• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

هیمن محمود حەمە: بۆچی دەنگەکان وایانلێهات؟

هەرچەندە هێشتا ئەنجامی تەواوەتی دەنگدان ئاشکرا نەکراوە بەڵام بەپێی ئاماژەکان دەنگی گۆڕان لە شاری هەولێر کەمیکردووە، ئەمە ئەگەر لەروانگەی گۆڕینی ئەنجامی هەموو هەڵبژاردنێکەوە تەماشابکرێت کە روودەدات شتێکی ئاساییە، بەڵام بۆچی لای من ئاسایی نیە: 1_ ماوەی 21-9 و 30-4 تەنها 7 مانگ و 9 رۆژە، واتە ماوەیەکی...

هیمن محمود حەمە: كه‌ی ئیَن ئیَن... هه‌واڵ یان هه‌ڵویَست؟!

له‌سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌ی 5 ساڵه‌ی كه‌ناڵی كه‌ی ئیَن ئیَن، ده‌ستخۆشی و ستایشی زۆرم بینی، به‌ڵام له‌م كورته‌ وتاره‌دا هه‌وڵده‌م قسه‌یه‌كی جیاوازتر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه‌ بكه‌م. دیاره‌ ئه‌مرۆ میدیای به‌گشتی و میدیای بینراو له‌ كوردستاندا به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی سه‌ره‌كیدا دابه‌شبووه‌، ئه‌و میدیایانه‌ی...

هیمن محمود حەمە: سوکایەتیەکانی دەسەڵات بە خەڵک

- چەندین ساڵ قەیرانی کارەبا هەبوو، ماڵە بەرپرسەکانی کارەبای بەردەوام و خەڵکی هەژاریش رۆژی چەند کاتژمێرێک کارەبا، کەچی کتوپڕ کارەبایان چاککرد! دەستیان خۆشنەبێ! نا بۆ ئەوەی کارەبایان چاککرد، بەڵکو بۆ ئەوەی کێ قەرەبووی ئەو چەند ساڵە بێ کارەباییە دەکاتەوە بۆ خەڵک! چەند کەس بەشەوانی زستان لەبەر سەرما قەتریەک...

هیمن محمود حەمە: بارزانی ..تەنیای تەنیا!

پێناچێت هیچ كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان بەگشتی و خودی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەو حزبەو سەرۆكی هەرێم بەتایبەتی لەگەڵ تەواوی حزب و لایەنە سیاسیەكانی دیكە هێندەی ئێستا لەیەك دوركەوتبێتنەوە بەجۆرێك پارتی لەلایەك و ئەوانی دیكە لەلایەكی دیكە، تەنانەت یەكێتی نیشتیمانی هاوپەیمانی پارتیش هەرچەندە لەهەندێك...

هیمن محمود حەمە: نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی سه‌ردانی تاڵه‌بانی ده‌كات؟

به‌لای ئه‌وانه‌ی كه‌ چاودێری دۆخی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیان كردووه‌، سه‌ردانیكردنی (نه‌وشیروان مسته‌فا)ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ لای (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی، شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو نیه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكا دۆخی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا،...

هیمن محمود حەمە: سەردانەكانی یەكێتی بۆ لای گۆڕان... ترس لە داهاتوو یاخود گەڕانەوە بۆ رابوردوو!

لەو دانیشتنە كۆمەڵایەتیانەی نێوان بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی و كۆنە یەكێتیەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان گەڕێین كە پێشوتر ئەنجامدراون، دانیشتنە بەناوبانگەكەی نێوان (نەوشیروان مستەفا) و (هێرۆخان) لەدوای رووداوەكانی 17 شوبات، بەیەكەم دانیشتنی رەسمی نێوان ئەو دوو لایەنە ئەژماردەكرێت. دوبارەبونەوەی سەردانەكانی...

هیمن محمود حەمە: تونێله‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان بکه‌نه‌ مۆزه‌خانه‌ !!

ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوسانی شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ر خراپی دۆخی هاتوچۆ و به‌سه‌رچونی ته‌مه‌نی تونێله‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان و خراپی نۆژه‌نکردنه‌وه‌کانی ئه‌و تونێله‌ قسه‌مانکردوه‌و که‌س به‌گوێی نه‌کردوین. هاوارمان زۆرکرد و زۆرمان نوسی، به‌ڵام بێ سودبوو، هه‌مو جارێک به‌بیانوی نۆژه‌نکردنه‌وه‌،...

هیمن محمود حەمە: 40 پەنجەمۆرو حكومەتی ئەلیكترۆنی كوردی!

چەند ساڵێكە ئەم حكومەتە كوردییە بانگەشەی بە ئەلیكترۆنیكردن و بەكۆمپیوتەركردنی دامودەزگاكانی خۆی دەكات، چەند ساڵێكە بودجەی گەورە گەورەو زەبەلاح بۆ كڕینی كۆمپیوتەرو سیستەمی ئەلیكترۆنی تەرخاندەكرێت، كەچی كە ڕێت دەكەوێتە فەرمانگەیەك بۆت دەردەكەوێت ئەو بانگەشانە هەمووی جگە لەدرۆییەكی ئیعلامی هیچی تر نەبوون،...

هیمن محمود حەمە: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆیکردن له‌رۆژنامه‌نوسان، یان بۆ داکۆکیکردن له‌ براده‌ران؟!

پێشتر چه‌ند هاوڕێیه‌کی رۆژنامه‌نوسم له‌ سلێمانی پیان ده‌وتم ئه‌م براده‌رانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ، ته‌نها ئیش له‌سه‌ر براده‌ره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد، ته‌نانه‌ت هاوڕێیه‌کی رۆژنامه‌نوسم هه‌یه‌ له‌رووداو که‌ رۆژنامه‌نوسێکی زۆر چالاکه‌، له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوای 17ی شوبات هێزه‌کانی ئاسایش و...

هیمن محمود حەمە: عێراقی بێ عێراقییە

لەگەڵ هەموو ئەو بۆچونانەدام كە پێییان وایە لیستی (عێراقیە) كەسانێكی شۆڤێنی و داخ لەدڵ بۆ كورد و كۆنە بەعسییان تیا دایە، كەسانێكیان تیا دایە بڕوایان بە دیموكراسی و فیدراڵی نیە و ئاواز و حەنینی سەردەمی رابوردوو دەخوێنن، بەڵام دواجار بوونی ئەم لیستە ئەمڕۆ بووەتە واقیع و پێویستیەكی هەنوكەیی بۆ رێگەگرتن...

هیمن محمود حەمە: حیكایەتی پاسپۆرت دەركردن لەكەلار

  ئەوەی كە ئەم وڵاتەی وێرانكردووە بونی رۆتینیاتێكی زۆرە لە فەرمانگەكانی حكومەتدا، وەستانی سەرەی دورو درێژو ئیمزاو كۆپیكردنی بێ ماناو دواكەوتنی درێژی مامەڵە فەرمییەكانە. ئەوەی رێزی مرۆڤ بێت لەم وڵاتەدا لەزۆربەی فەرمانگەكانی حكومەتدا ناگیرێت، ئەمە جیا لەواستەو واستەكاری، جیا لەدەستی حزب و برادەرایەتی،...

هیمن محمود حەمە: هەموساڵە و ئەم زامە تازە دەبێتەوە (یادەوەری منداڵێك لە ئەنفالدا)

ئەو ساڵەی ئەنفالەكان بوو من تەمەنم 9 ساڵان بوو، لەبیرمە بەهۆی تۆپبارانی ئێرانەوە بۆ سەر دەربەندیخان لەگەڵ ماڵ باپیرەم دا هاتبوینە ماڵێكی خزمی خۆمان لەنزیك لیواكەی كەلار. كەلار ئەو كاتە رەنگێكی خەمگینی هەبوو، سەڕەرای فشاری خەلكی ئاوارەبوی دەربەندیخان، خەمێكی دیكەشی لەكۆڵ گرتبوو. من بەو تەمەنە كەمەی...

هیمن محمود حەمە: سەربازێكی ئەمریكی به‌قه‌ناس 260 عێراقی كوشتووە

لەعەرەبییەوە: هێمن مەحمود حەمە (كاتێك ئەو خەڵكانە دەكوژم وەك مرۆڤ سەیریان ناكەم، هەرگیزیش پرسیارناكەم كە ئایا خێزانیان هەیە یان نا؟) كرێس کایه‌ڵ هەرچەندە پەنتاگۆن دانی بەوەدا ناوە كەئەم سەربازە 160 كەسی كوشتووە ، بەڵام (كرێس کایه‌ڵ) (Chris Kyle) ی تەمەن 37ساڵ كە لەتەمەنی 10ساڵییەوە فێری هونەرەكانی نیشانەشكان...

هیمن محمود حەمە: رۆژنامەنوسە جل پرتەقاڵیەكان!

    سەردانی رۆژی 23-2 چەند رۆژنامەنوسێك بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی بەمەبەستی گەیاندنی توڕەیی رۆژنامەنوسان لەدەسەڵاتدارانی سلێمانی و ئیدانەكردنی پێشێلكارییەكانی هێزەكانی بەردەركی سەرا لەدژی رۆژنامەنوسان، بووەتە مایەی جەدەلێكی فراوانی نێوان رۆژنامەنوسان خۆیان، بەجۆرێك هەندێك رۆژنامەنوس بەیاننامەیەكی...

هیمن محمود حەمە: مەلا عەلی شاعیری مەرگ و عەشق...

هەستكردن بەنزیكی مردن هەستێكی ترسێنەر و سەیرو خەفەت ئامێزە، بۆ مرۆڤی سادە ئەوانەی كە ژیانیان خۆشدەوێ و بەتوندی باوەشیان كردووە بە ژیاندا هیچ شتێك لەوە قورستر و ترسناكتر نیە كە پێی بڵێن مردن هات...مردن ئەو ناوەی لەناخەوە هەمومان رادەچەڵكێنێت و بەهەزارەها شێوە لەخەیاڵماندا خۆی نمایش دەكات. بۆ مرۆڤە...