• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

که‌مال حه‌مه‌ ڕه‌ش: مافی سه‌ربه‌خۆيی کوردستان له‌نێوان "خه‌ونی شاعيران"ی تاڵه‌بانی و بڕياری "رێفێراندۆم"ه‌که‌ی بارزانيدا

هه‌ڵبه‌ت زوربه‌مان له‌يادمان ماوه‌ که‌ تاڵه‌بانی له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانيدا گوتبووی: سه‌ربه‌خۆيی کوردستان خه‌ونی شاعيرانه‌" له‌ ياديشمان ماوه‌ که‌ ئه‌و گوته‌يه‌ چه‌ندی کاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زايی لێکه‌وته‌وه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌م دواييانه‌شدا بارزانی به‌بێ کاری پێشينه‌ و خۆ ئاماده‌کردن بڕياری رێفێراندۆمی...

عماد علی: كورد له‌م ئاڵۆزیه‌ی ناوچه‌كه‌ سه‌رده‌رده‌كات ؟

تۆ ته‌ماشای ئه‌م هاوكێشانه‌ بكه‌ و به‌ راست و چه‌پدا لێكیانبده‌وه‌ و كاریگه‌ریه‌كانیان له‌سه‌ر كورد و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و پیلانه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان و جموجوڵی گوماناوی زۆری توركیا و روسیا و ئێران و سوریا به‌ وردی بخوێنه‌وه‌ و، ئه‌م روداوانه‌ ببینه‌ و رێگه‌ی ده‌ربازبون له‌ هه‌ر پیلانێك دژ به‌ تۆ بكرێت...

عماد علی: رۆڵی گه‌نجان له‌ ریفرانۆمدا

خوێندنه‌وه‌ی چۆنێتی كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم به‌ پێی رێژه‌ی به‌شداری و بۆچونی گه‌نج دیاری بكه‌ین، ده‌بێت باری ژماره‌ و قه‌باره‌ و ئاستی رۆشنبیری و پێشكه‌وتن و گۆرانی قۆناغه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا له‌ ناو گه‌نجان له‌به‌رچاو بگرین و هه‌ر به‌پێی هاوكێشه‌ تایبه‌ته‌كه‌؛ گه‌نج و پرسی...

فه‌هد گرده‌وانی: مه‌سعود بارزانی گولـلـه‌ی ریفڕاندۆمی له‌ خۆی دا

{په‌نجه‌کانم هه‌ڵوه‌رێن ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بنووسی نه‌خێر....فه‌هد گرده‌وانی}دیاره‌ سه‌ربه‌خۆیی میلله‌ت پێویستی به‌ ڕیفراندۆم نییه‌ و کوردیش وه‌کو هه‌موو میلله‌تان مافی سه‌ربه‌خۆیی و مافی ده‌وڵه‌وت و مافی ئاڵای هه‌یه‌ . ساڵی 2005 گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ده‌نگدانی خه‌ڵکی کوردستان...

جەعفەر کەریمی: دەقی نامەیەکی دوکتور قاسملوو بۆ هاوڕێیانی

بەرایی: نەتەوەیەک رابوردووی مێژووی خۆی لە بیر بکاو بە باشی هەڵی نەسەنگێنێ توشێ رووداو کارەساتی دڵتەزێنی دیرۆکی خۆی دەبێتەوە.کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای لادانی شآی ئێڕان بەسەر نەهامەتیەک دا کەوت کە چی کەمتر نەبووە لەو بێبەختیەی کە / شآ / بە سەرهێناین. لە ناو ئێمەدا کاریزماو سەرکردەی کاریزما دەىێتە...

ئامانج هەرتەلی: مەرجێک لەنێوان بێمەرجیدا

بزووتنەوەی گۆڕان کاتێک داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات بەبێ مەرجی، مەبەستی بزووتنەوەی گۆڕان لەم بێ مەرجیە ئەوەیە کە پەرلەمان دەست بەرێ بۆهەموویاسایەک و هیچ یاسایەک هێڵی سورنەبێت، هەموو ئەو هێڵە سورانە بکرێنە هێڵی سەوز، ئەم هێڵانە هێڵی گەلن، هەموو هێڵێکی گەلیش شایەنی دەستکاری کردنە لەپێناو ژیانێکی باشتر،...

محمد على: ئایا ئەزمونی کوماری مهاباد لەروژاوا دوبارەئەبیتەوه؟

تەواوبوونی  شەری جیهانی  دووەم  قوربانیەکەی  کؤماری  کوردی بوو  لە مەهاباد پاش ریککەوتنی هاوپەیمانان، هیزەگەورەکانی ئەوسا  ئەمریکا- ئینکلیز و رووسیا  کە ئەبێت هیزەبیانیەکان لە ئێران  بچنە دەرەوە پاش تەواوبوونی شەری دووەمی جیهان . هەڵبەتە لەگەل  هەندێ...

سمکۆ ساحیبقڕان: باوکێک بەدیار کێلی شکاوی کوڕە شەهیدەکەیەوە ڕاماوە

مامە گیان ڕامەمێنە ! لەپیرە هەولێردا، هەزاران گۆڕ هەیە، هەزاران کێل هەیە.ئەوان کە کێلی سەردەشتیان شکاند، لەبەر ئەوەیە ئیرەیی پێدەبەن، چونکە سەردەشت و گۆڕەکەی بۆتە سمبۆڵ.کاتێک دەبینن خەڵکی دێنە دیداری، ئەوان دەهری دەبن، چونکە پەیتا پەیتا هەوڵیان دەدا گۆڕی" مەلامستەفا و ئیدریس" بکەنە جێگەی و نزەرگەی خەڵک...

شێرزاد شێخانی: سیناریۆی كوردی بۆ فیلمی هیندی

سیناریۆكانی هەمو فیلمە هیندیەكان لەراج كابورو شامی كابورەوە تا ئەمیتاو شارۆخان وسەلمان خان،یەك سیناریۆن،بەجیاوازی هەندێ گۆرانی ورەقسو سەماكانەوە،ئەگینا هەمو سیناریۆكان بریتین لە، دوو برای بچوك لەناو بازارەكانی شاردا لێك دائەبڕێن،یەكێكیان ئەبێتە زابتی پۆلیس،ئەویتریان ئەبێتە سەرۆك عەسابە. كاتێك لەكۆتایی...

سەمیر عومەر خەیلانی: ئیتلاعات و نه‌خشه‌ی رووداوه‌که‌ی باڵه‌کایه‌تی

ره‌نگه‌ له‌ بیرتان بێت هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئێران ماوه‌یه‌ك پێش ئێشتا ناوچه‌کانی باڵه‌کایه‌تی له‌ سنووری کوردستانی ئێراق و رۆژهه‌ڵاتی ئێران بۆمباران کرد، به‌ڵێ زیانێکی زۆری لێکه‌وته‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ کام له‌و بنکانه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران و خه‌باتکارانی کوردانی رۆژهه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه‌...

کارۆخ عوسمان: ناوچە دابڕاوەكان لەكوێی ڕێفەراندۆمدان؟

من لەگەڵ بونیادنانی دەوڵەتی نیشتمانیم كە گەرەنتی دابینكردنی دیموكڕاسی و سەربەستی و دادگەری بكات، بەڵام ڕێفەراندۆمێك كە كەركوكی نیو سەدە خوێن بۆدراو نەگێڕێتەوە ژێر چەتری دەوڵەتی كوردستان چ فایدەی ھەیە؟ئەگەر وانەبێت ڕێفەراندۆم لەقەشمەریاتی دەھۆڵی ناسیۆلیزمی شاخدار زیاتر ھیچیتر نیە.ئەگەر بەبێ ناوچە دابڕادابڕاوەكان...

رزگار رانگور: پیرە پیاوێک مێژووی ١٧ی شوباتی نووسییەوە

منداڵ و پیر هەمیشە دوو مرۆڤن کە پڕن لە ڕاستگۆیی، منداڵ فێڵ نازانێت، پیریش حەوسەڵەی فێڵکرنی نامێنێت و پێویستی پێی نییە، بۆیە سەرنج ڕاکێشن کاتێک لەوێنەیەکدا لەهەڵوێستێکدا دەردەکەون.-------------------------ئێمە مەبەستمان خەڵکی سادەیە.....! نەک پیرە سەربۆیاخکراوە بازرگانە سیاسییەکان، کەهیچ لە سیاسەت نازانن. وێنەی...

هەولێرییەک: (هومان رایتس وۆچ) ريكخراويك لة دوورووىی

(هومان رایتس وۆچ) ئەو ڕێکخراوە جیهانیەیە کە لەپاش جەنگی جیهانی دووەم دامەزرا بۆ پارێزگاری کردن لە مافەکانی مرۆڤ....لەکوردستان لێژنەی مافەکانی مرۆڤ هەیە کەسەرۆکەکەی(ضياء بطرس) کەسێکی مسیحیە...کاری ئەو ڕێکخراوە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئاین و رەگەزە بەبێ  جیاوازی وە پارێزگاری کردن لەنەتەوەو ئاینە...

سەباح عەلی قارەمان: پەکەکە سەلماندی، کە میتی تورک، فاشیلترین دەزگای موخابەراتییە

دوای  ئەوەی  تیمێکی میتی تورک کە بەهاوکاری ژمارەیەک بەرپرسی چەتە و جاشی یەکێتی بۆتیرۆرکردنی جەمیل باک  ڕەوانەی باشوری کوردستان دەکات٫ لەلایەن تیمێکی گریلای ڕاهێنراو دەستگیر دەکرێن و بۆ لێکۆڵینەوە دەبرێنە قەندیل٫ ئەمڕۆش بەرپرسێکی پەکەکە ئاشکرایکرد بە ڤیدیۆ دانپیانانی ئەو بەرپرسانەی میتیان...

پشکۆ ناکام: خراپتر

....بەر پرسێکی پێوە لکاوی بنەماڵە کە جگە لە "بێ ئومێدی" هیچی تری لێ نە سەوز و نە زەرد ئەبێت ، پێمان ئەڵێت ( ..هەر کوردێک غیرەت و ناموس و شەرەفی !!هەبێت لە 25/ی ئەیلول چاو ئەنوقێنێ و یادێک لە سەد ساڵەی نەهامەتییەکانی کورد ئەکاتەوە...) پێشەکی سەیرە بەم ئاخر و ئۆخریە ئەو زاتە ئەو ناموس و مولحەقاتەی هاتۆتەوە...