‌وه، ئه‌وه هه‌م درۆ و بوختان ده‌كه‌یت و هه‌میش به هه‌ڵه باسی...
به‌شداری ده‌سه‌ڵات بهههرشێوهیهكی بێت بۆ یه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كیه كه به پێی بۆچون و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی حزبه‌كه‌ت ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ وه‌ك حزب به‌شداریت نه‌ك وه‌كو جه‌ماوه‌ری و ده‌نگ و پێگه‌ی كه‌سی تایبه‌تی خۆت)خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌یت و به هه‌موو رێگه‌یه‌ك هه‌وڵی راسته‌رێكردنی ده‌سه‌ڵات لاربووه‌وه...
له‌وه دڵنیاین كه ده‌سه‌ڵاتی كورد به درێژایی مێژووی خۆی و به‌تایبه‌تی له‌م سێ ده‌یه‌ی دوایی كاری به ستراتیج و پلانی دوورمه‌ودا نه‌كردووه، به‌ڵام ئیمه لێره كه ده‌ڵێین ستراتیجیه‌تی كورد نه‌ك ده‌سه‌ڵات، مه‌به‌ستمان بیروبۆچون و ره‌فتار و هه‌وڵ و ئامانجی دورمه‌ودای گه‌لی كوردستان و قوربانیدانیانه...
ئه‌وه‌ی له سه‌ر بارودۆخی خه‌ڵك له مێژوودا زانراوه و ئه‌و گۆڕانكاریه نه‌رێنیانه‌ی له ره‌وشی ژیانی مرۆڤ و به‌ده‌ستی خودی مرۆڤ روویداوه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س له جه‌نگدا تیاچوون. دونیا ئه‌وه‌نده به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات ئه‌مڕۆ1.2 ملیار كه‌س ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت له...
هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی شكستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه كه به پێچه‌وانه‌ی حه‌وت پره‌نسیپ و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی غاندی ره‌فتاریان كردووه، به كرده‌وه و تێۆری وه‌ك پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی شۆرش و ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕێان یێ نه‌بووه و پێشێلیان كردووه: 1- له‌شاخ و له‌شار، شه‌ڕ...
له‌دوندی شاخه‌كه‌دا به دووربینێكهوه چاودێری رێگاكه‌ی ده‌كرد، په‌ڵكه ره‌شه جوانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌رده‌په‌ڕی نێوان لاپاڵ و زه‌نوێر و لاته‌نیشتی ئه‌و شاخه و له‌و بێشه شێره‌دا تاپلۆیهكی سوریالانه‌ی ده‌نه‌خشاند. جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موان بوو، ئومێدی به بێ ئومێدان ده‌به‌خشی و هاڵاوی هه‌ناسه‌دانی وه‌كو...
ئه‌و هه‌واڵه وردانه‌ی به خشكه‌یی له به‌غداو جیهانه‌وه ده‌رباره‌ی جموجوڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران وشێوه‌ی عیراقی داهاتوو ده‌رده‌كه‌ون و به هێواشی روون ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا و ئێران له زۆر شت هاوڕان له عیراقدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكیه ئاشكرایه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان...