• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عماد علی: ناوبانگه‌كه‌ی به‌هۆی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌ و خۆی لێ بووه‌ به‌ ڤۆلتێر

رۆژ نیه‌ ده‌یان شیكردنه‌وه‌ و  نوسین و بابه‌تی وا ده‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌ سه‌ر بنه‌مای پشتخانێكی كه‌سی یان حزبیی ته‌سك ده‌نوسرێت و سه‌تان پێشبینی و بۆچون بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ نه‌ك وه‌ك خۆی ده‌رناچێت به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی رووده‌دات و چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌كرێت دوور له‌ ئاراسته‌ی نوسینی...

چەتۆ بینایی: حیزبایەتى و سیاسەت لە باشوور بە واتای چی دێت؟

ئەم پارتانەی باشوور وایان لێکردین کە بەم شێوەیەی خوارەوە پێناسەی سیاسەت و حیزبایەتی بکەین!حیزبابەتى لە باشوور واتە وەک مۆتەکە سواربوونى میللەت، تا هەناسەی لەبەر دەبڕێت، ماشینەوەى سەر و ماڵ و موڵکی هاوڵاتی، دەست خستنە بینەقاقاى خەڵکی! حیزبایەتى واتە رەفتاری بێ نامووسى و بێ ئابڕوییانە، بەرەڵایى و بێ ئەخلاقى....

ئامانج هەرتەلی: ئەوەی وێڵی کردن بۆسەرکەوتن، لەژێر پێکانی ئەواندا خۆتان دۆزیەوە

هەر کەلەبەرێکەوە دەمانەوێ قسە لەسەر باری حوکمرانیتان بکەین، لەوێ شەباقەیەک هەیە لە پۆخڵی و بارێکی لاری خوارو خێچە لە کەندەڵانی ستەمکاریدا، ئێوە هێندە خۆتان زیاد لە پێویست لە ژیری و کارامەی خۆتان دڵنیابوون، هیچ بیرمەندێکتان نەدەکرد بە خوێندکاری خۆتان، هێندە بەلوتێکی بەرزەوە دەتان ڕونیە گەلەکەتان و نەعوزبیلە...

عماد علی: چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌كه‌دا بكرێت؟

پیش هه‌موو شتێك با كه‌س شایی نه‌كات و ئه‌وی تریش شیوه‌ن نه‌گێرێت و هه‌موو ئاراسته‌ و تواناكان بۆ ئه‌وه‌ بێت چۆن زیانه‌ كاتیه‌كه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌. ریفراندۆم كرا و بارودۆخێكی نوێ ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتنی جه‌ماوه‌ری میژوویی  بێت  یان شكستی سیاسی و عه‌سكه‌ری راگوزه‌ر،سه‌ره‌رای گه‌له‌كۆمه‌كیه‌كان،...

شێرزاد شێخانی: نیفاقی سیاسی حزبەكانی كوردستان

(1) حكومەتی رزگاری نیشتمانیلەدوای دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕانو رێگریكردن لەسەرۆكی پەرلەمان لەگەڕانەوە بۆ هەولێرو، داخستنی دەرگای پەرلەمان بۆ دو ساڵ، بچوكترین هەڵوێستی سیاسی كە ئەبوایە گۆڕان بینوێنێ، كشانەوە بو لەو كابینەی كە پارتی سەرۆكایەتی ئەكات..زۆرجار بیستومانە گۆڕان ئەم حكومەتەی بەگەندەڵو فاشیل وەسف...

سەروەر کەریم: مرۆڤه گەمژەکان خۆیان حەزیان له بچوکی و کۆیلەییه

گەرمرۆڤ بۆ چەند خولەکێک بیربکاتەوە، بۆدەبیت خۆی بەبچوک بزانێ و هەمیشە بتێک، سەرکردەیەک بۆخۆی دروست بکا و بیپەرستێ .ئەو کە بیرناکاتەوە، کاتیک بە رێکەوت دەچیتەدنیای سیاسەت و تەنها ئەوە فیربووە چەپلە لێبدات و خۆی بەبچوک بزانی و داوادەکات هاوکاری بکەن پێ پێدەکەنن، وادەزانێ سیاسەت هەرئەوەیە ودواتر دووچاری...

سەلام عەزیز: مۆرانه‌كانی سیاسه‌ت

سیاسه‌ت وه‌ك مۆرانه‌ی ناو خوان و سه‌رمێز له‌ هه‌موو كات و ساتیك وه‌ك ئاماده‌بویه‌كی به‌رده‌وام دیته‌وه‌ پێش چاومان وه‌ك هه‌موو جارێك ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت وه‌ك سته‌مكاری ببینین بێگومان ئه‌وكاته‌ سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ نیه‌ وه‌ سته‌مكاری پێویستی به‌ سیاسه‌ت نیه‌ ، چونكه‌ سیاسه‌ت و سیاسه‌تكردن و خوێندنی زانستێكه‌...

عماد علی: كوردستان پێویستی به‌ دكتاتۆرێكی دادپه‌روه‌ره‌

پاش روخانی سه‌دام، رۆژێك له‌ حوسنی موباره‌كیان پرسی كام ده‌سه‌ڵات گونجاوه‌ بۆ عیراق، وتی دكتاتۆرێكی دادپه‌روه‌ر كه‌ توانای خۆفه‌رزكردنی هه‌بێت .بۆ بیست و شه‌ش ساڵه‌ حوكمرانی كوردستان به‌ده‌ست چه‌ندین ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر یه‌ك دكتاتۆر له‌ خۆ بگرێت به‌ڵكو چه‌ندین كه‌س و بنه‌ماڵه‌ی هه‌م دكتاتۆر و هه‌م ...

شێرزاد شێخانی: كوردستان یا نەمان یان ئەنتەرنێت و كارەبای بەردەوام

ئەوەی لەم رۆژانەدا رویدا ئاشبەتاڵ بو بەهەمو مانای وشەوە. لێرەوە وەكو هەمو جارانی پێشوو دەبێ جارێكتر دەست بە خۆئامادەكردن بكەینەوە بۆ شۆڕشێكی تر. ئەوەتا جارێكی تریش سەركردایەتی كورد فەشەلی خۆی دوپاتكردەوەو وەكو میزی حوشتر سەد ساڵیتر گەرایەوە دواوە، بەمەش بۆمان دەركەوت كە كورد چۆن هەمیشە سەركردەی نەبوە،...

هیوا هیدایەت موحەمەد: دیسان ڕێسەکە بوبە خوری

زورێک لە رۆژنامەنوسان و توێژەرانی ئەوروپا و ئەمریکا باسیان لە لێکەوتەکانی ڕیفراندوم کردبوو کە بە مەترسیدار ناویان دەبردو وەسفیان دەکرد ، چونکە ڕیفراندۆمەکە ھەلسەنگاندنی بونەکرابوو دۆخی ھەرێمی کوردستانی بەرەو ھەلدێر برد ، ھەر بۆیە گەندەڵی و چەوتی سیاسەتی خراپ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوەدستانەوە...

چەتۆ بینایی: بزوتنەوەى گۆڕان: ئەرک و بەرپرسیاریەتى و ئیحراجى

لەسەرانسەرى جیهاندا ئۆپۆزسیۆن و نەیار،چقڵى چاوى دوژمنانە،هەمیشەو بەردەوام لەدژى دەسەڵات وخراپەکانى لەسەنگەردان،چاوەڕێى بچوکترین هەڵەو کەموکوڕین،تا بەهۆیەوە بیکەنە هەلڵا و دونیاى لێ تێبگەیەنن،هەمیشە و بەردەوام لەهەوڵ و کارى ئەوەدان، کەدەسەڵات شکست بخوات و بەرەوناخ بچێت،تائەمان ببنە شوێنگرەوەى ودەسەڵات...

حەمە سوسەیی: ئاردی ڕیفراندۆم و موچەی پێشمەرگە

هەر لەوی کاتەی بابەتی ڕیفراندۆم هاتە باس کردن، یەکێ لەو دیاردانەی سەریان هەڵدا؛ عەمبار کردنی ئازووقە بوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە. خەڵکی بەگشتی کەوتنە خۆیان و هەرچی بە پێویستیان زانی وەك خۆراك و وزە دەستیان کرد بە گلدانەوە و کڕکەوتنیان. بە جۆرێك گەنم و ئارد و برنج بۆ ماوەیەك لە بازاڕەکانی کوردستان قڕی تێکەوت...

جوتیار کەمانگەر: ژێر پێ خستنى کەرامەتـى هەموو کورد لە کەرکوک

ئەوەى لە کەرکوک و خانەقین و شەنگال و مەخمور و گولاڵە رووى دا  لە گۆڕنانى خەونى سەربەخۆیى کوردستان و ژێرپێ خستنى ئاڵاى کوردستان و کەرامەتى هەموو کورد بوو نەک تەنها باشوورى کوردستان بەڵکو ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ یەک نەگرتنى کوردان وە بڕیارى تاک لایەنەى سیاسیە باڵادەستەکان کە دەست بردن بو بۆ پرسێکى گەورەى...

کادر ماف: قومارچیەکانى دەسەڵاتى باشور خەریکى پاساو هێنانەوەن

زۆرن ئەو وێستگانەى کە کورد بەدرێژاى مێژوو تیایدا دۆڕاوە بەڵام سەرانى کورد هەمیشە پاساوى نامە عقولیان هێناوەتەوە بۆئەو شکستانە بەرگریان لەڕاى خۆیان کردوە مل هوڕى و خۆبەزل زانى سەرانى کوردى باشور لەکاتى ڕیفراندۆمدا گوێ نەگرتنیان لەڕاى دۆستانى گەلەکەمان وەشارەزایانى سیاسی کوردى گەڕاندەوە بۆچوار گۆشەى یەکەم ...

کارۆخ عوسمان: مەسعود بارزانی شێت بووە

یان دەبێ پەلە بكرێت بۆ قۆناغی دوای ئەم شێتە یانیش دەبێت بەحوكمی شێت ڕازی بین.ئەو دەڵێت: ئەگەر ڕێفەراندۆم سەر نەگرت پێم بڵێن شێت، بەڵام بەبڕوای من مەسعود بارزانی لەو ڕۆژەی خۆی سەپاندووە بەسەر كورسی حوكمدا شێت بووە.چونكە چارەنووسی داسەپاوەكان ھەمیشە لەداردان و مل پەڕاندن و دادگایی و ڕاونان بووە، دەبوایە...