• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ـحەمەد عەبدوڵڵا عومەر: لەگەڵ بێ باکی دەسەڵات بەرامبەر هاوڵاتیانی و نەبەرپرسیارانە

تەئامولکردنی لەگەڵ سیاسەتەکانی دراوسێدا ئەمەش وای کردوە ڕۆژ بەڕۆژ  سنوری خۆی پێشکەش بە دوژمنە دێرینەکانی خۆی وەک (ئێران‎و تورکیا) بکات وە هەر دوژمنێک  پێی خۆش بێت بە بیانوی هەبونیچەکدارانی (پەکەکە وپژاک ویەپەگەو هتد…)بەدرۆن و تانکەوە سنورەکانمانببەزێنن   ئەمەش دەبێتە هۆی بچوکردنەوەی...

جەعفەر کەریمی: پشیلەکانی زۆنیی زەردوسەوز!

لە راستیدابنەڕەتیی ئەومەتەڵە ئاوایە:گرینگ ئەوەیە پشیلە مشکت بۆ بگرێ،گرینگ نییە ئەو پشیلەیە رەش بێ ویان سپی بێ.بەڵام چون لە ناوکوردەواریدا بۆتە گووتن،گۆیا پشیلە هەرچەندیی کە مرۆڤ خۆشیی بوێ وخزمەتیی بکا،بەڵام وقەدری خاوەنەکەی نازانێ چون سپڵەوپێنەزانە.من ئەو قسەیەم لە زاریی زۆر کەسانەوەی بیستووە کە بە خەڵکانی...

عوسمانی حاجی مارف: عێراق گۆڕەپانی گەمەی هاوبەشی ئەمریکاو ئێرانە!

عێراق نەک شوێنێکی ستراتیژی گرنگ و تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دابینکردوە، بەڵکو بەهۆی ئەو سامانەی لەڕێگەی ئەو هێزە میلیشایانەی کە سەربەخۆیەتی و کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقیان کردوە، ئێران گەورەترین سودیان لێ بەدەست دەهێنێت، بەمشێوەیەش سەرچاوەی توانا داراییەکانی بۆ دابیندەکات، تاڕادەیەک قەرەبوی سزا ئابوریەکانی...

رەنج بەختیار سەعید: ڕادەربڕین و ئازادی لە باشووری کوردستان

باشووری کوردستان لەگەڵ تەحەددای بەرچاو لە ئاست ڕادەربڕین و ئازادیدا دەجەنگێت، کە تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی هەژموونی دوو لایەنی سەرەکی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوەیە. لەم ڕاپۆرتدا تیشک دەخەمە سەر ورد وردبوونەوە لە کاریگەرییەکانی کۆنترۆڵی چەسپاویان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی حوکمڕانی،...

چەند رێکخراوێک: چەكداركردنی منداڵان وەك تاوانی جەنگ

12ی فیبریوەری رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵانە لە جیهاندا, چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ بە پێی پەیمانامەی رۆما وەك تاوانی جەنگ سەیر دەكرێت, هەمو مرۆڤێك بە پێی یاسای مرۆیی جیهانی مافی خۆیەتی تەمەنی منداڵی خۆی لە دەرەوەی شەڕو ترس بەرێتە سەر بە خوێندن و یاری و نازی دایك و باوك.كۆمەڵگای مرۆڤایەتی...

جەعفەر کەریمی: بۆ دەبێ وا بیربکەینەوە؟

پێشگووتار:سیاسەتەکانی سێ دەیە زیاتری دەسەڵاتداریی کورد لە باشووری کوردستان وەهای کردوە کە خەڵكی وەزاڵە هاتووئاوات بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی سەددام بخوا ئاکارە بێ ئەنجامەکانی حیزبە کانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی چواردەیە زیاتر وای کردوە کە خەڵك بۆ دەربڕینی هەستوسۆزیی خۆیان شآنازیی بەو بکەن کە کوردوفارسی...

کادر ماف: ئەنفال کردنی منداڵانی دەڤەری بایکۆت لەژورەکانی غازدا کێ لێی بەرپرسە؟

بەهۆی بردنەوەی منداڵان بۆ قوتابخانەکانی دەڤەری بایکۆت لەم بێ نەوتی و بێ مامۆستایی و بێ چاو دێریە وبێ فرۆشگای ناوقوتابخانە دا کێ بەرپرسە لێی؟ تۆی بەڕێوبەر لەگەڵ پەروەردە فاشیلەکەتدا کاتێک منداڵی خەڵک دەبەیتەوە بۆ قوتابخانە منداڵە کانی خۆشتان لە قوتابخانە اهلیە کاندان بەپارەی دزراوی خەڵکی هایلایڤ دەخوێنن...

دانا مەنمی: هوشیاری ئینسان لە بینی وێنە گەورەکەدایە

هەموو میللەتێك مافی ئەوەی هەیە حكومەتەکەی خراپ بێت و بیڕوخێنێت، بەڵام پێش ڕوخاندنەکە دەبێ ئەلتەرناتیڤێکی بۆ دوای روخاندن ئامادە کردبیت و حکومەتیکی باشتر بونیاد بنێتەوە ، ٣٣ ساڵە پارتی و یەکێتی بازرگانی بە بیزنسی کوردایەتیەوە دەکەن ، لە شاخیش شەڕی ئەمانە بۆ ئەوە بوو کە مارکێتینگەکانی کامیان (جنیودان ،ناوزراندن،...

عوسمانی حاجی مارف: کاریگەری هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە سەر هەرێم

ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم رۆژانەی ئەمریکا بۆسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەو  هێزە میلیشیایانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە، کەلە ناوچەکانی هەردوو ووڵاتی سوریا و عێراقدان، لە  نزیک سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەبووە. بەڵام حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ، مەترسی ئەوەیان هەیە کە ئەم هێرشانەی ئەمریکا...

سمکۆ عەلی: کوردستانێکی پڕقەیرانکراو و، نەتەوەیەکی بێچار!

سەرەتا:کاتێک هۆش و فکر لەناوەندێکی ئازاددا گەشە نەکات و پەروەردەیەکی تەندروستی نەبێت، هەرگیز ناتوانێت وێنای سروشت و ژیانێکی راستینەی بەهاداربکات. جا ئەو هۆش و فکرە کۆیلە و نەخۆشە هی یەک کەس بێت یان هی کۆمەڵگەیەک، هەمان کاریگەریی دەبێت. نوێتری قەیرانی ئەمڕۆ بەتایبەتی باشوری کوردستان، شتێکی نوێ نییە،...

عوسمانی حاجی مارف: سزادانی مامۆستایان تاوانە

حکومەتی هەرێم لەگەڵ خراپترین قەیرانی نەدانی موچەدا، ڕوبەڕوی واقعیەتێکی ئاڵۆزتربۆتەوە، بێجگە لە حساباتی ساڵانی پێشو، هەر لە ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤دا نەدانی پارەی چوارمانگ قەرزارە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم قەرزە زیاتر بێت.لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتیەکان بەردەوامن، بەڵام هیچ هەنگاوێکی جدی و ڕۆشنی نیە بۆ پێدانەوەی ئەو قەرزە،...

فەرەیدون قەرەداغی: نەهامەتیەکانی ئازادی

ئازادکردنی کوردستانی عێراق لەدەستی ڕژێمی دیکتاتۆری حیزبی بەعس لەساڵی ١٩٩١ خەونی هەموو کوردێک بو، وەلێ ئەفسوس ئەو ئازادیەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چاوەڕێیان دەکرد جگە لەخەیاڵ هیچ خۆشبەختیەکی بەدوای خۆیدا نەهێنا، بگرە هەندێ دیاردەی قێزاەوەن کەلەسەردەمی حوکومڕانی سەدام حسەینی دیکتاتۆر بەرپا نەبو لەدوای...

شەماڵ حەمید: (قه‌یوان) له‌ داستانی كوردایه‌تییه‌‌وه‌ بۆ ڕاوڕووتی میلله‌ت

سه‌دان ساڵ بوو ((قه‌یوان)) داستانی كوردایه‌تی لێ تۆمار ئه‌كرا، زۆر شیعری ناسك و پاراو له‌باره‌ی كه‌ڵكی قه‌یوان و نه‌به‌زی و قاره‌مانێتی وترا. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ جیاواز له‌ڕابردوو، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ دزوجه‌رده‌وه‌ به‌چاوساغی شێخ فاخر و شێخ ئه‌حمه‌د و شێخ ته‌یب كۆمپانیایه‌ك بۆ داگیركردنی موڵكه‌كانی دۆڵی...

محەمەد فازیل مەجید: ئێران بۆ موشەکباڕانی دەسەلاتدارە زەنگینەکان هەرێم دەکات؟

ئەگەر لەپاساوەکانی ئێران بۆ موشەکبارانکردنی ناوچە ستراتیژیەکانی هەولێر بکۆلینەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر بووەتە جێگای تەراتێنی دەزگا ئیستخباراتیەکان! لەکاتێکدا دەکرێت ئەمە پاساوێکی ڕووکەشی بابەتەکە بێت و چەندین بەڵگە و بابەتی تر هەن وادەکەن کە وا ئێران پەڵکێش بکەن بۆناو...

عوسمانی حاجی مارف: جەنجاڵی هەڵبژاردنی سەراسەری هەرێم

چەندین ساڵە هێزە قەومی و ئیسلامی و تائفیە میلیشیاکانی عێراق بەهەر جەردەیی و تاڵانچێتیەک کردویانە و دەیکەن و حکومەتیان بەڕێوە بردوە، لەهەمانکاتدا بە بەکارهێنانی دروشمی نیشتمان پەروەری و بانگەشەی وەهمی دینی و چەواشەکارانە کە خەڵکی ماندوکردوە، کاریگەریەکی تەواویان لەسەر توندکردنەوەی دۆخێکی تەواو نالەبار...