• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کوردستانپۆست: تورکیا باڵیۆزی سوید بانگ دەکات

ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە 21 -11-2022 ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی لە تورکیا، (ستافان هێرسترۆم)ی بانگ کردووە و داوای ئەوە کردووە تا سوید لێکۆڵینەوە لەسەر خۆپیشاندانەکانی دەرەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم بکات.بە گوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تورکیا داوای کردووە...

کوردستانپۆست: راگەیاندنی گشتی ئازادیخوازان بۆداخستنی بازاڕلە تاران

هەواڵێک لە تارانەوە:بۆتەواوی کاسبکاران وبازاڕی گەورەی تارانی پایتەخت.هوشداریتان دەدەینێ تا ٢٤ی مانگی ئابان کاتتان هەیە کە دەست بکەن بە مانگرتنی گشتی ودوکان وبازاڕەکان دابخەن.دەنا وێنەی / دیبجی کاڵاوگرووپی میهەن / وخایینەکانی دیکە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە لایان خەڵكەوە وەلادەنرێن وبایکۆت دەکرێن.بازاڕیەکان...

کوردستانپۆست: چەند هەواڵێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان وئێران

ئەوڕؤ رێککەوتی ٩/١١/ ٢٠٢٢لە شارەکانی سنە وسەقزوبۆکان ومهابادوشآرەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتوانیی لە چلەی ماتەمینیی شەهیدانی بلووچستان لە ئێڕان بە داخستنی دوکان وبازاڕەکان ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.دوو: هەروەها لە شاری گەورەی تاران وشارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان وئێڕان زۆربەی زانکۆکان خۆنیشآندانیان...

لاهور شێخ جەنگی: لاهور شێخ جەنگی پەیامێك بۆ بارزانی دەنێرێت

سنورمیدیا – تایبەتبەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لاهور شێخ جەنگی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود بارزانی، كردووە.سنورمیدیا زانیویەتی، لاهور جەنگی بورهان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود بارزانی، كردووە و پیرۆزبای سەركەوتنی كۆنگرەی 14 و هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی پارتی...

کوردستانپۆست: بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ سوید بە هەموو مەرجەکانی تورکیا رازی بوو

هەواڵەکانی دوێنێی سوید ئەوەی پشتڕاست کردەوە، کە  سوید بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ناتۆ، بە هەموو مەرجەکانی تورکیا رازیی بووە، بەوبۆنەیەوە سەرۆک وەزیرانی نوێی سویدیش ئولوف کریستەرسۆن (Ulf Kristersson) لە رۆژی 07-11-2022 سەردانی تورکیا دەکات و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئۆردوغاندا دادەنیشێت.هەروەکو سەرچاوەی...

کوردستانپۆست: هەواڵێک لە شاری مەشهەدەوە لە ئێران

بە پێی هەواڵە گەیشتوەکان بە مێدیای ئەنترناشناڵ،دوێنێ/٣١/١٠/٢٠٢٢/ باڵەفڕێک پڕلە موسافیرلە ڕیگای  باڵەفڕخانەیەکی شاری بەغداوە نزیکەی ١٥٠ کەس کە خاوەنی جلوبەرگیی نیزانی وتایبەتی بون ، بەرە شاری ئایینی مەشهەد لە ئێڕان سەفەریان دەکرد.ئەو ١٥٠ کەسە لە لایان دووکەسی ئیڕانی چاوەدێریان لێ دەکرا،تەنانەی ئیزن...

کوردستانپۆست: سەرۆکی پێشووی ڕوسیا: "خاینەکان مافی ژیانیان نییە"

دیمیتری مێدڤیدێڤ سەرۆکی پێشووی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە داوای لە ڕووسیا کرد کە سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانە دەربکات، کە گومانیان لێدەکرێت  لە  جەنگدا هەوڵی تێکدەرانەیان نواندبێت. بەپێی زانیارییەکانی مێدوزا، کە ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی ڕووسییە، ئاشکرای کردووە، کە دیمیتری مێدڤیدێڤ سەرۆکی پێشووی...

کوردستانپۆست: چەند هەواڵێک لە شاری سنە و سەقز

شاری سنە:هەرئێستێ لە شاری سنە شەڕ لە شەقامەکان بەردەوامە،خەڵك وهێزی ئەمنییەکان رووبەڕووی یەکتردەوەستنەوە.خەڵك بە بەردوئەو ئامرازانەی لە بەردەستیاندایە درێژە بە خۆنیشاندانەکان دەدەن.زۆرینە خۆنیشاندەرەکان کچ وکوڕێ گەنجن .کە شەوانە شەقامەکان دەهوروژێنن.ئاماری برینداروشەهید جارێ رانەگەیاندراوە.شاری سەقز:هەرئێستێ...

کوردستانپۆست: چەند هەواڵێک لە شارەکانی مهاباد وبانە

مهاباد:لەدوای شەهید بونی گەنجێکی مهابادی بەناوی ئیسماعیل مەولودی بە فیشەکەی راستەوخۆی جەنگیی هێزە نیزامییەکانی ئەوشآرە،خەڵك رژاونەتە سەرشەقامەکان و درووشمی: تاکوردێک بمێنێ،کوردستان هەر دەمێنێ.یان :کوردستان کوردستان گۆڕەستانی فاشیستان یان ،مەرگو نەمان بۆ دیکتاتۆڕ،یان ژن،ژیان ،ئازادی دەوترانەوە.ئەرۆش شآرشڵەقابوو،خەڵكی...

کوردستانپۆست: هەواڵێک لە شاری سەقزەوە: چلەی ماتەمینیی ژینا

بە پێی هەواڵنێڕێک لە شاری سەقزەوە کە بۆ بەشی هەواڵنێریی کوردستانپۆست نێردراوە.رۆژی دوێنێ رێککەوتی ٢٥/١٠/٢٠١٢٢ بەرپرسانی ئەمنیەتی سپای پاسداران بە بنەماڵەی ژینا ئەمینیان راگەیاندووە کە نابێ رۆژی ٢٦/١٠/٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ماتەمینیی وچلەی ژینای کچیان لە ماڵەکەیان دەرکەون وبۆ ڕای گشتیش ڕابگەیەنن کە ئەوان...

پەیامنێری کوردستانپۆست: دەسەڵاتی ئاخوندەی ئێران دژی خۆپیشاندەران سیاسەتی پەرتکە و زاڵبە بەکار دەهێنێت

بەداخەوە گەلانی ناهوشیاریی ئێران لە سەردەمی شای ئێراندا و لەسەردەمی کۆماری ئیسلامیشدا کەوتوونەتە ژێڕکاریگەیی سیاسەتی پەڕتکە و زاڵ بە!خۆپیشاندانەکانی سێ حەوتوی رابوردوو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و رژیمیش رۆژانە لە فێڵ و تەڵەکە و گزەی سیاسیی دەگەڕێ، کە بە هەرشێوەیەک بێ کۆتایی بەو خۆپیشاندانە...

پەیامنێری کوردستانپۆست: یەکێک لەو دوو تاوانبارەی کە محەمەد زەکی چەلەبیان تیرۆرکرد لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە کوژرا

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستنی پارتیی، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند،  ئەو دوو کەسەی کە لە شەوی 17-05-2022 چوونە شاری سلێمانی کوردێکی باکور بە ناوی (محەمەد زەکی چەلەبی)یان تیرۆر کرد، ئەو دوو کەسە یەکێکیان سەر بە دەزگای پاراستن بووە و کاری بۆ میتی تورک دەکرد، لە لایەن هێزێکی نەزانراوەوە...

کوردستانپۆست: کەناڵی رووداو لە کۆیە و زڕگوێز رۆڵی سیخوریی دەبینێت

 ئەم بەیانییە رێکەوتی 28-09-2022 لە کاتژمێری 9 بۆ 10ی بەیانی هێرش کرایە سەر بارەگا و بنەکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کۆیە و زڕگوێز. دوای ئەوە تەلەفیزیۆنی رووداوی پارتیی،  گەیشتە شوێنی  رووداوەکە و پەیامنێرەکەیان رستەوخۆ چووە  ئەو شوێانەی بوردومان کراوە،  ئەوەی جێگای سەرنج بوو...

کوردستانپۆست: لاهور بە رۆژنامەنووسێکی سویدی وتووە کەرکوک خاکی کوردستان نییە

چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانانی سویدی لەگەڵ لاهۆر جەنگی و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان ساڵی 2016 پەیامنێری کەناڵی سویدی "جۆناسان کریتی" سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ئەوێیۆناتان دەڵێت: من لەسەر سنووری کەرکوک بووم و دواتر گەڕامەوە سلێمانی بۆ چاوپێکەوتنێکی میدیایی لەگەڵ لاهۆر...

کوردستانپۆست: هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک دزێکی پیسخۆر

سەرچاوەیەک بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە هەڤاڵ ئەبوبەکری پاریزگاری سلێمانی:- دوو برای خۆی بە ناوەکانی شەماڵ و ئۆراڵ لای خۆی دایمەزراندوون، شەماڵ وەک مترجم و ئۆراڵ لە ڕیکخستنی وەفد و کاروباری نهێنی نووسینگە کاری بۆ دەکات، تا هیچ فەرمانبەرێکی دیکە بە نهێنی و نامە فەرمی و کارەکانی نەزانێت.- کەسێکی...