• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دارا سلێمان: درۆی دۆزینەوەی ئێسکەپەیکەرە زەبەلاحەکانی مرۆڤی کۆن و وێنە ساختەکان!

چیرۆکی مرۆڤە زلەکان لە پێناو بەرگریکردن لە ڕاستییەتی ئەو چیرۆکانەی لە ئاینەکانیاندا هەن ئاینداران، بەتایبەتیش موسڵمانان گەلەک جار لە ماڵپەڕەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند وێنەیەکی ئێسکەپەیکەری مرۆڤە زل و زەبەلاحەکان بڵاو دەکەنەوە. ئەو وێنانە وامان لێ دەکەن ڕاستەخۆ بپرسین، ئایا دەبێ ئەو جۆرە مرۆڤانە...

دارا سلێمان: هێمای ئەرێنی و نەرێنی لە زانستدا چی دەگەینێت؟

• بۆچی ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی ئەرێنی دەبێتە ئەرێنی؟• بۆچی ئەنجامی لێکدانی ژمارەیەکی ئەرێنی و ژمارەیەکی نەرێنی دەبێتە نەرێنی؟• بۆچی ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی نەرێنی دەبێتە ئەرێنی؟بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە و چییەتی هێمای ژمارەکان و کردارە ماتماتیکییەکان، پێوستە تا ڕادەیەک شارەزاییمان لە هەندێ...

دارا سلێمان: ئایا ئەنتۆنی فلو باوەڕی بە ئیسلام، یان خوای هیچ ئاینێک هەبوو؟

ئەنتۆنی فلو: «بیر لە خوایەک دەکەمەوە گەلەک جیاواز لە خوای کرستیانەکان و دوور لە خوای ئیسلام، چونکە هەردوو ئاین خوا وەک دیکتاتۆرێکی خۆرهەڵاتی خاوەن دەسەڵاتێکی ڕەها وێنا دەکەن، هاوشێوەی سەدام حوسێنێکی گەردوونی» بەهەڵە تێگەیشتنژمارەیەکی زۆری ئاینداران، بەتایبەتیش موسڵمانان بۆ بەرگریکردن لە هەڵەی ئاینەکەیان...

دارا سلێمان: زانست دەڵێت: دەشێ گەردوون خۆبەخۆ لە هیچەوە پەیدا ببێت!(بەشی سێیەم)

بەشی سێیەم: پەیدابوونی گەردوون پێویستی بە بوونی خوا نییەستیڤن هۆکینگ: «پێش تێگەیشتنمان لە زانست، ئاساییە باوەڕ بە دروستبوونی گەردوون بکرێ لەلایەن خوایەکەوە، بەڵام ئێستە زانست ڕاڤەیەکی باشتر و پەسندتری هەیە بۆمان»ڕاڤەیەکی سروشتی بۆ گەردوون و دیاردەکانینێزیکەی دوو هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستە، چەند بیرمەند...

دارا سلێمان: زانست دەڵێت: دەشێ گەردوون خۆبەخۆ لە هیچەوە پەیدا ببێت!(بەشی دووەم)

بەشی دووەم: بەڵگەیەکی ماتماتیکی بۆ خۆکار و لە هیچەوە هاتنی گەردوون پێشتر ئەوەمان زانی کە گەردوون لە سەرەتادا قەبارەکەی لەڕادەبەدەر بچووک بووە، کەواتە هاتنی گەردوون ڕووداوێکی کوانتەمی بووە، بۆیە دەچێتە چوارچێوەی بیردۆزی کوانتەم. بە پشت بەستن بەم زانستە دەتوانین بڵێین، بیرۆکەی تەقینەوەی مەزن،...

دارا سلێمان: زانست دەڵێت: دەشێ گەردوون خۆبەخۆ لە هیچەوە پەیدا ببێت! (بەشی یەکەم)

لۆڕنس كڕاوس: «ئەگەر پرسیار لە تایبەتمەندییەکانی گەردوونێک بکەین کە لە هیچەوە هاتبێ، ئەوا بەپێی یاساکانی فیزیا، بەتەواوی هاوتای گەردوونەکەی ئێمەیە» بەشی یەکەم: گەردوون و پێکهاتەی بۆشایی و لەرینەوەی کوانتەمی ئێمە چۆن هاتووینەتە بوون؟ یان ئەم گەردوونە بەو هەموو هەسارە و گەلەستێرانەی چۆن پەیدا بووە؟ یاخۆ...

دارا سلێمان: بنەمای ئینترۆپی چییە؟

بۆچی هەموو شتێک لەم گەردوونەدا بەرەو پشێوی و شێوان و مردن دەچێت؟ پێناسەی بنەمای ئینترۆپی کەسمان لەخۆمان پرسیووە، بۆچی گەردوون و گشت کارلێکە فیزیکییەکان هەمیشە بە یەک ئاراستەن و هەردەم هەنگاوەکان لە ڕابردووەوە بەرەو دواڕۆژن؟ بۆ سەرلەبەری شتگەلەکان وێران دەبن و ئەوەی تێک دەچێ چاک نابێتەوە و ناگەڕێتەوە...

دارا سلێمان: فیزیای کوانتەم و دەرەنجامە ناوازە و سەرسڕکەرەکانی (بەشی پێنجەم)

بەشی پێنجەم: دوا شێوەی گەردیلە و چییەتی بۆشایی گەردیلە بچووکترین یەکەی ماددەیە گشت کە پێکهاتە کیمیاییەکانی توخمەکەی لەخۆ دەگرێت، لە ناوکەیدا پرۆتۆنە بارگە ئەرێییەکان و نیۆترۆنە هاوبارگەکان، لە دەرەوەشدا ئەلیکترۆنە بارگە نەرێییەکان هەن. هەموو گەردیلەکان ئەو سێ تەنۆلکانەیان تێدایە، جگە لە گەردیلەی هایدرۆجن...

دارا سلێمان: فیزیای کوانتەم و دەرەنجامە ناوازە و سەرسڕکەرەکانی (بەشی چوارەم)

بەشی چوارەم: کاریگەری زینۆی کوانتەمی و ئەندێشەی جووڵە و وەستانی کاتکاریگەری زینۆی کوانتەمی (Quantum Zeno effect)، دیاردەیەکی سەیر و ناوازەیە لە فیزیای کوانتەمدا، بەوەی ئەگەر بتوانین بەخێرایی و چەندان جار بەدوای یەک، گەردیلە پێوانە بکەین بۆ زانینی دۆخە سەرەتاییەکەی، ئەوا گەردیلەکە هەمیشە لەو دۆخەدا دەمێنێتەوە....

دارا سلێمان: فیزیای کوانتەم و دەرەنجامە ناوازە و سەرسڕکەرەکانی (بەشی سێیەم)

بەشی سێیەم: پێکبەندی کوانتەمی و کێشە مەزنەکەی ئەینشتاین پێکبەندی کوانتەمی (Quantum entanglement)، دیاردەیەکی دیکەی گەلەک سەیر و نامۆی فیزیای کوانتەمە، لە پێکبەندی دوو تەنۆلکەوە دێتە کایەوە، بەوەی هەر کاتێک یەکێکیان دووچاری ڕووداوێک ببێتەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەوەی دی دەبێ، بەبێ ڕەچاوکردنی کات...

هەڵۆ ئارام: سود و زیانەکانی هێڵی 5G

هێڵی جیلی پێنجەم زۆرێک لە وڵاتان ئازاد کراوە بۆ بەکارهێنانی ئەم فەرکێنسیە تازەیە، بەڵام ئایا هەموو ئەگەرەکان ڕەچاو کراون لەسەر زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ، ڕوەک و باڵدارەکان؟ لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەر سودو زیانەکانی هێڵی جیلی پێنجەم. 5G جیلی پێنج چیە؟ ئەمە ڕیزبەندی ئەو هێلانەیە کە پێشتر بە...

دارا سلێمان: فیزیای کوانتەم و دەرەنجامە ناوازە و سەرسڕکەرەکانی (بەشی دووەم)

زانای بەناوبانگ ڕیچارد فاینمان، خاوەن نۆبڵی فیزیا دەربارەی ئەزموونی دزری دووانەیی دەڵێت: ئەستەمە بتوانین بە شێوازێکی کلاسیکی ڕاڤەی بکەین، چونکە لە ناخیدا قووڵترین مەتەڵی فیزیای کوانتەم دەشارێتەوە.بەشی دووەم: ئەزموونی دزری دووانەیی و ڕەفتارە سەیروسەمەرەکانی ئەلیکترۆنئەزموونی درزی دووانەیی یەکێکە لە ئەزموونە...

هەڵۆ ئارام: دروستکەری سەرەکی کێیە و لە کوێیە؟

لە بابەتی پێشومدا ئێمە خوداین یان خودا ئێمە؟ ئەوەم ڕوون کردەوە کە ئەم گەردونە چۆنە و وزەکان چۆن پێکەوە کاردەکەن . هەر لە درێژەی ئەو باسەدا دەمەوێت ئەگەرکان باس بکەم کە دروستکەری دەرەکی کێ یە و لە کوێ یە و چۆن چاودێری یان تحکم بەم ژیانەوە دەکات؟ لێرەدا سێ ئەگەر دەخەمە ڕوو. ئەگەری یەکەم: ئەگەر ئێمە...

هەڵۆ ئارام: ڤاکسین یان ئەسپی تەروادە؟

ئێمە وەک فێرکراوین ڤاکیسن یان کوتین بۆ ئەو مەبەستەیە، کە لە نەخۆشی و ڤایرۆس دەمانپارێزێت و زۆرێک لە ئێمە لە منداڵیدا بۆ ئەو مەبەستە کوتراوین. لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان دەزگای هەواڵگری بەریتانی (MI6) و (CIA) هەڵسان بە تاقی کردنەوەی چەند ڤایرۆسێک لە ئەفریقا. ئەم ڤایرۆسانەیان لە ڕێگای ڤاکسینەوە دەکردە...

دارا سلێمان: فیزیای کوانتەم و دەرەنجامە ناوازە و سەرسڕکەرەکانی (بەشی یەکەم)

ڕابەری فیزیای کوانتەم نیلز بۆر:"ئەگەر فیزیای کوانتەمت خوێندەوە و تووشی سەرسڕمان نەبووی، کەواتە لێی تێنەگەیشتوویت"-------------------------فیزیای کوانتەم کۆمەڵە بیردۆزێکی گرینگ و هەرە سەرەکی زانستی فیزیایە، هاوکات بە ناوازەترین بیردۆز دادەنرێ لە مێژووی هەموو زانستەکان کە هۆش و هزری مرۆڤ پێی گەیشتووە....