• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

پیاوێکی سەرسپی: دوعا و دەعەجان

ئەوزەمانە بەسەرچوو پێم بڵێی دەرد و پێت نەڵێم بە چاووت.. ئەوزەمانە بەسەرچوو شەقم تێهەڵدەی و براگەورەبیت وئاوڕت لێنەدەمەوە.. زەمانی مل کەچکردن نەماوە گوزەشت گوزەشت. بیرم نایەت لە چ پۆلێکردا بوو مامۆستا وانەی زانیاری کارو کاردانەوەی فێردەکردین لە فیزیاو زانیاری دا بەکارم نەهێنا بەلام لە وانەکانی ژیاندا...

پیاوێکی سەرسپی: ئەمڕۆ لە مێژووماندا

ئەمڕۆ ١٧ی شوباتە ، ئەم مێژووە کەس لە یەکەکانی کورد بەدەسەڵاتیشەوە لەبیری ناکات من نازانم بۆ ئەوانەی ئەێحبولکەهف کە نووستوون ، کە لەباتی ئەوەی چاویان بەفرمێسك بێ پێکی شادمانی و بێئاگایی بێ گوێی و بێ ویژدانی خۆیان هەڵدەدەن .. گوێ نادەنە ناڵەی هاونیشتمانیان ، گوێ نادەنە ڕەنگی شۆستەو بەردووکانی بەخوێنی...

پیاوێکی سەرسپی: کاك دیموکرات و کاك دیکتاتۆر

کە دەڵێن بێدەنگی دیموکراتیەت لەناو دەبات یەکسەر مێشکم دەچێتە سەر سیناریۆیەك کە لای من پڕ بە پڕی دیمەنەکە بێت . من ئەو دیموکراتیەیەی تا ئێستا بە تەشریفی نەگەشتووم لەگەڵ دێوزەمەیەی ئەو دیکتاتۆرەی هەمیشە بەڕووە بەدفەساڵەکەی بەرچاومان بەرنادات ئەم دووانە بەدووانەی سکێك دێتە بەرچاوم کە لە پێش لەدایکبوونیاندا...

پیاوێکی سەرسپی: کوڕی شیرینم زمناکٶ گیان

بەخێر بێیتەوە .. زۆر حەزم دەکرد لە فڕۆکەخانە لە پێشوازیتا بوومایە .. لەگەڵتا بوومایە تا ئەمگەیاندیتە ماڵی خۆتان .. بەخزمەت باوکت بگەشتمایە... حەزم دەکرد هەر من و تۆ لە ئۆتۆمبیلەکەدا بووینایە .. هەرچەندە نازانم ماڵتان لە کوێوەیە بەڵام بۆ ئەوەی نەیەڵم لە پەنجەرەی ئۆتۆمبیلەکەوە سەیری سلێمانی بکەیت ..نەشیەڵم...

پیاوێکی سەرسپی: ڕادیۆی گرۆندیك و فەرهاد پیرباڵ

زوو زەمانێ پێش ئێستا تەلەڤزێۆن نەبوو هەرماڵێك توانای هەبووبێ ئەوا رادیۆیەکی هەبوو گەر من بیرم مابێت جۆری ئاکا و جەنرڵ یان گرۆندیك زیاترین جۆریان بوو ..ئەم رادیٶیە چوارچێوەیەکی ساجی هەبوو تا وێستگەیەکت دەدۆزیەوە تووشی دەرد دەبوویت .. تەنهاش بە کارەبا ئیشی دەکرد ..ماوەیەکی دەویست تا گەرم دەبوو.. کە...

پیاوێکی سەرسپی: سۆزانی خاڵە شەهاب ماڵئاوا

ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی کاروبارەوە لە هەولێری پایتەخت کابرایەکم ناسی و پاش ماوەیەك بوو بە هاوڕێم ، ئەم کابرایە لە ڕیکخراوێکی کارە مرۆیی یەکان کاری دەکرد ، خەڵکی دەوڵەتێکی ئەفریقی بوو ئەسمەرێکی تۆخ، زیرەك ، مرۆڤدۆست وە دنیا دیدە. زۆر خۆشحاڵ بوو کە لە هەولێرە و هەولێری ئەوکاتی زۆر لا خۆش بوو گەر ئێستا...

پیاوێکی سەرسپی: ئاگر

چەند خۆش دەبوو زەمان بگەڕایتە دواوە چاند ساڵێك .. لەبەر خۆم نا لەبەر وەدی هێنانی ئاواتێکی خۆم کە ڕەنگە ئاواتی زۆر کەس بێت....... لەو گەڕانەوەیادو دەستکاری زۆربەی شتەکان ناکەم .. مەساری مێژوو ناگٶڕم.. دەستکاری سیاسەت ناکەم .. سەرۆك ناگۆڕم .. دەستکاری ئابووریش ناکەم وەك ووتم بۆ سوود نیە تەنها و تەنها...

پیاوێکی سەرسپی: بۆ جاری دووەم من و جەنابی دکتۆر بەرهەم

بریارم دابوو دوای ئەوەی هەروەك ئەو گەلەی بەردەرکی سەرا کە چیتر نەتدوێنم چیتر لە هیچ شوێنێك باست نەکەم هەروەك چۆن تۆ ئەوانەی بەردەرکی سەرا فەرامٶش ئەکەیت منیش ئاوها تۆ فەرامٶش بکەم ئەشتوانم وابکەم من هیچ ئیشێکم بە جەنابت نیە وئیشم پێت نەماوە نەفەرمانبەرم بڵێیت لە مووچەکەم بترسم نە دراوسێمی حیساب بۆ...

پیاوێکی سەرسپی: مامە هاتەوە

مەرحەبا مامە ... دیمانەت بەخێر .... دەمێ بوو دیارنەبوویت نازانم بە میوانی هاتوویت ؟... یان هاتوویتەوە.؟.... بەدەنگ کوڕو کاڵی ووڵاتەوە هاتوویت ؟ هاتوویت وە‌ك مام یان ....؟ من بیرمە دڵنیاشم تۆش بیرتە جارێك ...دووان یان چەند جارێك کە تەشریفت هێنایەوە کوردوستان ئەو کات هەموو دەڤەری سلێمانی بە مامە مامە...

پیاوێکی سەرسپی: پێشمەرگە نوێکانی گەلەکەم

ووشەی بەنرخی پێسمەرگە هەمیشە لای کورد جێگای ڕێزو هیوای گەورە بووە و هەیەو ئەبێت . ئەمانە پێشمەرگەی ئازادیهێنەرن .. ئێستا شەریکیان بۆ دروست بوە کە دووای ١٧ی شووبات درووست بوون . ئەم پێشمەرگانە یان باشتر بڵیین ئەو پێسمەرگانەی پێش ١٧ ی شوبات جیاوازن لەو پێشمەرگانەی دوای ١٧ ی شوبات درووست بوون .. هەلو...

پیاوێکی سەرسپی: هەتیو

من بە گەورەیی دایك و باوکم عەمری خوایان کرد.. بەگەورەیی هەتیو کەوتم وەك دەڵێن هەستی هەتیو کەوتن بەگەورەیی و مناڵی وەک یەکە بەڵام من ووتم مناڵ و لاو پێویستیان بە باوك ودایك زیاترە بۆیە خۆم گەیاندە تازە هەتیو کەوتوویەك هەرچەندە زۆر لە شعووری ترسام بریناری بکەم کەوتمە گفتوو گۆ وە بۆم دەرکەوت: هەروەك چۆن...

پیاوێکی سەرسپی: من و جەنابی دکتور بەرهەم

من و جەنابی دکتور بەرهەم جارێ با باسی خۆم بکەم ... من کابرایەکی سادەو ساکاری کوردم سەرم سپی و باڵام مام ناوەندی ژیانم ناوەندی یە و کارێکی مامناوەنیم هەیە ئەوەندە ی کە ببێتە مایەی رەزامەندی خۆم وژیانیکی مامناوەندی بۆ خێزانم " خوا نەیبڕێت" . زۆر ژمارە ی بەروار هەن لە مێژووی گەلەکەمان کە کارو جێگەیان...