• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دارا سلێمان: هۆکاری بوونی زمان لە ڕوانگەی دەروونناسی پەرەسەندنەکییەوە

"زمان، وەک هۆشیاری لە پێویستییەوە سەرهەڵ دەدات، پێویستی بە پەیوەندیکردن لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە." کاڕل مارکس پەرەسەندنی زمانزمان توانایەکی گەلەک ناوازە و نایابە، لەبەرئەوەی تەنیا بە بەدەرکردنی هەندێ دەنگ و هات و هاوارێک لە دەممانەوە، دەتوانین کۆمەڵە پێکهاتەیەکی چڕ و تۆکمە دروست بکەین بۆ ئەو بیرۆکانەی سەرهەڵ دەدەن لە هزر و هۆشی یەکدیماندا (Pinker, 1994). زمان بابەتێکی یەکجار سەخت و ئاڵۆزە هەرگیز نەتوانین بە چەند دێڕێکی کەم لێی بدوێین. ئەوەی لێرەدا بایەخی پێ دەدەین و لێی ورد دەبینەوە دوو پرسی گرینگ و...

ئاریان کەرکوکی: ئێمە لە نزیکترین هاوڕێکانمان لەم جیهانەدا میهرەبانترین

خاتوو سارا هاردی پسپۆڕی بواری ئەنترۆپۆلۆژی و سەرەتاییەکان لە زانکۆی هارڤارد، نموونەیەکە بۆ سەلماندنی ڕەگ و ڕیشەی چاکە لە خۆماندا، واتە ئەوەی دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ بوونی کردەی ئەخلاقی لە پێکهاتنی مرۆڤدا وەک ڕاستییەکی سروشتی ، وەک خۆی دەڵێت (گریمان ئێستا لە فڕۆکەیەکدایت کە قەرەباڵغی سەرنشینە، و لەوێ ئاژاوە...

دارا سلێمان: هزری ماتماتیکی و لۆژیکیت تاقی بکەوە

پێش ئەوەی پرسیارەکان دابنێین پێویستە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بخەینە بەردەست.بۆ تاقیکردنەوەی هزری ماتماتیکی و لۆژیکی، دەبێ بەخێرایی وەڵامی پرسیارەکان بدرێتەوە بەبێ بیرکردنەوەیەکی زۆر و شیکارکردنیان.مەبەستیش لە هزری ماتماتیکی و لۆژیکی ئەوەیە:بۆ نموونە: ئەگەر لێت بپرسن دەرنجامی ئەم کردارەی لێکدەرکردن چەندە...

دارا سلێمان: دەرووناسی پەرەسەندنەکی: گریمانەی ساڤانا بۆ هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێبوونمان

- هۆکاری سەرسامبوونمان بە دیمەنە سروشتییەکانی وەک و ڕووبار و دار و دەوەن و گژوگیا چییە؟- بۆچی مرۆکانی سەرتاسەری جیهان گوڵیان پێ جوانە؟- پێویستە نوێنمان لەکوێی ژووری خەوتنمان دابنێین؟ساڤانا (Savanna)، واتە ڕووبەرێکی پڕ لە گژوگیا، لە بنەڕەتەوە لە وشەیەکی ئیسپانیایی سابانا (Sabana) وەرگیراوە، بە دەشتانییەک...

ئاریان کەرکوکی: ئایا مرۆڤ بوونێکی ئەخلاقییە ؟ (بەشی یەکەم)

ئایا مرۆڤ بوونێکی ئەخلاقییە، یان بە واتایەکی تر؛ ئایا ئەخلاقەکانمان ڕەسەنن،  وەک من باوەڕم وایە، ئەویش ئەوەیە: هەرکاتێک نان داڕما، ئەخلاق دەڕووخێت، هەرکاتێک نان زیندوو بووەوە، ئەخلاق زیندوو دەبێتەوە. شارستانیەتی مرۆڤ بارمتەی ئابوورییەکەیەتی، ئینسانیش دیلی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیەتی، ئەوانەن...

دارا سلێمان: خشتەی باوترین زانیارییە هەڵەکان و خورافە زانستییەکان

فەیلەسووف ئادەم سمیس: «زانست دەرمانە بۆ ژاراویبوون بە خورافەکان»بە پێناسەیەکی کورت خورافە برێتییە لە: بوونی بۆچوون و بیروڕایەک، یاخۆ بیرۆکەیەک لە ئەندێشە، یان زانیارییەکی هەڵەوە سەرچاوەی گرتبێ، بەبێ بوونی هۆکارێکی هزری و لۆژیکی پاڵپشت بە زانستە ڕاستەقینەکان.زۆربەمان پێمان وایە ئێمە ئەمڕۆکە لە سەردەمی...

دارا سلێمان: نهێنییەکانی خۆکوژی لە ڕوانگەی دروونناسی پەرەسەندنەکییەوە

هەموومان دەزانین هیچ شتێک لە کوشتنی مرۆڤێک خراپتر نییە، لەوەش ترسناکتر و قێزەوەنتر ئەوەیە کەسێک خۆی بکوژێت، بەڵام لەگەڵ ناپەسەندی ئەو کارە، ساڵانە ملیۆنێک کەس بە خۆکوژی کۆتایی بەژیانیان دەهێنن، واتە هەر چل چرکە یەکێک خۆی دەکوژێت!   بەرانبەر بەمە بیردۆزی پەرەسەندن فێرمان دەکات کە مانەوە لەژیاندا...

دارا سلێمان: ترس و هۆکارەکانی لە ڕوانگەی دەروونناسی پەرەسەندنەکییەوە

- بۆچی لە مار پتر دەترسین وەک لە سواربوونی ئۆتۆمبیل، هەرچەندە ڕێژەی مردن بە ڕووداوی هاتوچۆ سەدان هێندەی ڕێژەی مردنە بە پێوەدانی مار؟- بۆچی بەشێوەیەکی گشتی ژنان لە پیاوان زیاتر دەترسن لە مار و دووپشک و جاڵجاڵۆکە و هەموو ئەو شتانەی دیکەی کە دەبنە هۆی ئازاردان و بریندارکردن و مردن، هەرچەندە پیاوان زۆرتر...

دارا سلێمان: واتای چەمکی هیچ لە زانستی فیزیکدا

"ئەندێشەمان بەرەو دوورییەکی یەکجار گەورە و بێسنوور دەڕوات لە گەردووندا، بەڵام نابێ هاوشێوەی چیرۆکە ئەندێشەییەکان وامان لێ بکات شتانێک بهێنینە بەرچاومان کە بوونیان نییە، بەڵکوو لەو شتانە تێ بگەین کە بەڕاستی لەوێدا هەن." ڕیچارد فاینمانداوات لێ دەکەم بۆ چرکەساتێک بیر لە هیچ، یاخۆ نەبوون بکەیتەوە، چاوەکانت...

ئاریان کەرکوکی: لە سەردەمی ئێستادا باسی چ کات و شوێنێک دەکەین و مرۆڤەکان چۆن بەدوایدا دەگەڕێن؟

(ئەلبێرت ئەنیشتاین) ئەڵێت .ئێمەی مرۆڤ درک بەوە ناکەین کە ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لە پەڕۆی گەردوون، واتە ئێمە بەشێکی جیانەکراوەی گەردوونین، وەک لە تیۆری ڕێژەیی خۆیدا نیشانی داوە. زۆربەمان پێمان وایە کە ئێمە لە گەردوون جیاین، تەنانەت ئەگەر لەناو گەردووندا بین، هەروەها دەفرێکی سەربەخۆیە بە ڕەهەندە ڕەهاکانییەوە...

دارا سلێمان: جەنگ و هۆکارەکانی لە ڕوانگەی دەروونناسی پەرەسەندنەکییەوە

"لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە، هۆکاری سەرەکیی توندوتیژی و جەنگەکان، پیاوسالارییە" ڕۆبێرت ڕایتدەروونناسی پەرەسەندنەکی لە شێوازی بیرکردنەوە و سەرچاوە و هۆکاری ڕەفتارەکانی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە. دەروونناسانی بواری پەرەسەندن پێیان وایە، ئەو ئارەزوو و ویست و پاڵنەرە دەروونی و لەشییانەی یارمەتی پێشینەکانمانی داوە بەرەوڕووی...

دارا سلێمان: هەنگاوێکی مەزنی زاناکان لە هێنانە کایەی یەکەمین خانەی زیندوو: دروستکردنی کرۆمۆسۆمێکی تەواو لە سفرەوە

بە پێشکەوتن و هەنگاوە فرە مەزنەکانی زانست و بەتایبەتی زیندەوەرزانی هاوچەرخ، ڕۆژانە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە ئەزموون و تۆژینەوە ئەنجام دەدرێن بۆ گەیشتن بە نهێنییەکانی ژیان و تێگەیشتن لە کار و فەرمانی بەشە جیاجیاکانی خانەی بوونەوەرانی زیندوو، ئامانجی هەرە سەرەکیی هەوڵەکانیش بۆ هاتنە دی خەونی زاناکانە لە...

ئاریان کەرکوکی: چارەنووسی گەردوون چییە؟

 چیرۆکی کلاسیکی ئاشنا باس لەوە دەکات کە گەردوون بە شێوەی ئێستای لە خاڵێکەوە دەستی پێکردووە کە دەکەوێتە سەر سنووری بەربەستێک یان دیوارێکی پلانک، کە کارلێککردنێکی کتوپڕ یان چالاکیی فەزا-کات پێش ١٣.٧ ملیار ساڵ و دوای ١٠-٣٥ چرکە ڕوویداوە. پاشان گەشەیەکی سەیر و بەرفراوان و خێرای گەردوون لە دوای 40 10...

سەردار حەمەڕەش: بۆچی وڵاکردنی سێکسی ژنان دەمانترسێنێت ؟

ئەو بۆیەکارییە (وێنەی 01)، ساڵی ١٦٠٠ بەرجەستەکراوە لەلایەن هونەرمەند (Frans Francken the Younger)، بە ناوی ( ئازایەتی ژنانی فارس). چیرۆکی ڕووداوی لەشکری فارسەکان دەگێڕێتەوە بە سەرۆکایەتی سیروسی گەورە،  کاتێک تیكشکاون و هەڵهاتوون و گەشتونەتە بەر دەرگای شار و دوژمن بە دوایانەوەیە. ژنانی شار دێن بەدەمیانەوە...

دارا سلێمان: ماددەی تاریک و وزەی تاریک: دوو نهێنییە مەزنەکەی گەردوون

"گەردوون شوێنێکی یەکجار جوانە، چەندە باشتر تێی بگەین هێندە جوانتر دەبێت" ڕیچارد دۆکینزئاشکرایە مرۆڤایەتی هەنگاوی گەلەک مەزنی ناوە لە ڕاڤە و پێوانەکردنێکی وردی تایبەتمەندییەکانی ئەم گەردوونە فرەوانە، بەڵام دیسانەوە واتای ئەوە ناگەینێت مرۆڤ گەیشتبێتە ئاستی تێگەیشتنێکی تەواو لە گەردوون و ڕووداوەکانی.لەڕاستیدا...