گۆتە بەناوبانگەکەی مارکس کە دەبێژێت "ئایین ئۆپیومی گەلانە"، پێویستە ڕاڤەبکرێت. ئێمە لێرە ئایینمان وەک ئۆپیوم، کەواتە وەک درۆگ هەیە، لێرەشدا ئاشکرایە درۆگ ئەوە نییە کە کوردەکانی ئێراق بەهەڵە کردوویانە بە "مادەی هۆشبەر"؛ درۆگ هۆش نابات، بەڵکو بەرینی دەکات و هاوکات ڕەوشەکانی تیژ و ڕۆشن دیاردەهێنێت – وێنەییانە؛ درۆگ هەروەها شیمانەی وێناکردن لە وێنای ئەندێشێنراوەوە هەڵدەزنێنێت. بەرینکردنی مەودای هۆش، گەش دیارهێنانی وێنەییانەی ڕەوشە ناخەکییەکان کە وەکو دی چەپێنراون، پێکەوە ئاڵۆزکاون، بەپاڵ یەکدییەوەن،...
3ژیان لە ڕانیە خۆش بوو. دۆستایەتیی ڕانێییەکان تایبەتمەندیی خۆی هەیە. مرۆڤ خێرا دەبێت بە برادەر. لەو چەند ساڵەی ژیانمدا لەوێ زۆر کەسی تایبەتم ناسی، کە شۆڕشگێڕ، ڕەخنەیی، کۆزەرڤاتیڤ (هەیەپارێز)، هۆشئاوەڵا و هتد، هەروەها کەم یان زۆر کراوە بوون. زۆرینەی دۆستان لە خوێندکارانی خۆم بوون کە بێگومان هەموویان کوڕی...
2کۆیە گەورە گوندە، ئەوپەڕەکەی شارۆچکەیە کە ژیان لێی خۆش نییە. بۆ من خۆش نەبوو. ناگات بە ڕانیە، یان هەڵەبجە. لەوێ ژیان زۆر سستە، بزاوتی کولتووری لەوێ بە ڕانیە و هەڵەبجە بەروارد ناکرێت. جارێک لەگەڵ بەرپرسێکی سەربازیی "یەکێتی"دا کە دراوسێی ماڵی برایەکم بوو، گفتوگۆمان دەکرد، پێی گۆتم، مام جەلال زانکۆی کۆیەی...
1هاوینی 2004 لە ئەڵمانیاوە گەڕامەوە بۆ کوردستان. پێشتر دوو سەفەرم بۆ ئەوێ کردبوو، یەکەمیان 1994 دوای 14 ساڵ بۆ ماوەی مانگێک، ئەویدیکەیان ساڵی 2003 بۆ ماوەی دوو حەفتە، لێ هەردووکیانم بەهۆی نامۆبوونمەوە لە ڕەچەڵەکی خۆم وەک شکست ئەزموون کرد. بۆیە ئەم جارە کە ڕۆیشتمەوە بۆ ئەوێ، "خۆم" بە پلەی یەکەم مەبەست...
دۆڕان دازناندن و لێڵبوونی پێشچاو دەهێنێت، بۆیە دۆڕاوانی کۆڵنەدەری سیاسی توانستی بیناکردنیان نییە. بێگومان بەبێ ڕەچاوکردنی کردەکێتی ناتوانین تا ڕادەی شیان لە پرۆسەی دۆڕان نزیک بکەوینەوە.سەرەڕۆیی هەوەسی چەکداری و زیتکردنەوەی "گەلەکۆمەکێ" کە ناوی "پارت"ی پێدا هەڵدەواسرێت، "ڕێکخستن" نییە، چونکە ڕێكخراو دامەزراوەیە...
ئێمە پەیوەند بە کەسی سەلەفییەوە جۆرێکی لێرەبوونی نێوجیهانیمان هەیە، کە وەک ئەم جۆرەی لێرەبوون ئاستێکی بۆ خۆی سرەوتاندووە و بە یاریدەی تێکست، واتا گۆتراوی چەسپێنراو بە نووسین، ڕەوایەتیی پێدەدات.ئیمان بەگشتی بڕواهێنانە بە زاتێکی یان هۆشێکی دەرجیهانی کە هاوکات کاریگەریی مۆرالی لەسەر ڕەفتاری کەسی بڕواهێناو...
کوشتنی ماریا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ناخی گەلێک کەسی هەژاند، پەرچەکردارەکانی نووسین، بەتایبەتی لە سۆشیال میدیادا، لێ کەمتر لە سایتەکاندا، دەریانخست کە لەنێو کوردانیشدا هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە کەم نین. پێدەچێت لەدژی ژنکوژی زۆرتر پەرچەکرداری ئاشکرا بنوێنرێت، چونکە کردارێکی ڕەگەزییە لەدژی ڕەگەزی مێینە و زۆر کەس...
دەمێکە جەنگی لابەلا بەسەرچووە. ئەمە بەڕوونی تەنانەت لە ولاتێکی بچووکی وەک سوریادا دەبینین کە ئەکتەرەکانی نێوی بەپێی توانایان کۆشش بۆ بەرژەوەندییەکانیان دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ کامیان شایانی ئەوە بێت ناونیشانی "شەیتان" لە بەرۆکی بدرێت. ئاخر سیستەمی سەرمایەگەری بۆ هەمیشە بنەڕەتی بەرژەوەندیی خستە جێی دوالیزمی...
فۆڵکەر شپییرلینککاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەئایا کێ بە شێوەیەکى ئەبستراکت و کێ بە شێوەیەکى کۆنکرێت دەهزرێت؟وشەى کۆنکرێت لە ژیانى ڕۆژانەدا واتاى ئەو شتە دەگەیەنێت کە لەنێو کردەکێتیی جەستەییدا بەردەستە، ئەوەیە کە لە جێیەکى تایبەتى لە کاتێکى تایبەتیدا هەیە، واتا: "ئەم تاکە شتە لێرە". بە پێچەوانەشەوە، وەک...
لە خۆرهەڵاتی ئیسلامی هەردەم زانیارییەکانی موبەقی دیعایە، "وتی وتی"، کردنی بەهارات بە ڕووداوی یان هەواڵی گێڕراوە و "وتی-وتییەکان"ەوە، وەک کەتوارێک (واقعێک) وەردەگیرێن، مرۆڤ خۆی پێوەیان ڕادەگرێت و بەرهەمیاندەهێنێتەوە. ئەوجا تەنگژەی قووڵی سەرجەم بوارەکانی ژیانی جڤاکی و ئابووری و سیاسی دێتە پاڵ ئەم هەقیقەتە...
کەی توانیمان خۆمان وەک مرۆڤ بەهەند وەربگرین، ئەوجا لە تەوەنی ستەمکار و ناڕاستگۆی بەناو کوردایەتی چووینە دەرەوە، ئیدی دەتوانین دیدمان ڕۆشنتر ڕووەو هەر کارەساتێکی، بەڵێ هەر ڕووداوێکی نێو ژیانی جڤاکیمان ئاڕاستە بکەین و لەبریی ڕەوانبێژیی "زام" بیکەین بە "پرس". لێ گەرەکە هاوکات بوێرین دانوستانی ئەو کارەساتە...
تۆماس هیرشهۆرنکاوه جهلال له ئهڵمانییهوهئهمڕۆ تێگهکانی "هونهری سیاسی"، "هونهری مولتهزیم"، "هونهرمهندی سیاسی" یان "هونهرمهندی مولتهزیم" زۆر بهکاردههێنرێن. لێ دهمێکه ئهم ئاسانکردنهوانه یان ئەم کورتکردنهوانه بهسهرچوون. ئهمانه پۆلبهندیکردنی ساده و هزرتهمهڵن. من لە هیچ ساتێکدا...
ڕوسۆ، کوڕی دەوڵەتشاری ژنێڤ، لێ نووسەر و هونەرمەند و فەیلەسوفی فەڕەنسی، زۆر بەقووڵی بەریەککەوتنەکانی کەسی خۆی و دەسەڵات بەهەند وەردەگرێت. خەریکبوونی تیۆرییانەی ئەو بەم پرسەوە قۆناغبڕە بە کاریگەیی قووڵەوە لە دەرەوەی فەڕەنساش. ئەمە بەوەدا ڕووندەبێتەوە کە زۆرینەی فەیلەسوفانی هاوچەرخی مەگەر تەنیا لەنێو کتێبەکانی...
پێشگۆتنئەم توێژینەوەیەی سۆسیالیزاسیۆن تەرخانکراوە بۆ قۆناغێکى پێگەیشتنى مرۆڤ کە قۆناغى منداڵییە لە زایینەوە تا پێش هەرزەکارى. توێژینەوەکە خەریکبوونە لەتەک پرۆسەى سۆسیالیزەکردنى مرۆڤدا وەک بوونەوەرێکى گەردوونى، کە دەبێت لەنێو کۆمەڵدا بژى، کە پێدەگەیەنرێت و ئەویش دەبێت کەسێتیى خۆى پێبگەیەنێت.بێگومان ئاشکرایە...
1ئاشکرایە کە خێڵەکی-گوندی هیچ لە کاری دامەزراوەیی نازانێت، بۆیە تا بکرێت بە خوێندەوارانی کوردایەتیی شارنشین یان گوندیی دەسپێرێت، لێرەشدا ئاشکرایە کە ئەوان دەبێت لە وەرگرتنی ئەو ئەرکەدا بچنە خزمەتی بەرژەوەندییەکانییەوە. لێ لەبەر ئەوەی کاری دامەزراوەیی بەهۆی کارەکتەری دەوڵەتشێوێنی خێڵەکی-گوندییەوە دەرفەتی...