کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
بۆ:ڕاى گشتى لەچەند ڕۆژى ڕابردوو دا ڕاى گشتى كوردستان و عێراق و جیهان شاهیدى بینینى ڕووداوێكى جەرگ تەزێن بوون ئەویش شەهیدبوونى (7)هاووڵاتى بێتاوان لەئەنجامى هێرشى فڕۆكە شەڕكەرەكانى توركیا ئەم ڕووداوە لەكاتێكدابوو كەهاووڵاتیەكان لەهەوڵى دەربازبووندابوون لەسنورى ئەو جوگرافیایەى فڕۆكەكان بۆردومانى دەكەن...