نیڵ ئاڕمستڕۆنگ: ئەمە هەنگاوێکی بچووکی پیاوێکە، بەڵام بازدانێکی مەزنی مرۆڤایەتییەپڕۆژەکەی ئەپۆڵۆ و هۆکاری بانگەشە و گومانەکانلە ڕۆژی 20ی مانگی حەفتی ساڵی 1969، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێی پڕۆژەیەکی ئاژانسی ئەمریکایی بۆشایی ئاسمان ناسا (NASA)، نیل ئاڕمستڕۆنگ (Neil Armstrong) بە جیهان دەناسێنێت، وەک...
ئایا تاوانکاران لە دایک دەبن یا دروست دەکرێن؟ بە واتای ئەوەی حەزی تاوانکردن لە تاوانباراندا لە سەرەتایی لە دایک بوونیانەوە دەست پێ دەکات؟ یاخود لە دوای گەشەسەندنیان؟ ئایا تێکچوونەکانی مێشکی مرۆڤ کاریگەری لەسەر بوونی ھەڵسوکەوتی تاوانکاری ھەیە؟ یاخود تاوانکاری زیاتر پەیوەستە بە فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان؟ دۆزینەوە...
ڕێژەی ئاینداری و بێئاینی زاناکانزۆربەی ئاینداران پێیان وایە، قووڵبوونەوە لە زانست مرۆڤ زیاتر بەرەو باوەڕداری دەبات. ئاستی ڕاستبوونی ئەم بۆچوونە بەندە بەهەڵە شیکردنەوە و تێکەڵکردنی دوو شتی لێک جیا، یەکیان هەستکردن بە جوانی و سەرسامبوونە بە دیاردە سروشتییەکان بەهۆی ڕێکارە زانستییە ڕوتەکان، دووەمیان باوەڕدارییە...
تۆماس هاکسلی: "کاتێک زانست لەدایک دەبێت، خوڕافەکان دەمرن." بەشی یەکەم: زانست و ئاین، دژایەتی یان گونجان؟پێوەندی نێوان ئاین و زانست بەدرێژایی مێژوو بووەتە هۆکاری گفتوگۆ و مشتومڕییەکی زۆری نێوان فەیلەسووفان و زانا و ئاینناسان، بەوەی هەندێک بە جۆرێک لە زۆرانبازی و ململانەی توندی دەبینێت، هەندێکیش بە تەواوکەری...
چیرۆکی ئادەم و حەوا لە دەرەوەی کتێبە پیرۆزەکان؛دوو زانای هۆڵەندی دکتۆر مارجۆ کۆرپڵ و یۆهانس دی مۆر (Marjo Korpel - Johannes de Moor) لە زانکۆی لاهوتی پڕۆتستانتی لە ئەمستردام، لە دەقێکی یەکجار کۆنی چیرۆکی ئادەم و حەوا دەکۆڵنەوە کە بۆ 800 ساڵ پێش دەقەکانی تەوڕاتی جووەکان دەگەڕێتەوە. لەگەڵ بوونی هاوبەشییەکی...
هۆکارەکانی باوەڕهێنان بەو بیردۆزانە لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە پڕۆفيسۆری دەروونناسی كريستۆفەر فرێنچ (Christopher French) : هەرچەندە دەشێ بیروبۆچوونی ئەوانەی بڕوایان بە بیردۆزی پیلانگێڕی هەیە هەندێ جار پشت بە شیکار و بەڵگەی ڕاستەقینە ببەستن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆربەی هەرە زۆریان هەڵبەستراون...
کاتێک لەگووگل بگەڕێت بەدوای وێنەی زەوی و بنووسیت (Planet Earth)، ئەوا کۆمەڵێک وێنەی یەکجار جوانت دەست دەکەوێت. هەرچەندە لەوانەیە زۆریش دڵت پێیان خۆش بێت، بەڵام بەداخەوە تێکڕای وێنەکان ڕاستەقینە نین و کۆکراوە و ئاوێتەکراون.پێش ئەوەی دژکارانی ناسا و لایەنگرانی بیردۆزی پیلانگێڕان و زەوی تەخت شاگەشکە ببن،...
زانای فیزیایی ويليەم تۆمسن: "کاتێک ئەو شتەی دەیڵێی نەتوانیت پێوانەی بکەیت و بە ژمارە دەری ببڕیت، کەواتە زانیارییەکەت جێی گومانە"لەم چەرخەی پێشکەوتنی فرە خێرای زانست و تەکنەلۆژیا و بوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری هۆ و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن، وای کردووە هەر کەسێک بیەوێ دەتوانێت زانیاری دەربارەی گشت بابەتەکان...
ستیفن هۆکینگ: من منداڵێکم هەرگیز گەورە نابم، هەردەم بەردەوامم لە پرسیارکردن "چۆن" و "بۆچی" بەمەش هەندێ جار دەگەمە وەڵام.گەشتێکی خێرا بەرەو ڕابردوو، لە مرۆڤەوە بۆ وزەی بۆشایی؛- مرۆڤ چۆن پەیدابووە؟- ژیان، یان یەکەمین خانە چۆن سەری هەڵداوە؟- گەردوون چۆن هاتۆتە بوون؟- پێش گەردوون چی هەبووە، یاخۆ هۆکارەکانی...
بەدرێژایی مێژوو لە گشت کۆمەڵگەکاندا بە جیاوازی شوێن و سەردەم و فەرهەنگ و بیروباوەڕیان، کەسانێک هەن چەند هەڵسوکەوتێکی سەیر و ناوازە ئەنجام دەدەن. سیحر و شمشێربازی و لەخۆدانی تیغ و چەقۆ لە زگ و سەر، دەم و زمان، کوونکردنی ڕوومەت، خواردنی شووشە، ڕۆیشتن لەسەر پشکۆ و چەندان شتی دیکەی جۆراوجۆر، لە گەلەک وڵاتانی...
ئەم بیردۆزەی کوانتەم پێشبینی ئەوە دەکات کە دەکرێت داهاتوو کار لە ڕابردوو بکات. یەکێک لە لایەنە نامۆ و سەیرترەکانی میکانیکی کوانتەم دەکرێت بە بیرۆکەیەکی تری هاوشێوەی سەیری و نامۆ ڕوونبکرێتەوە – کە هۆکار و ئەنجام دەکرێت بەرەو دواوە بە کاتدا بگەڕێتەوە و بەهەمان شێوەی ئەوەی کە بۆ داهاتوو دەڕوات. ئەوەی...
بۆچی فیل وێڕای ئەوەی ژمارەی دەمارەخانەکانی مێشکی، سێ ئەوەندەی ژمارەی دەمارەخانەکانی مێشکی مرۆڤە، وەلێ لە ئێمە زیرەکتر نییە؟فیل بەراورد بە مرۆڤ مێشکێکی گەورەتری هەیە، کە ژمارەی دەمارەخانەکانـ(neurons، نۆرۆنەکان)یشی زیاترە. کەواتە بۆچی توانستی تێگەیشتنی مرۆڤی نییە؟لە مێژە کە وەکوو مرۆڤ، بەراورد بە زیندەوەرانی...
لەم نوسینەدا بە کورتی و بە پوختی ئەو پرسیارە وەڵام دەدەمەوە.لە ساڵی ١٩٩٥ دا دکتۆرێکی فەڕەنسی بە ناوی پێیەر گیڵبرت Dr. Pierre Gilbert خەڵک و حکومەتەکانی ئەوروپای ئاگادار کردەوە لە دروست کردنی ڤایرسێک، یان دەستکاری کردنی جینی ڤایرۆسێک کە مرۆڤ دەکاتە زۆمبی.ئەم ڤایرۆسە لە ناو ئاسکە کێویدا هەیە...
کلۆد لێڤی ستراوس: "گەردوون بەبێ مرۆڤ دەستی پێ کرد، بەبێ مرۆڤیش کۆتایی پێ دێت."مرۆڤی مێژووی دێرین کاتێک سەرنجی داوەتە دەوروبەر و ئاسمانی بێسنوور و خۆر و مانگ و ئەستێرەکان، بە هزر و هۆشێکی ئەندێشەیی کۆمەڵە ئەفسانە و داستانێکی داهێناوە، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی دەکرێن دەربارەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و کۆتایی...
زانای فیزیای تیۆریی لۆڕنس کڕواس: "گشت گەردیلەکانی لەشمان لە ناخی ئاگرینی یەکێک لە ئەستێرەکانەوە هاتووە، ئێمە منداڵی ئەستێرەکانین پڕ بە مانای وشەکە."کاتێک لە ئاسمانی فرەوان و درەوشاوەی پڕ لە ئەستێرە دەڕوانین، دەشێ لەخۆمان بپرسین: ئایا ئەو تەنانەی گەردوون نەمرن و هەتاهەتایە دەمێنن، یان تەمەنێکی دیارکراویان...